ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
هەروەک دەزانن ئەنتی ڤایرۆسی کاسپەر سکای ( Kaspersky total security 21.3 ) یەكێکە لە چاکترین
ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهان کە ئەم ئەنتی ڤایرۆسە کۆمەڵێکی زۆر لە کاری پاراستن دەکات بۆ
کۆمپیوتەرەکەت کە هەندێکیان ئەمانە : سکان کردنی هەموو هاردی کۆمپیوتەرەکەت لە هەبوونی
ڤایرۆسەکان و بەردەوام پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت لە هەر هێرشیکی ڤایرۆسی یان هاکی لە رێگایی
ئینتەرنێتەوە یان سیدی و دیڤیدی و فلاش میمۆری ، پاراستنی وشە نهێنیەکان ( Password ) لە ناو
بەرنامەکەدا و کۆکردنەوەیان ، پاراستنی کامێرایی کۆمپیوتەرەکەت و براوزەری کۆمپیوتەرەکەت لە هاک،
پاراستنی هەموو ئەو وشانەی کە لە رێگایی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتەوە داخڵ دەکرێن دژی دزین
لەلایەن هاکەرەکان ، ( Kaspersky VPN ) تایبەتە بە دروست کردنی ( VPN ) بۆ خۆشاردنەوەی لە
تۆری ئینتەرنێت یان بۆ کردنەوەی ئەو ماڵپەرانەی کە ناکرێنەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان ،لەگەڵ چەندین
بەشی تری بەسوودی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە بۆ کۆمپیوتەر کە لێرەدا ئەم ئەنتی ڤایرۆسەم بۆ ئامادە
کردوون لەگەڵ فایلی چالاک کردن ، کلیک لێرە بکە بۆ چۆنیەتی چالاک کردنی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن لەگەڵ کراک
لە رێگایی ماڵپەری ( internetlivestats.com ) دەتوانین سەرژمێری ئینتەرنێت بزانن وەکو ئەوەی ژمارەی
بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت چەندە لە جیهاندا ؟ یان ژمارەی ماڵپەرەکان لە جیهاندا چەندە ؟ یان ژمارەی
ئەکاونتەکانی فەیسبووک چەندە لە جیهاندا یان رۆژانە چەند ماڵپەر هاک دەکرێت ؟ یان ژمارەی ئەو
ئیمەیڵانەی دەنێردرێن لە جیهاندا چەندە ؟ یان ... هتد، کە بەردەوام ماڵپەرەکە نوێ دەکرێتەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
بەرنامەی ( Complete Internet Repair 8 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە
چاککردنی کێشەکانی ئینتەرنێت واتا کاتێک تۆ کێشەیەک هەبێت لە هێلی ئینتەرنێتەکەت و کار نەکات
ئەم بەرنامە لە چەندین بەشەوە دەتوانێت کێشەکانی ئینتەرنێتەکەت چارەسەر بکات یان بیان گەرێنێتەوە
بۆ باری پێشوی خۆی بۆ ئەوەی هێلەکەت دووبارە کار بکات وەکو چاک کردنی ( Internet Protocols
Reset Firewall , Repair Winsock , Renew internet Connection , Repair SSL / HTTPS )
لەگەڵ چاک کردنی چەندین بەشی تری ئینتەرنێت کە دەتوانیت بە تەنها بەشێك یان هەموو
بەشەکان بەیەکەوە چاک بکەیتەوە کە بەرنامەکە بە شێوەی پۆرتەبڵە و بۆ هەردوو سیستەمی
٣٢ بت و ٦٤ بت ئامادە کراوە.
بەرنامەی Complete Internet Repair 8
بەرنامەی ( 3D MAX ) یەكێکە لەو بەرنامانەی کە بە کاردێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن و فلمی
ڤیدیۆی جۆراو جۆر کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم
بەرنامە کە بە وێنە و نووسراو باس لە بەشەکانی بەرنامەکە دەکات.
لێرەدا فایلێکم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی ( HTML ) کە زیاتر لە دەیان تەفسیری قورئانی پیرۆزی
بە زمانی عربی لەخۆوە گرتووە کە بە ئاسانی دەتوانین بیان خوێنەوە.
بەرنامەی ( Adobe acrobat dc pro 2019 ) یەكێکە لە بەرنامە بەناو بانگەکانی جیهان کە بەکاردێت
بۆ کردنەوەی فایلەکانی ئەکرۆبات ( PDF ) هەروەها دەستکاری کردنی فایلەکانی ( PDF ) واتا
گۆرانکاری کردن لەسەر فایلەکانی ئەکرۆبات بۆ نموونە گۆرینی نووسراوەکان یان وێنەکان یان زیاد
کردنی نووسراو و وێنە و ... هتد لەسەر فایلەکان ، هەروەها گۆرینی فایلی ئەکرۆبات بۆ جۆرەها
فایلی تر وەکو وێنە و وۆرد و ... هتد، لەگەڵ چەندین کاری تری گرینگی ئەم بەرنامە، کە لێرەدا
دەتوانیت بەرنامەکە دابەزێنن لەگەڵ ( Update ) و کراکی بە شێوەی کامل بۆ ٣٢ و ٦٤ بت.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامە و ( Update ) + کراک
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( Trustpilot.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە بۆ هەڵسەنگاندنی
ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکانی جیهان بە تایبەتی کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر کە کاتێک ماڵپەرێک
داخڵی ئەم ماڵپەرە دەکەیت بۆت دیاری دەکات تاکو چ ئاستێک باشە یان خراپە یان تاکو چ ئاستێک
خەڵک پێان چاکە چونکە هەڵسانگاندنی خەڵک وەردەگرێت لەسەر باشی و خراپی کۆمپانیاکان.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە
هەروەک دەزانن بەرنامەی ماتلاب یەکێکە لەو بەرنامانەی کە بە کاردێت بۆ کاری ئەندازیاری و کردارە
ژمێریاریەکان هەروەها ئەم بەرنامە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی و فرۆکەوانی و گەردونی و زۆر
بواری تردا کە لێرەدا ئەم بەرنامە بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ کراک کە لەسەر هەردوو سیستەمی
٣٢ و ٦٤ بت کاردەکات.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ سیستەمی ٣٢ و ٦٤ بت لەگەل کراک
بەرێزان لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ چۆنیەتی فۆرمات کردنی کۆمپیوتەر
لە رێگایی فلاش میمۆری لە بری بەکارهێنانی سیدی یان دیڤیدی بۆ دامەزرادنی ویندۆز.
فرۆمات کردنی کۆمپیوتەر لە رێگایی فلاش
بەرنامەی ( Cyberduck ) یەکێکە لە بەرنامەکانی بەرزکردنەوە ( Upload ) و دابەزاندنی ( Download )
فایلەکان لە سێرڤەری ماڵپەرە بۆ ناو کۆمپیوتەر و بە پێچەوانەوەش کە بۆ هەردوو جۆری سیستەمی
ماکنتۆش و ویندۆز دروست کراوە .
بەرنامەی Cyberduck 8.2