+ 964 750 493 5029
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( قصص الانبياء ) کە بەرنامەکە باس لە پێغەمبەران ( عليه
الاسلام ) دەکات بۆ منداڵان بە زمانی عربی وەکو باس کردنی پێغەمبەران لە قورئانی پیرۆز ،
موعزیزەکانی پێغەمبەران، شوێنی پێغەمبەران ، پرسیار و وەڵام دەربارەی پێغەمبەزان ( عليه الاسلام )
باس دەکات لەگەڵ زانیاری تر دەربارەی پێغەمبەران.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن
هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 5 / 5
( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر
کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی
بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە
رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو
نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی
بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا
بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن
کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی
بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی
دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی
کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها
دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر
ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش.
بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید ، ئایفۆن
بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم ، دووەم ، سێ یەم
بەرنامەی (5.6 MyLanViewer ) بەرنامەیەکەی زۆر چاکە و تایبەتە بە نێتوۆرک کە سکانی ئەو (IP) و
ئامێرانە دەکات کە بە تۆری کۆمپیوتەرەکەتەوە بەستراونەتەوە کە زانیاریت دەداتێ دەربارەی ئەو (IP)
یانەی کە بە تۆری کۆمپیوتەرەکەت بەستراونەتەوە زانیاری وەکو ناونیشانی (IP)، ماک ئەدرێس،
ناونیشانی هۆست، جۆری کۆمپانیای ئامێرەکە، زانیاری دەربارەی کات لەگەڵ چەندین زانیاری تر
دەربارەی (IP) ی نێتۆورکەکەت، کە دەتوانیت دیاری بکەیت لە چ (IP )یک بۆ چ (IP )یک سکان بکات.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆ دووەم
ئەم فەرهەنگە فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە کۆمەڵێکی زۆر فەرهەنگی لە خۆوە گرتووه کە ئەمانەن
کلیک لێرە بکە کە لە رێگایی ماڵپەر ( سایت ) دەتوانیت ئەم فەرهەنگە بە کاربێنیت و وشە لە
کوردی و ئینگلزی بۆ زمانی کوردی وەرگێر بکەیت.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی فەرهەنگەکە
هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 3 / 5
ئەنتی ڤایرۆسی ئەڤێرا (Avira Free Security) ئەنتی ڤایرۆسێکی ئەڵمانیە و یەکێکە لە چاکترین ئەنتی
ڤایرۆسەکانی جیهان کە ماوەیەکی زۆر ئەم ئەنتی ڤایرۆسە هەیە و کاری لەسەر دەکرێت کە داتا
بەیسێکی گەورەی هەیە دەربارەی ڤایرۆسەکان و بۆ سرینەوەی ڤایرۆسەکان کە خێرا و ئاسان کار دەکات
لەسەر کۆمپیوتەردا کە ئەم خزمەت گوزاریانە پێشکەش دەکات و بە خۆڕاییە:
Anti-Virus: داتا بەیسێکی گەورەی ڤایرۆسەکان بۆ پاراستی کۆمپیوتەر لە ڤایرۆسەکان.
Browser Safety: بۆ پاراستنی براوزەرەکانی کۆمپیوتەر لە هەر هەرەشەیەکی ڤایرۆسی.
VPN: بۆ خۆشاردنەوەی لە ئینتەرنێت یان گۆرینی (IP) کۆمپیوتەرەکەت.
Password: بۆ هەڵگرتنی وشەی نهێنیەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت واتا هەڵگرتنی ئەو ناو و وشە
نهێنیانەی (User & password) کە تۆ داخڵی کۆمپیوتەرەکەت دەکەیت.
File shredder: بۆ سرینەوەی فایلەکانی کۆمپیوتەر بە شێوەی یەکجارەکی کە بە بەرنامەکانی
هێنانەوەی فایلەکان (Recovery) نەهێندرێتەوە.
Driver Update: بۆ نوێ کردنەوەی ( تعريف ) ەکانی کۆمپیوتەر.
Duplicate Finder: بۆ سرینەوەی فایلە دووبارە بووەکان، لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاری تر ئەم بەرنامە.
ئەنتی ڤایرۆسی ئەڤێرا Avira Free Security (1 دەنگ) پاراستن-ویندۆز دوو شەممە, 05 ئەیلول 2022 11:04 MS Windows 2.12 MB 167 دابەزاندن
بەرنامەی ( Driver Booster 9 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانین زۆر بە ئاسانی
پێناسە ( تعريف ) ەکانی کۆمپیوتەر دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەتان ( تعريف )
بکەن بە شێوەی خۆکار یان نوێ یان بکەنەوە بە یەکەوە، هەروەها دەتوانیت ( تعريف ) ەکانی
کۆمپیوتەرەکەت ( Backup ) هەڵبگریت و پاشان جارێکی تر ( Restore ) بکەیت و پارچەکانی
کۆمپیوتەرەکت پێناسە ( تعريف ) بکەیت.
تێبینی : بەم شێوەیە دەتوانیت بەرنامەکە کراک بکەیت سەرەتا بەرنامەکە دابخە پاشان فایلی
( version.dll ) بخە ناو فۆڵدەری ( C:\Program Files (x86)\IObit\Driver Booster\9.5.0 ) بۆ
سیستەمی ٦٤ بت بۆ ٣٢ بت بخە ناو فۆڵدەری ( C:\Program Files\IObit\Driver Booster\9.5.0 )
Driver Booster 9 (1 دەنگ) کەرستە و ئامرازەکان دوو شەممە, 22 ئاب 2022 04:00 MS Windows 29.73 MB 453 دابەزاندن
هەروەک دەزانن راوتەری مایکرۆتیک یەكێکە لە چاکترین راوتەرەکانی جیهان و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە
لە جیهاندا کە بە کاردێت بۆ دابەش کردنی ( IP ) بەسەر ئامێرەکان و کۆنترۆڵ کردنیان جا لێرەدا باس لە
رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین سیستەمی مایکرۆتێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان
بەکاربهێنین و کاری لەسەر بکەین و خۆمان لێ فێر بکەین لە بری بەکارهێنان لە شێوەی راستیدا بەم
شێوەیە سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( VirtualBox ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنن کیلک لێرە بکە
پاشان لە بری ئەوەی سیستەمی مایکرۆتێک بە شێوەی فایلی وێنە دابەزێنیت و ( Setup ) بکەیت لەناو
بەرنامەی ( VirtualBox )، تەنها پێویست بەوە دەکات ئەم فایلە دەبەزێنیت کە بە فۆرماتی ( OVA ) ە، کە
تەنها بە دوو کلیک لەسەر کردن هەموو کارەکان جێبەجێ دەکات و ئامادەی دەکات بۆ کاکردن لەسەر
مایکرۆتێک کە دوای کردنەوەی فایلەکە لە ناو بەرنامەی ( VirtualBox ) تەنها پێویست بە چەند
هەنگاوێک دەکات ئەوەیش لە شوێنی ( Username ) بنووسە ( admin ) بۆ ( Password ) یش بە
بەتاڵی جێ بهێڵە و تەنها ( Enter ) بکە و پاشان بەرنامەی ( Win box ) بکەوە و کلیک لەسەر
( Neighbors ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ئەو ماک ئەدرێسە بکە کە لە بەشی خوارەوەی
( Neighbors ) هەیە پاشان کلیک لەسەر ( connect ) بکە ئەگەر کێشەت بۆ دروست بوو تەنها لە
( Tools ) کلیک لەسەر ( Legacy Mode ) بکە.
Microtik + Winbox 32 + 64 bit 3.37 (1 دەنگ) ئینتەرنێت و نێتۆورک شەممە, 20 ئاب 2022 16:51 MS Windows 57.96 MB 165 دابەزاندن
هەروەک دەزانین کاتێک هەوڵی دامەزراندنی ویندۆز ١١ ( Windows 11 ) دەدەین کۆمەڵیک داواکاری
هەیە بۆ دامەزراندنی لەسەر کۆمپیوتەردا و بە ئاسانی دانامەزرێت، جا لێرەدا وەشانێکمان بۆ ئامادە
کردوون کە بێ کێشەیەوە وەکو ویندۆزەکانی تر بە شێوەی ئاسایی لەسەر کۆمپیوتەر دادەمزرێت و
کار دەکات بێ هیچ کێشەیەک.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ویندۆز ١١ + کراک
بۆ دابەزاندنی کراک بە تەنها کلیک لێرە بکە
زمانی پایسۆن ( Python ) یەكێکە لە زمانەکانی پرۆگرامینگ کە لە زۆر بواری پرۆگرامینگی کۆمپیوتەردا
بەکاردێت بە تایبەتی لە دروست کردنی ماڵپەر ( سایت ) بە تایبەتی لە بەشی ( Back end ) جا لێرەدا
زینجیرە فێرکایەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ دەربارەی فێربوونی ئەم زمانە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریەکە
بەرنامەی ( Disk Drill Professional 4.2 ) یەكێکە لە بەرنامە هەرە بەهێزەکانی هێنانەوەی فایلەکان
کە دەتوانێت فایلە سراوەکان یان فایلە تیكچووەکان یان ئەو فایلانەی بە فۆرمات کردن لەناو چوون یان
لەبەر هەر هۆکارێکی تر بێت فایلەکان سرابێتەوە بیانهێنێتەوە لە کۆمپیوتەر و فلاش میمۆری و میمۆری و
کامێرای دیگیتاڵ و ئایفۆن و ئەندرۆید، کە دەتوانیت جۆرەها فایلە دەنگ ( Audio ) و رەنگ ( Video ) و
وێنەکان و دۆکیمێنتەکان و فایلەکانی ( ZIP و RAR ) و هەروەها لەگەڵ جۆرەها فایلی جۆراوجۆر وەکو
RAW (Raw disk images), DD (Forensic DD images), IMG (Sector-by-sector disk images),
ISO (Uncompressed disk images), DSK (Byte-to-byte disk images), BIN (Generic disk
images ) , DAT (Legacy binary images), VMDK (Virtual VMWare disks) بهێنێتەوە.
بەرنامەی Disk Drill Professional 4.2 (1 دەنگ) هێنانەوە شەممە, 30 تەمموز 2022 10:49 MS Windows 39.47 MB 393 دابەزاندن
پەڕەى 5 لەکۆى 67 پەڕەدا