ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
بەرنامەی ( Prima Cartoonizer 3.0.1 Portable ) بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە سوودە لە رێگایی ئەم
بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی بە جۆرەها شێوە دەستکاری وێنەکان بکەن بیان گۆرن بۆ جۆرەها
شێوەی وێنەی کارتۆنی کە جۆرەها شێوەی تێدایە لەگەڵ دانانی ئیفێکتی جۆرا و جۆر لەسەر
وێنەکان کە بەرنامەکە پۆرتەبڵە و پێویست بە دامەزراندن ناکات بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە
لێرەدا کۆمەڵێک ماڵپەرم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی
خال بە دەست بێنن لە رێگایی سەیر کردنی رێکلامەکان پاشانیش لە رێگایی خاڵەکان ( پۆینتەکان )
رێکلام بۆ پەیجەکانتان لە فەیسبووک و تویتەر و ئینستگرام و ... هتد بکەن بە خۆرایی کە رؤژانە
دەتوانین سەری رێکلامەکان بکەن و خاڵ بە دەست بێنن کە بۆ بە ژداری کردن لەم ماڵپەرانەدا
تەنها پێویست بەوە دەکات خۆتان تۆمار بکەن لە ماڵپەرەکەد بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
ماڵپەری یەکەم ، دووەم ، سێ یەم ، چوارەم . پێنجەم
لێرەدا وانەیەکی ڤیدیۆم بۆ ئامادە کردوون کە زیاتر لە کاتژمێرێکە بۆ فێربوونی زمانی پرۆگرامینگ
زمانی جاڤا سکریپت ( JAVA Script ) کە ئەم زمانە یەكێکە لە زمانەکانی دروست کردنی ماڵپەر
کە کاری زۆر جوان و چاک دەکات لە بواری پرۆگرام سازی بە تایبەتی لە دروست کردنی ماڵپەری
( الموقع ) ئینتەرنێت کە فێرکاریەکە بە زمانی کوردیە باس لە زۆر بواری جاڤا سکریپت دەکات.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی وانە ڤیدیۆیەکە
لێرەدا دەتوانین ویندۆز ٧ ( Windows 7 Ultimate ) بە هەردوو سیستەمی ( ٦٤ و ٣٢ بیت )
دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە شێوەی کامل و خۆرایی لەسەر کۆمپیوتەرەکەتان دایمەزرێنن
هەروەها دەتوانیت لە رێگایی فلاش میمۆری لە رێگایی بەرنامەی ( Refus ) ئەم ویندۆزە
دامەزرێنە ناو کۆمپیتەرەکەتان بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی ویندۆز ٧ کلیک لێرە بکە
کلیک لەسەر جۆری سیستەمەکە بکە بۆ دابەزاندن Windows 7 64 bit - Windows 7 32 bit
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی چۆنیەتی کارپێکردنی یان بەگەرخستنی
سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر لە رێگایی بەرنامەی ( VMware workstation )، کە هەنگاو بە
هەنگاو لەم فێرکاریەدا بە وێنە و نووسراو باس لەوە دەکات کە چۆن کار لەسەر سیستەمی ئەندرۆید
دەکەین لەسەر مۆبایلەکەمان بە هەمان شێوەش بتوانین کار لەسەر ئەندرۆید بکەین لەسەر کۆمپیوتەر.
بەگەرخستنی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین کە ناوی ئەو ئامێرەی ( Device ) کە پەیوەستە بە
کۆمپیەتەرەکەمان ناوی چیە کە کاتێک سەیری دەکەین لە لستی پارچەکانی ئامێری کۆمپیوتەر
( Device Manager ) ناوی نادیارە واتا ناوەکەی نەنووسراو جا کاتێک ناوەکەی بزانین ئاسانتر دەتوانیت
بگەرێت بە دوای پێناسەکەی ( تعريف ) لە ئینتەرنێتدا کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم ناوە بزانین، سەرەتا
کلیکی لای راست لەسەر ( This PC ) دەکەین پاشان ( Properties ) پاشان لە دەستی لای راست
کلیک لەسەر ( Device Manager ) بکە پاشان ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە ناوەکەی نەناسراوە پاشان کلیکی
لای راست لەسەر ناوە نە ناسراوکە ( unknown ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Properties ) بکە پاشان
لە تابەکان کلیک لەسەر ( Details ) بکە پاشان لە ( Property ) ئەم بەشە ( Hardware ID ) هەڵبژێرە
پاشان لە ( Value ) لە پاش وشە ( VEN ) چوارە پیتەکە هەڵبژێرە و لەگەڵ چوار پیتەکانی دوای وشەی
( DEV ) هەڵبژێرە لەم ماڵپەرە کلیک لێرە بکە لە بەشی ( Vendor ID ) و ( Device ID ) بنووسەوە و
بەم شێوەیە ناوی پێناسەکە ( تعريف ) ی ئامێرەکەت دەست دەکەوێت، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر.
لە رێگایی ماڵپەری ( Statcounter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری ماڵپەرەکەتان بکەن واتا زانیاری
وەرگرن لەسەر ماڵپەرەکەتان کە ژمارەی سەردانەکان چەندە یان لە کام وڵات و شاری جیهان
ماڵپەرەکەت کراوەتەوە یان لەسەر چ جۆرە ئامێرێک ماڵپەرەکەت کراوەتەوە وەکو چ جۆرە مۆبایلێک یان چ
جۆرە سیستەمێکی کۆمپیوتەر یان چ جۆرە براوزەرێکی کۆمپیوتەر یان کام لە لینکەکان سەردانیان زۆرە
یان چ جۆرە وشەیەک لە گەران بە کارهاتووە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکەت یان وەرگرتنی زانیاری لەسەر
سەردان کەرەکان لەسەر نەخشە یان زانینی رێژەی کردنەوەی ماڵپەرەکەتان بە شێوەی راستەوخۆ یان
لە رێگایی سۆشیەل یان لە رێگایی گەران یان زانیاری زۆر لەسەر هەر سەردان کەرێک وەکو زانینی
( IP ) کۆمپیوتەر و بەرواری سەردان کردن و ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر لەسەر سەردانی کردنی
ماڵپەرەکەت، کە بەم شیوەیە دەتوانیت ئەم سەرژمێریە بۆ ماڵپەرەکەتان بە کاربێنن سەرات دەبێت خۆت
تۆمار بکەیت لە ( Statcounter ) کلیک لێرە بکە پاشان پاشان کۆدێک هەیە دەبێت داخڵی ماڵپەرەکەت
بکەیت بۆ چۆنیەتی داخڵی کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت کلیک لێرە بکە ، یان بۆ زانیاری زیاتر بە
ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، ڤیدیۆی دووەم، پاش داخڵ کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت پاشان
(Login) ی ماڵپەری ( statcounter.com ) بکە و زانیاریەکان لەسەر ماڵپەرەکەت بە دەست بهێنە.
هەروەها دەزانن بەرنامەی ( Access 2016 ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت کە
بە کاردێت بۆ دروست کردنی داتابەیس بۆ کرداری ژمێریاری کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە
زمانی کوردی بۆ چۆنیەتی کارکردن لەسەر بەرنامەی ( Access 2016 ) و دروست کردنی داتابەیس.
دروست کردنی داتابەیس بە Access 2016
لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن بتوانین ویندۆز ١١ ( Windows 11 ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان
دامەزرێنین سەرەتا دەبێت ئەم بەرنامە ( PC health check ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنین
پاشان لە رێگایی ئەم بەرنامەوە کێشەکانی کۆمپیوتەرەکەمان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی ئامادەی
بکەین بۆ دامەزراندنی ویندۆز ١١ لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان چونکە ئەم بەرنامە کێشەکانمان بۆ دیاری
دەکات بۆ ئەوەی چارەسەری بکەین و ئامادەین بکەن بۆ دامەزراندنی ویندۆز ١١ ( Windows11 ).
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ویندۆز ١١ بە زمانی ئینگلیزی
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ویندۆز ١١ بە زمانی عربی
بەرنامەی ( Filmora.10.1.20.16 ) یەکێکە لە چاکترین بەرنامەکان مۆنتاج کردن یان دەرهێنانی فلیمی
ڤیدیۆی کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی ڤیدیۆکان دەستکاری بکەیت و ئیفێکتی
جۆراو جۆر بخەیتەوە سەر ڤیدیۆکان و پارچە پارچەیان بکەیت یان تێکەڵیان بکەیت لەگەڵ وێنەکان یان
دانانی فایلی دەنگی لەگەڵیان کە کەرستەی زۆری تێدایە لەم بوارەدا بۆ کاردن لەسەر ڤیدیۆکان یان
دەرهێنانی ڤیدیۆکان بە جۆرەها شێوە واتا بۆ مۆبایل و ئینستگرام و فەیسبووک و ... هتد، بۆ زانیاری
بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە .
کلیک لێرە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بە شێوەی کامل