ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کۆمپیوتەرەکەمان لە تۆری ئینتەرنێت لە ( Network )
بشارینەوە واتا لەو تۆرە ئینتەرنێتەی کە هێلی ئینتەرنێتەکەمان لەسەریەتی یان ئەو هێلەی کە
ئینتەرنێتەکەمان لێی هێناوە هەروەها کۆمپیوتەرەکەمان بە شێوەیەک بپارێزین کە خەڵکانێک نەتوانین
بێنە ناو کۆمپیوتەرەکەمان جا یان بیشارینەوە لە نێتوۆرک یان کاتێک ئارەزوویان کرد داخڵی کۆمپیوتەرەکە
ببن داوای وشەی نهێنی بکات ئەمەش بؤ ئەوەیە ئەگەر ئارەزوومان کردن هەندێک فایل و فۆڵدەر بەخش
( Share ) بکەین تەنها ئەو کەسانە بتوانین داخڵ ببن کە وشەی نهێنیان پێ دەدەین، کە بەم شێوەیە
دەتوانین ئەم کردارانە ئەنجام بدەین سەرەتا لە ( Settings ) لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Network &
internet ) بکە پاشان لە خوارەوە کلیک لەسەر ( Network and Sharing Center ) بکە پاشان لە
دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Change Advanced Sharing ) بکە لە بەشی ( Private & public ) ...
هەروەک دەزانن بەرنامەی فۆتۆشۆپ ( PhotoShop ) یەکێکە لە بەرنامە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان
بۆ کاری گرافیک و دەست کاری کردنی وێنەکان، کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی
بە شێوەی ڤیدیۆ دەربارەی فێربوونی فۆتۆشۆپ بە شێوەی زینجیرە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریەکە
ئەگەر تۆ تاکو ئێستا وەشانی کۆنی ئۆفیس بەکاردێنیت وەکو ( Office XP یان Office 2003 یان ... هتد )
فایلە دۆکیمێنتەکانت بە وەشانە کۆنەکان دروست کردووە ئێستا دەتوانیت لە رێگایی ئەم بەرنامەی بۆم
ئامادە کردوون ( Microsoft office compatibility pack ) وا لە فایلە دۆکیمێنتە کۆنەکانت بکەیت لەگەڵ
وەشانی نوێکانی ئۆفیس کاربکات و کاریان لەسەر بکەیت بە نوێترین وەشانی ( Microsoft Office )
هەروەها پاشەکەوتیان ( Save ) بکەیت بە وەشانی تازەی ( Microsoft Office ).
کارکردن لەسەر وەشانە کۆنەکانی ئۆفیس Microsoft Office
زمانی ( PHP ) یەكێکە لە زمانەکانی پرۆگرامینگ کە تایبەتە بە دروست کردنی ماڵپەر کە وەکو
مەکینە ماڵپەر کار دەکات، کە لە سێرڤەری ماڵپەر داتا لە داتابەیسی سێرڤەرەوە وەردەگرێت و
نیشانی دەدات لە ماڵپەردا، کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە شێوەی
ڤیدیۆ کە لە چەند وانەیەک پێکهاتووە بۆ فێربوونی زمانی ( PHP ).
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فێرکاریەکان
بەرنامەی ( EaseUS Partition Master 16.0 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت
کار لەسەر پارتێشنی هاردی کۆمپیوتەرکەت بکەیت بە جۆرێک دەتوانیت دووبارە قەبارەی پارتێشنەکانی
کۆمپیوتەرکەت زیاد و کەم بکەیت یان دوو پارتێشن بەیەکەوە ببەستیتەوە یان بە جۆرێک فایلەکانی ناو
پارتێشنی ناو کۆمپیوتەرەکەت بسریتەوە کە جارێکی تر فایلەکان ریکەڤەری نەکرێنەوە واتا ( Wipe ) ی
پارتێشنەکان بکەیت یان فۆرماتی پارتێشنەکان بکەیت بە سەرکەووتووی یان جۆری فۆرماتی پارتێشنەکان
بگۆریت وەکو (... ، FAT , NTFS ) هتد هەروەها دەتوانیت جۆری هاردەکان بگۆریت بۆ ( MBR , GPT )
هەر لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت فایلە سراوەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت بهێنیتەوە واتا فایەلەکان
ریکۆڤێری بکەیت، لەگەڵ چەند کارێکی بە سوودی تری ئەم بەرنامە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کراک کردن کلیک لێرە بکە
بەرنامەی EaseUS Partition Master + کراک 16.8
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە چەند ماڵپەرێک بۆ بەسەکردنەوەی ( DNS ) ماڵپەرەکان کە تیایدا
دەتوانین بە داخڵ کردنی ئەم ماڵپەرانەی کە مەبەستانە لەناو ماڵپەری بەسەکردنەوەی ( DNS )
بزانن کە ئایە ماڵپەرەکە ( DNS ) ی چیە؟ لە هەر وڵاتێک یان لە چ وڵاتێک دەکرێتەوە لە چ وڵاتێکیش
کێشەی هەیە کە بە چەندەها جۆری ( DNS ) دەتوانین ماڵپەرەکان ( Check ) بکەنەوە.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم
بەرنامەی ( Defraggler 2.2 ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ( Piriform ) کە کاری بەرنامەکە
بریتیە لە ( Defragment ) و ( Optimizer ) یان رێزکردنەوەی فایەلەکانی کۆمپیوتەر واتا کاتێک بۆ هۆی
کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر یان دانان و سرینەوەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر یان هەر کارێکی تر لەسەر
کۆمپیوتەر کە ببێتە هۆی تێکچوونی ریزەکانی فایلەکانی ویندۆز ئەم بەرنامە دووبارە رێکیان دەخاتەوە
کە ئەم دەبێتە هۆی زیاد کردنی بۆشای زیاتر لە هاردی کۆمپیوتەرەکەت و خێرابوونی کۆمپیوتەر ،کە
پێویستە چەند جارێک ئەم کردارە ( Defragment ) دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەرنامەکە بتوانێت بە
شێوەیەکی سەرکەتوو فایلەکانی کۆمپیوتەرەکەت بە رێکی ریزیان بکاتەوە.
بەرنامەی Defraggler 2.2
زمانی ( HTML ) یەکێکە لە زمانی پرۆگرامینگ و دروست کردنی سایت و زمانێکی بنچینەیە بۆ دروست
کردنی سایت جا هەرکەسێک ئارەزوو بکات ماڵپەر ( سایت ) دروست بکات دەبێت ئەم زمانە بزانێت کە
لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم زمانە ( HTML ).
بەرنامەی ( Recuva 1.5 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە تایبەتە بە هێنانەوەی ( Recovery ) فایلەکانی
کۆمپیوتەر کاتێک کە دەسرێنەوە لەبەر هەر هۆیەک بێت کە دەتوانێت بە جۆرەها شێوە فایلەکان
بهێنێتەوە وەک هێنانەوەی وێنەکان بە تەنها یان دەنگەکان بە تەنها یان ڤیدیۆکان یان فایلەکانی
دۆکیمێنت یان ... هتد یان هەموو جۆرە فایلێک بە یەکەوە.
بەرنامەی Recuva + کراک 1.5
لێرەدا نامیلکەیەک بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی UNITY 3D کە بەکاردێت
بۆ دروست کردنی یاریەکان بە شێوەی ( 3D ) .