ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( Windows Update Blocker 1.7 ) کە لە رێگایی
ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی نوێ کردنوەی ویندۆز ( Windows Update ) بە شێوەی خۆکار
ناچالاک بکەن واتا کاتێک کۆمپیوتەرەکەت بە شێوەی خۆکار ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت دادەبەزێنێت و
نوێی دەکاتەوە تۆ دەتوانیت ناچالاکی بکەیت و بە شێوەی خۆکار فایلەکان دانەبەزێنێت هەروەها هەر
کاتێک ئارەزوو بکەیت دەتوانیت چالاکی بکەیت بە شێوەی خۆکار ویندۆزەکەت نوێ بکرێتەوە.
لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( QR And Barcode ) کە لە
رێگایی ئەم بەرنامەوە هەم دەتوانین بارکۆد دروست بکەن کە زۆر جۆر شێوازی بارکۆدی تێدایە
بۆ دروست کردن، هەروەها لە رێگایی کامێرای کۆمپیوتەرەکەتانەوە دەتوانین بارکۆدەکان
سکان بکەن و زانیاری وەرگرن لەسەر بارکۆدەکان.
بەرنامەی QR And Barcode 2
بەرنامەی ( CCleaner 5.9 ) یەكێکە لە بەرنامە بە تواناکان لە بواری چاکسازی کردن لەسەر
کۆمپیوتەر کە لە زۆر رووەوە چاکسازی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دەکات وەکو سرینەوەی پاشماوەی
ئینتەرنێت و سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ویندۆز و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر هەروەها چاککردنی
کێشەکانی ( Registry ) لە ویندۆز , هەروەها نوێ کردنی ( تعريف ) درایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەت .
هەروەها سرینەوەی فایلە دووبارەکانی کۆمپیوتەر و چالاک کردنی ناچالاک کردنی ئەو بەرنامانەی
بە شێوەی خۆکار دەکرێنەوە لە ویندۆز ، سرینەوەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەک کە لە
هەر شوێنێک فایلێکی ئەم بەرنامە هەبێت دەگەرێت بە دوایداو دەیسرێتەوە، هەروەها لەگەڵ
سرینەوەی فایلەکان بە شێوەی یەک جارەکی.
بەرنامەی CCleaner 5.9
لێرەدا ناملکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی دروست کردن ماڵپەر ( سایت )
بە پرۆگرامی کۆنی ئۆفیس ( Microsoft Frontpage ) کە بە وێنە و نووسراو باس لە چۆنیەتی
دروست کردنی ماڵپەر دەکات بەم بەرنامە کە ئەم پرۆگرامە یەكیکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی
مایکرۆسۆفت کە تایبەتە بە دروست کردنی ماڵپەر ( الموقع ).
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەی ( Microsoft Frontpage 2003 )
لێرەدا بەرنامەی ( 1.6 Clownfish Voice Changer ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە
گۆرینی دەنگ لە کاتی ئاخاوتن لەگەڵ کەسی بەرامبەر بە شێوەی ئۆنلاین کە بە جۆرەها شێواز
دەنگ دەگۆرێت کە کاتێک لەگەڵ یەکێک قسە دەکەیت لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامەکانی ئاخاوتن
وەکو ( Viber , Telegram , ... هتد ) یان بەرنامەکانی چات یان ... هتد هەروەها بەرنامەکە درێژکراوە
( extension ) هەیە کە دەتوانیت لە براوزەری ( Google Chrome ) زیادی بکەیت کە هەر کاتێک
ماڵپەرێکی چاتیت کردەوە دەتوانیت دەنگت بگۆریت لە ماڵپەرەکەشدا.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ( extension ) بۆ گۆوگڵ کرۆم.
تێ بینی: ئەگەر کێشەت هەبوو لە دەنگ گۆرین لە ( Setup ) لە بەرنامەکە لە بەشی مایکرۆفۆن
جۆری تر مایکرۆفۆن هەڵبژێرە ئینجا جارێکی تر بەرنامەکە تاقی بکەوە.
بەرنامەی Clownfish Voice Changer 1.6
زۆر جار کاتێک کۆمپیوتەرەکەمان فۆرمات دەکەین ویندۆزەکەمان بە شێوەی خۆکار پارچەکانی
کۆمپیوتەرەکەمان پێناسە ( تعریف ) ناکات بۆیە دەبێت خۆمان ( تعریف ) ەکان دابەزێنین بۆ
ناو کۆمپیوتەرەکەمان پاشان پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەمان ( تعریف ) بکەین جا بۆ ئەم
مەبەست چەند شوێنێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بۆ دابەزاندنی ( تعریفەکان ).
ماڵپەری یەکەم ماڵپەری دووەم ماڵپەری سێ یەم
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی چاککردنی یان هێنانەوەی فایلەکانی
ویندۆز کاتێک لەبەر هەر هۆیەکەوە لە کار خرابن و یان سرابێتەوە کە ببێتە هۆی لە کارکەوتنی
هەندێک لە بەرنامەکانی ویندۆز یان دروست بوونی کێشە لە ویندۆزدا کە بەم شێوەیە دەتوانین
ئەم رێگایە بە کاربێنن سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( CMD ) پاشان کلیک لای راست
لەسەر ( Command Prompt ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( RUN as administrator ) بکە
پاشان لە کۆماند بنووسە ( Sfc /scannow ) ماوەیەک چاوەروان بکەن تاکو فایلەکانی ویندزەکەت
سکان دەکات و ئەو فایلانەی کە کێشەیان هەیە یان سراونەتەوە بیانهێنێتەوە.
لێرەدا فێرکاریەکام بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی دامەزراندی ویندۆزی وەهمی
واتا چۆن ویندۆزێکی تر یان سیستەمێکی تر جگە لە ویندۆزی خۆت لەسەر کۆمپیوتەرەکەتدا
دادەمەزرێنیت بەکاری دەهێنیت لە هەمان کاتدا واتا دەبێتە بەگەرخستنی دوو ویندۆز یان
سیستەم لەناو یەک کۆمپیوتەردا کە هەمان کارەکانی ویندۆزەکەی خۆتی پێ بکەیت.
دروست کردنی ویندۆزی وەهمی
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( templatki.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە و کۆمەڵیکی زۆر جوان
ستایلی هەمەجۆری تێدایە بۆ سکریپتی جووملە و وۆرد پرێس و درۆباڵ و فۆتۆشۆپ و ... هتد کە
کۆمەڵیکی زۆر ستایلی تێدایە بە خۆراین و دەتوانین دایبەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان ، لەگەڵ کۆمەڵێک
لە مۆدێل و پلەگین و کۆمپۆنیتی جووملە.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( desmos.com ) کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرە دەتوانیت وێنەی
نەخشەی بیرکاریەکان دروست بکەن یان شیکار بکان بە هۆی داخڵ کردنی هاوكێشە بیرکاریەکان
لە ماڵپەرەکەدا کە زۆرترین فەنکشنەکانی بیرکاری تێدایە بۆ نووسینەوەی نەخشەکانی بیرکاری،
هەروەها دەتوانین سوودی لێ وەرگرن بۆ دۆزینەوەی بوار و مەودا، هەروەها دەتوانیت خۆتان
تۆمار بکەن و ئەکاونت دروست بکەن بۆ تۆماکردنی نەخشەکان لەسەر ئەکاونتی خۆتان.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
هەروەها دەتوانین وەک بەرنامە لەسەر مۆبایلیش بەکاری بهێنن، بۆ دابەزاندن بۆ جۆری
مۆبایلەکان کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )