ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون لەسەر بەرنامەی ماتلاب کە بەرنامەیەکە بەکاردێت لە بواری
پرۆگرامە ئەندازەیەکان ، ئەم بەرنامەیە شیکاری هاوکێشە جابری و داتاشراوەکان دەکات بە
شێوەیەکی خێرا و ئاسان هەروەها لە بواری پیشەسازی و فرۆکەوانی و گەردوونی زۆر بواری تر
بەکاردێت ، کە لەم نامیلکەیەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری گرافیک دەکرێت لە بەرنامەی
ماتلاب ( Matlab ) کە نامیلکەکە بە زمانی کوردیە و بە وێنە و نووسراو بەشەکان روون دەکاتەوە.
زۆر جار ئێمە کاتێک کار لەسەر بەرنامەی ( Microsoft Excel ) دەکەین بۆ ئەوەی زانیاریەکانمان بپارێزین
وشەی نهێنی ( Password ) لەسەر ئەکسڵەکە دادەنێین بۆ ئەوەی کەس داخڵی زانیاریەکانمان
نەبێت جا ئەگەر بێت و وشەی نهێنیمان لە یاد بچێت کیشەمان بۆ دروست دەبێت دەبێتە هۆکاری لە
دەست دانی زانیاریەکان جا لێرەدا بەرنامەی ( Any Excel Password Recovery ) بۆ ئامادە کردوون کە
کاری بەرنامەکە بریتیە لە دۆزینەوەی وشەی نهێنی فایلەکانی ( Microsoft Excel ) بۆ ئەوەی ئەو
فایلانەی بە وشەی نهێنی داخراون بیان کەینەوە بە ئاسانی.
هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Auto Card 2019 ) یەکێکە لە بەرنامە هەرە چاکەکانی بواری دیزاین کردن و
نەخشە و خانوو کە لە بواری ئەندازیاری بەکاردێت و بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لە سەرتانسەری
جیهان کە لێرەدا ئەم بەرنامە بۆ ئامادە کردوون بۆ سیستەمی ٣٢ و ٦٤ بت لەگەڵ فایلی چالاک کردن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چالاک کردن بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر لینکەکان بکە: ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆ دووەم
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ( Auto Card 2019 ) بۆ ٣٢ بت لەگەڵ ( update ) و کراک
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ( Auto Card 2019 ) بۆ 64 بت لەگەڵ ( update ) و کراک
کراکی Auto Cad 2019 32 & 64 Bit
هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Photo Shop CS ) یەکێکە لە بەرنامە هەر چاکەکانی بواری گرافیک کە
بەکاردێت بۆ دروست کردن و دەستکاری کردنی وێنە بە شێوەیەکی زۆر جوان لەگەڵ کەرستە و ئیفێکتی
جۆراوجۆر بۆ کار کردن لەسەر وێنەکان کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادەکردون بە زمانی کوردی دەربارەی
ئەم بەرنامەی کە بە وێنە و نووسراو باس لەم بەرنامە دەکات کە پەرتووکەکە لە ٢٠٠ لاپەرە پێكهاتووە.
پەرتووکی فۆتۆشۆپ سی ئیش
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( 3uTools ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە سوودە کە تایبەتە
بە مۆبایلی ئایفۆن ( I phone ) کە کاتێک مۆبایلەکە کۆنێکت دەکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە رێگایی
کێبڵەوە دەتوانیت کۆنترۆڵی بەشی ( ڤیدیۆ ، دەنگ ، وێنە ، زەنگەکان ، بەرنامەکان ، فایلەکان ... هتد )
بکەیت واتا وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکان ببینیت و زیاد و کەمی بکەیت، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکانی ناو
مۆبایلەکەت بسریتەوە یان هی نوێ دامەزرێنیت یان هەموو داتای ناو مۆبایلەکات بسریتەوە یان
سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە هەروەها دەتوانیت ئەم کارانەش ئەنجام بدەیت لە رێگایی ئەم
بەرنامەوە وەکو گواستنەوەی داتا ، گۆرینی جۆرەکانی دەنگ و رەنگ ، دروست کردنی زەنگ ، راگرتنی
بەشی نوێ کردنەوەی سیستەم ، هەڵگرتن و هێنانەوەی فایلەکان ، ... هتد لەگەڵ چەندین بەشی
بەسوودی تری ئەم بەرنامە، هەروەها دەتوانیت زانیاری هەمە چەشنت دەست کەوێت لەسەر مۆبایلی
ئایفۆنەکە ، هەروەها لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە لە بەشی ( View Verification Report ) دەتوانیت
هەموو پارچەکانی مۆبایلەکەت ببینیت وەکو بەشی پاتری و کامێراو و بلۆتوس و وایفای و هارد و ...
هتد و زانیارت دەست کەوێت لەسەر ئەوەی کام لە پارچەکان گۆردراون.
بۆ زانیاری زیاتر بە کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆی دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەمە
بەرنامەی 3uTools 2.59
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ ئاست سەرەتایەکان بۆ فێربوونی بەرنامە
ئەکسڵ ٢٠١٠ ( Microsoft Excel 2010 ) بە نووسراو وێنە .
لە رێگایی ماڵپەری ( easycounter.com ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری هەر ماڵپەرێک هەبێت
بیکەن ئەویش بە داخڵ کردنی ماڵپەرەکە بۆ ناو ماڵپەری ( easycounter.com ) بۆ ئەوەی زانیاریتان
دەست کەوێت لەسەر ماڵپەرەکە دەربارەی رێزبەندی ماڵپەرەکە لە جیهاندا یان لە و وڵاتەی
کە زۆر کراوەتەوە یان ژمارەی سەردانی رۆژانە چەندە یان ژمارەی کردنەوەی لاپەرەکان چەندە یان
ئەگەر سەب دۆمەین هەبێت رێژەی کراوەی سەب دۆمەینەکان چەندە ؟ یان لە کوێ تۆمارکراوە،
چ کاتێک تۆمارکراوە یان ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری بە سوودی تر دەربارەی ماڵپەرەکان.
کیلک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
لێرەدا فەرهەنگی پزیشکی ( A medical / dental ) بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی زۆر چاکە
کە کۆمەڵێکی زۆر وشەی پزیشکی ددان لە خۆوە گرتووە بە زمانی کوردی و عربی و ئینگلیزی.
فەرهەنگی پزیشکی ددان
لێرەدا فایلێکی ئەکسڵ ( Excel ) م بۆ ئامادە کردوون کە وەکو پرۆگرامێک وایە بەکاردێت بۆ زانینی بری
هەڵکەندن و پرکردنەوەی پرۆژەکان و رێگاوبان و وێنەکێشان لە رێگایی داخڵ کردنی داتاکان لە لیڤڵ و
تۆتەڵ ستەیشن و ... هتد لە بواری روپێوی هەروەها بە کاردێت بۆ دۆزینەوەی بری کەرستەی
بەکارهاتوو و بری بودجەی تێچوو بۆ پرۆژەکان و لەگەڵ چەندین کار ئاسانی تر بۆ ئەندازیارەکان.
فایلێکی ئەکسڵ بۆ بواری رووپێوی و رێگاوبان
بەرنامەی ( 3D Studio MAX ) یەكێکە لە بەرنامە هەر چاکەکان کە لە زۆر بواری چاک بەرکاردێت وەکو
دروست کردنی تایتڵ بۆ کەناڵەکان ، وە دروست کردنی فلمی کارتۆنی سریدی و کاری سینەمایی
وە بۆ بینیات نانی شاری ئەندازیاری و تەلارسازی و بارە سروشتیەکان وەکو ئاگر و زەریا و بۆشای
ئاسمان و ... هتد کە لێرەدا کتێبێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم بەرنامە.
پەرتووکی 3D Studio MAX بە کوردی