بەرنامەی AllDup 4.5
بەرنامەی ( AllDup 4.5 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی فایلە دووبارە بووەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەتان بسرنەوە بە ئاسانی کە بەرنامەکە هەڵبژاردنی زۆر تێدایە بۆ چۆنیەتی گەران بە دوای فایل دووبارە بووەکان و سرینەوەیان و دانانی فلتەر لەسەریان بۆ بەدوا گەران لە فایلەکان، کە ئەمەش دەبێت کەم بوونەوەی فایلەکان لە کۆمپیوتەر و خێرا بوونی کۆمپیوتەر، کە بەرنامەکە بۆ خۆرایە و پێویست بە کراک کردن ناکات .
- سەردانەكان: 422
بە تەواوەتی کێشەی ئینتەرنێت چارەسەر بکە
بەرنامەی ( 11 Complete Internet Repair ) بەرنامەیکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چارەسەر کردنی زۆربەی کێشەکانی ئینتەرنێت وەک ( Reset ) کردن و چارەسەر کردنی کێشەکان و لە کاتی نەبوونی ئینتەرنێت یان باش کارنەکردنی ئینتەرنێت یان هەر کێشەیەکی تر ( Network )، هەروەک لە وێنەکەدا دیارە.
بەرنامەی Complete Internet Repair 11
- سەردانەكان: 1452
چاککردنی کێشەکانی ویندۆز لە رێگایی DISM
زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە ( Image Windows ) یان کاتێک فایلەکانمان کرۆپ دەبن یان تیك دەچن یان فایل کەم دەکەن کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە ویندۆزدا، جا لێرەدا لە رێگایی ئەم کۆماندەی بۆمان ئامادە کردوونە دەتوانیت چارەسەری کێشەکانی ویندۆز بکەن بەم شێوەیە سەرەتا ( CMD ) بە شێوەی (Administrator ) بکەوە پاشان بنووسە :
DISM /Online /Cleanup-Image /ScanHealth
پاشان کەمێک چاوەروان بکەن تاکو کێشەکان چارەسەر دەبێت.
- سەردانەكان: 1391
کێشەکانت بە ( MSDT ) بدۆزەوە و چارەسەر بکە
( MSDT ) بە شێکە لە ویندۆز بە کاردێت بۆ دۆزینەوە و چارەسەر کردنی کێشەکانی هاردوێر و ئامێرەکان ( Devices ) کە بە شێوەی خۆکار بە دوای کێشەکاندا دەگەرێت و پاشان دیاری دەکات و هەر خۆشێ کێشەکان چارەسەر دەکات دوای ئەوەی تۆ بریار دەدەیت کە کام بەش چارەسەر بکرێت، بەم شێوەیەش دەتوانیت ئەم بەشە بەگەر بخەیت سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Run ) پاشان لە ( RUN ) بنووسە msdt.exe -id DeviceDiagnostic پاشان بە دوای گەنگاوەکاندا برۆ بۆ چارەسەر کردن.
- سەردانەكان: 2555
بەرنامەی Wondershare Repairit 4
زۆرجار لەبەر هەندێ کرداری کۆمپیوتەرەوە فایلەکانی ڤیدیۆ و وێنەمان و ... هتد مان لێ تێک دەچێت و لە کاردەکەون جا لێرەدا بەرنامەی ( Wondershare Repairit 4 ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چاکردنەوەی فایلە تێکچووەکانی وێنە و ڤیدیۆکان و دۆکیمنتەکان و دەنگەکان کە دەتوانێت زۆربەی فایلە تێكچووەکانی ڤیدیۆ و وێنەکان و ... هتد بخوێنێتەوە بۆ چاککردنەوە، هەروەها دەتوانین بە شێوەی ئۆنلاینیش ئەم کردارە
ئەنجام بدەن کلیک لێرە بکە
بەرنامەی Wondershare Repairit 4
- سەردانەكان: 4325
بەرنامەی EaseUS Partition Master 16.8 + کراک
بەرنامەی ( EaseUS Partition Master 16.0 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت کار لەسەر پارتێشنی هاردی کۆمپیوتەرکەت بکەیت بە جۆرێک دەتوانیت دووبارە قەبارەی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەرکەت زیاد و کەم بکەیت یان دوو پارتێشن بەیەکەوە ببەستیتەوە یان بە جۆرێک فایلەکانی ناو پارتێشنی ناو کۆمپیوتەرەکەت بسریتەوە کە جارێکی تر فایلەکان ریکەڤەری نەکرێنەوە واتا ( Wipe ) ی پارتێشنەکان بکەیت یان فۆرماتی پارتێشنەکان بکەیت بە سەرکەووتووی یان جۆری فۆرماتی پارتێشنەکان بگۆریت وەکو (... ، FAT , NTFS ) هتد هەروەها دەتوانیت جۆری هاردەکان بگۆریت بۆ ( MBR , GPT ) هەر لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت فایلە سراوەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت بهێنیتەوە واتا فایەلەکانریکۆڤێری بکەیت، لەگەڵ چەند کارێکی بە سوودی تری ئەم بەرنامە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کراک کردن کلیک لێرە بکە
بەرنامەی EaseUS Partition Master + کراک 16.8
کەرستە و ئامرازەکان, EASEUS Partition Master
- سەردانەكان: 4562
بەرنامەی Defraggler 2.2
بەرنامەی ( Defraggler 2.2 ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ( Piriform ) کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە ( Defragment ) و ( Optimizer ) یان رێزکردنەوەی فایەلەکانی کۆمپیوتەر واتا کاتێک بۆ هۆی کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر یان دانان و سرینەوەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر یان هەر کارێکی تر لەسەر کۆمپیوتەر کە ببێتە هۆی تێکچوونی ریزەکانی فایلەکانی ویندۆز ئەم بەرنامە دووبارە رێکیان دەخاتەوە کە ئەم دەبێتە هۆی زیاد کردنی بۆشای زیاتر لە هاردی کۆمپیوتەرەکەت و خێرابوونی کۆمپیوتەر ،کە پێویستە چەند جارێک ئەم کردارە ( Defragment ) دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەرنامەکە بتوانێت بە شێوەیەکی سەرکەتوو فایلەکانی کۆمپیوتەرەکەت بە رێکی ریزیان بکاتەوە.
بەرنامەی Defraggler 2.2
- سەردانەكان: 4226
چاک کردنی کێشەکانی ئینتەرنێت
بەرنامەی ( Complete Internet Repair 8 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چاککردنی کێشەکانی ئینتەرنێت واتا کاتێک تۆ کێشەیەک هەبێت لە هێلی ئینتەرنێتەکەت و کار نەکات ئەم بەرنامە لە چەندین بەشەوە دەتوانێت کێشەکانی ئینتەرنێتەکەت چارەسەر بکات یان بیان گەرێنێتەوە بۆ باری پێشوی خۆی بۆ ئەوەی هێلەکەت دووبارە کار بکات وەکو چاک کردنی ( Internet Protocols Reset Firewall , Repair Winsock , Renew internet Connection , Repair SSL / HTTPS ) لەگەڵ چاک کردنی چەندین بەشی تری ئینتەرنێت کە دەتوانیت بە تەنها بەشێك یان هەموو بەشەکان بەیەکەوە چاک بکەیتەوە کە بەرنامەکە بە شێوەی پۆرتەبڵە و بۆ هەردوو سیستەمی ٣٢ بت و ٦٤ بت ئامادە کراوە.
بەرنامەی Complete Internet Repair 8
- سەردانەكان: 5379
بەرنامەی Zappit! 1.1
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( Zappit! 1.1 ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی پاشماوەکانی فایلەکانی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر کە دەبێتە زیاتر دروست بوونی بۆشای لە کۆمپیوتەرکەت و کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر خێرابوونی کۆمپیوتەرەکەت.
بەرنامەی Zappit! 1.1
- سەردانەكان: 4543
بەرنامەی Windows Cleanup 4.5.2
بەرنامەی ( Windows Cleanup 4.5.2 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی فایلە ىێ کەڵکەکان وەکو پاشماوەی فایلەکانی ئینتەرنێت و فایلی تری بێ کەڵکی کۆمپیوتەر و پاشماوەی بەرنامەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت کە ئەمە دەبێتە هۆی زیاد کردنی بۆشای لە ناو هاردی کۆمپیوتەرەکەت و بۆ زیاتر خێرا بوونی کۆمپیوتەرەکەت.
بەرنامەی Windows Cleanup 4.5.2
- سەردانەكان: 4858
کاری بەشی Optimize لە ویندۆزەکەت
لێرەدا باس لە خزمەت گوزاریەکی گرینگ دەکەین کە لە ناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە ئەویش خزمەتگوزاری ( Optimize ) کە بە شێوەیە خۆکار لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە کە کاری ئەم بەشە بریتیە لە دووبارە رێکخستنەوەی فایلەکانی ویندۆز و دروست بۆشایی زیاتر لە دسکەکەدا بۆ خێراتر کارکردنی کۆمپیوتەرەکەت کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم خزمەت گوزاریە بەکاربێنیت سەرەتا دەبێت ئەو درایڤەی کە مەبەستتە دیاری بکەیت بۆ نموونە درایڤی ( C ) پاشان کلیکی لای راست لەسەر درایڤەکە بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Properties ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Tools ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Optimize ) بکەو پاشان یەکێک لە درایڤەکان هەلبژێرە و پاشان کلیک لەسەر ( Optimize ) بکە بەم شێوەیە بەرنامەکە کاری رێکخستن بۆ درایڤەکەت ئەنجام دەدات بۆ دروست کردنی بۆشای زیاتر لە درایڤەکەت و خێراتر بوونی کۆمپیوتەرەکەت.
- سەردانەكان: 5536
خزمەتگوزاری Troubleshoot لە ویندۆز
لە رێگایی بەشی ( Troubleshoot ) لە سیستەمی مایکرۆسۆفت دەتوانین چارەسەری کێشەکانی کۆمپیوتەرەکەتان بکەن کە ئەم بەشە تایبەتە بە دیاری کردن و چارەسەر کردنی زۆربەی کێشەی بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت وەکو چاککردنی کێشەکانی ئینتەرنێت یان پەیوەندی کردن یان کیبۆردی و چاپکەر یان ... هتد کاتێک کە یەکێک لەو بەشانە لە کاردەکەون و کێشەیان بۆ دروست دەبێت، کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم بەشە بکەیتەوە سەرەتا کلیک لەسەر ( Start ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Settings ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Update & Security) بکە پاشان لە لای چەپ کلیک لەسەر ( Troubleshoot ) بکە پاشان لە خوارەوە کلیک لەسەر ( additional Troubleshoot ) بکە و ئەم بەشەهەڵبژێرە کە کێشەت لێ هەیە و بۆ چارەسەکردن.
- سەردانەكان: 10152
بەرنامەی Auslogics Duplicate File Finder 9
بەرنامەی ( Auslogics Duplicate File Finder 9 ) بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە خۆرایە کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە گەران بە دوای فایلە دووبارە بوەکانی ناو هاردی کۆمپیوتەر و فلاش میمۆری و میمۆری و...هتد واتا فایلە دووبارەکان وەکو وێنەکان یان ڤیدیۆکان یان بەرنامەکان یان ... هتد سرینەوەی دووبارە بوەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری زیاد بونی بۆشای لەناو هاردی کۆمپیوتەر و خێرابوونی کۆمپیوتەر.
بەرنامەی Auslogics Duplicate File Finder 9
- سەردانەكان: 5519
repairtoolbox.com بۆ چاکردنی فایلە لە کارکەوتوەکان
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( repairtoolbox.com ) کە ئەم ماڵپەرە کۆمەڵیک زۆر لە بەرنامەی ئامادە کردووە کە تایبەتن بە چاککردنەوەی فایلە تێکچوەکان وەکو چاککردنی فایلەکان ئۆفیس یان چاککردنی فایلەکانی کۆمپانیای ( Adobe ) یان چاککردنی فایلەکان ( Zip & RAR ) یان ... هتد کە دەتوانیت لە ماڵپەرەکە دایانبەزێنیت و فایلە لە کارخراوەکانت پێیان چاک بکەیت.
تێ بینی: زۆربەی بەرنامەکان بە خۆرای نین و دەبێت بیان کریت بۆ چالاک کردنی بەرنامەکە.
- سەردانەكان: 9176
بەرنامەی CD Repair Toolbox Free 2.0
لێرەدا بەرنامەی ( CD Repair Toolbox Free ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت داتاکانتان لە ( CD/DVD ) تێکچووەکان یان جام کردووەکان بهێنەوە بە ئاسانی.
بەرنامەی CD Repair Toolbox Free 2.0
- سەردانەكان: 4466
پەڕەى 1 لەکۆى 3 پەڕەدا