ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
بەرنامەی ( CrystalDiskInfo 8.1 ) یەكێکە لە چاکترین هەر بەرنامەکانی وەرگرتنی زانیاری لەسەر
هاردی کۆمپیوتەر زانیاری وەکو زانینی تەندروستی هاردەکەت واتا هاردەکەت لە روو باشی و خراپی
تا چ رادەیەکە ؟ یان وەرگرتنی پلەی گەرمی یان جۆری و سریەلی هارد یان زانیاری دەربارەی کاتی
بەگەرخستنی سەرەتای هاردی کۆمپیوتەرەکە ،... لەگەڵ چەندنی زانیاری تر دەربارەی هاردی دیسک.
بەرنامەی CrystalDiskInfo 32 + 64 Bit 8.1
بەرنامەی ( Cisco Packet Tracer 7.3 ) یەكێکە لە چاکترین بەرنامەکان بۆ دیزاین کردنی نێتۆورکینگ
بەکاردێت بە تایبەتی بۆ دیزاین کردنی ( Network ) ی ئامێری جۆری سیسکۆکە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی
بە شێوەی کردار نێتوۆرکەکە دامەزرێنیت بە شێوەی بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایمەزرێنیت و
بۆ ئەوەی هەڵەکان بزانیت و پاشان بە شێوەی کردار دیزاینی نێتوۆرکەکە بکەیت و دوور لە هەڵە
چونکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە زۆر بە وردی دەتوانیت دیزاینی نێتوۆرکەکەت بکەیت وەکو داخڵ کردنی
جۆری کێبڵ و ئامێر و داخڵ کردنی ( IP ) کۆمپیوتەر وناردنی نامە لە رێگایی کۆمپیوتەر و نوووسین
کۆمێنت و ... هتد لەگەڵ چەندین کەرستەی تر بۆ ئاسانکاری دروست کردنی دیزاینی نێتوۆرکەکە
لەسەر کۆمپیوتەرەک وە کاتێک لەسەر کۆمپیوتەر بەشەکان تاقیدەکەیتەوە بۆ دیاری دەکات لە کوێ
هەڵە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر لینکەکان بکەن : لینکی یەکەم ، لینکی دووەم
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ٢٣ و ٦٤ بیت
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانە دەتوانین هەر ماڵپەرێک کە
مەبەستان بێت تاقی بکەنەوە کە لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان دەکرێتەوە یان یان یان ماڵپەرەکە
کاریە و کاردەکات یان وەستاوە ؟ لەبەر هەر هۆیەک بێت هێرشی هاک بێت یان ... هتد.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم , ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
لێرەدا زینجیرەیەک لە فێرکاری ڤیدیۆیم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی
بەرنامە ( Microsoft Word 2019 ) کە لە ٢٥ وانەی ڤیدیۆیی پێکهاتووە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریکە
لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی تایبەت بە پەیمانگاکان کە وانەکانی
پەیمانگاکانی تێدایە بە ڤیدیۆ و نووسراو کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ خوێندکاران.
بەرنامەی وانەکانی پەیمانگا
بەرێزان ئێستا دەتوانین وشە و رستە لە هەموو زمانەکانی جیهان وەرگێر بکەن بۆ زمانی کوردی
سۆرانی و کرمانجی هەروەها بە پێچەوانەوەش لە وەرگێری بەهێزی گۆوگڵ هەروەها دەتوانین فایلە
دۆکیمنتەکانتان بەرز ( Upload ) بکەنەوە ناو وەرگێری گۆوگڵ بۆ وەرگێران هەروەها دەتوانین
ماڵپەرەکانیش ( سایت ) وەرگێر بکەن بۆ زۆرترین زمانەکانی جیهان.
لە رێگایی بەرنامەی ( i Explorer 4 ) دەتوانین زۆر ئاسانی هەموو ئەو فایلانە ببینن کە هەڵگیراون
( Backup ) کراون لە ( I phone ) کە بە شێوەی ( Backup ) هەن لەناو کۆمپیوتەرەکەتاندا کە ئەم
بەرنامە وەها ئەم ( Backup ) ە نیشان دەدات وەکو ئەوەی بەش بەش بێت و بتوانیت فایلەکان یەکە
بە یەکەیان ببینیت واتا سەیری وێنە و ڤیدیۆ و ... هتد فایلەکانی ناو باکئەپەکە بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
تێ بینی : دوای دامەزراندنی ( Setup ) بەرنامەکە فایلی کراکەکە بگوێزەوە بۆ فۆڵدەری :
( ... C:\Users\example\AppData\Local\Apps ) کە ( example ) ناوی کۆمپیوتەرەکەی تۆیە.
بەرنامەی IExplorer 4.1
لێرەدا چەند زینجیرە فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامەی
( Android studio ) کە یەكێکە لە بەرنامە هەر بەناوبانگەکانی جیهان بۆ دروست کردنی
ئەپلیکەیشن بۆ سیستەمی ئەندرۆید و یان دووبارە کارکردن لەسەر سۆرسی بەرنامەکان.
زینجیرەی یەکەم ( بادینی ) ، زینجیرەی دووەم ( سۆرانی ) ، زینجیرەی سێ یەم ( بادینی )
بەرنامەی ( 9.2 MiniTool Power Data Recovery ) یەكێكە لە چاکترین بەرنامەکانی هێنانەوەی فایلەکان
کە دەتوانێت فایلە سراوەکان لە هارد و میمۆری و فلاش میمۆری و دیڤیدی و ... هتد بهێنێتەوە بە
ئاسانی هەروەها دەتوانێت دیاری بکەیت لە کاتی گەران بە دوای چ جۆرە فایلێک بگەرێت وەک وێنە یان
ڤیدیۆ یان دۆکیمێنت یان ... هەموو جۆرە فایلەکان، یان بگەرێت لە چ جۆرە سیستەمێک وەک ( Fat32 ,
,Ntfs, fat 16 , ... هتد )، هەروەها دوای گەران دەتوانیت فلتەر بکەیت کە چ جۆرە فایلێکت نیشان بدات
یان دیاری بکەیت لە قەبارە چەند بۆ چەند فایلەکان نیشان بدات یان بەرواری فایلەکان یان ... هتد، کە
بەرنامەکە چالاکەو دوای دامەزراندن ( Setup ) خۆی چالاک دەبێت پێویست بە چالاک کردن ناکات.
بەرنامەی MiniTool Power Data Recovery 9.2
لێرەدا زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی بەرنامە بۆ دامەزراندنی
فۆنتەکان بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەتان وەکو فۆنتی ( رێبار ، روداوو ، سەرچیا ، ئارێز ، کاژین
کرمانج ، یونی قادیر ، یونی سالار ، یادگار ، ... هتد ).
زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی کوردی بە شێوەی بەرنامە