ئایە ویندۆزەکەمان ئۆرگێناڵە یان نا ؟
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایە ئەو ویندۆزەی بەکاری دەهێنین ئۆرگێناڵە ( اصلى ) یان نا کە رێگایەکی زۆر ئاسان هەیە بۆ زانینی ئەم بارە بەم شێوەیە سەرەتا لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت دوگمەی ( Start ) یان ( Windows Key ) دابگرە لەگەل پیتی ( R ) بۆ کردنەوەی ( RUN ) پاشان ئەم کۆدە بنووسە ( slmgr.vbs /dli ) پاشان ویندۆیەکت بۆ دەکرێتەوەو لەوێدا ئاماژە بەوە دەکرێت بە ویندۆزەکەت ئۆرگیناڵە یان نا بەم شێوەیە ئەگەر لە بەشی ( License Status ) نووسرابوو " Licensed " ئەوە ویندۆزەکەت ئۆرگینالە.
فرمانەکانی پینگ لە ویندۆز
لێرەدا پەرتووکێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی وەرگرتنی زانیاری لەسەر پینگ ( Ping ) لە سیستەمی ویندۆزدا کە پینگ بە کاردێت بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی پەیوەندیەکانی نێت وۆرک کە پەرتووکەکە لە ٥٤ لاپەرە پێکهاتووە زۆر بە جوانی باسی بەشەکانی پینگ دەکات بە وێنە و نووسراو بە زمانی کوردی.
زانینی بەرواری بەسەر چوونی ئۆفیس
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی زانینی بەرواری بەسەر چوونی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ( Microsoft Office ) بۆ ئەوەی بزانین لە چ بەروارێک ئۆفیسە (Original) کەمان بەسەر دەچێت بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( Start )ی ویندۆز بکە پاشان کلیک لەسەر ( Windows Terminal ( Admin ) ) بکە پاشان ئەم کۆدی بنووسە کلیک لێرە بکە پاشان ( Sign in ) بکە بەو نامە ئەلیکترۆنیەیی کە ئۆفیسەکەی لەسەر تۆمارکراوە پاشان ئەم کۆدە بنووسە لە هەمان بەش ( Windows Terminal ( Admin ) ) لە ژێرەوەی کۆدی یەکەم کلیک لێرە بکە پاشان دەبینیت لە خوارەوە بەرواری بەسەر چوونەکە دیاری کراوە هەروەک لە وێنەکە دیارە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک بکە
یاری فلاش بکەن بە ئۆنلاین
لێرەدا لینکێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی لینکەکەوە دەتوانین بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک یاری هەمەجۆری فلاش بکەن بە خۆرایی .
بەرنامەی Any Video Downloader Pro 7.33 + کراک
لێرەدا بەرنامەی ( Any Video Downloader Pro 7.33 ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و کاری بەرنامەکە بریتیە لە دابەزاندنی ڤیدیۆکان لە (, Youtube , Facebook, Instgram , Tiktok , ...هتد) بە باشترین کوالێتی و خێرا لە دابەزاندن و دابەزاندنی زیاتر لە یەک ڤیدیۆ لە یەک کاتدا هەروەها دەتوانیت تەنها دەنگ دابەزێنیت لە ڤیدیۆکان جگە لەمەش دەتوانیت دەنگ لە ڤیدیۆ جیا بکەیتەوە ، هەروەها دەتوانیت دوای دابەزاندنی ڤیدیۆکان جۆری ڤیدیۆکان بگۆریت بۆ جۆری تر.
بەرنامەی Any Video Downloader Pro + کراک 7.33
کۆمەڵێک فەرهەنگی هەمەرەنگی کوردی
لێرەدا لینکێکم بۆ ئامادە کردوون کە کۆمەڵێکی زۆر لە فەرهەنگی هەمەرەنگی کوردی پێکهاتووە کە لە زۆر بوارەوە پێکهاتووە وەكو دەربارەی ئاژەڵەکان ، وشە کوردیەکان ، فەرهەنگی موکریانی ، فەرهەنگی شاسوار، ئەڵتەسی توێکاری لەشی مرۆڤ ، فەرهەنگی تەکنەلۆژیایی زانیاری، فەرهەنگی زیندەزانی، فەرهەنگی پزیشكی، فەرهەنگی فێربوونی زمان، وتەی ناوداران، مێژوو ، ... هتد.
بەرنامەی Aiseesoft iPhone Unlocker 1.0 + کراک
بەرنامەی ( Aiseesoft iPhone Unlocker 1.0 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە لابردنی کۆد یان ( Password ) ی مۆبایلی ئایفۆن یان لاردنی ( Apple ID ) لەسەر مۆبایل یان لابردنی کۆد لەسەرشاشەی مۆبایل. بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە


بەرنامەی Easy Scan
بەرنامەی ( Easy Scan PDF Scanner Document ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لەسەر سیستەمی ئایفۆن کار دەکات کارەکەی بریتیە لە سکان کردنی لاپەرەکان یان فایلەکان هەڵگرتنیان ( Save ) بە شێوەی ( PDF ) هەروەها دەتوانیت واژو دابنێت لەسەر سکانەکان هەروەها دەتوانیت نووسراوەکان لە وێنەکان جیا بکەیتەوە یان دەربهێنیت یان دانانی وشەی نهێنی لەسەر فایلەکای ( PDF ) لەگەل چەندین کاری بە سوود تری ئەم بەرنامە.
بەرنامەی iTubeGo 5.2 + کراک
بەرنامەی ( iTubeGo 5.2 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە سوود کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە دابەزاندنی ڤیدیۆ لە زۆرترین ماڵپەرەکانی جیهان وەکو ( YouTube , Facebook , Twitter , Instgram , Tiktok, Yahoo Video , vk.com , Twitch , ... هتد ) هەروەها گۆرینی ( Convert ) ڤیدیۆکان بۆ زۆرترین جۆرەکانی دەنگ و ڤیدیۆ، کە دەتوانیت راستەوخۆ ئەو ڤیدیۆیانەی کە دایان دەبەزێنێت بیان گۆریت بۆ جۆری تر فایلی دەنگ و رەنگ وەکو ( MP3 , MP4, AVI , 3gp , WAV , ...هتد ) هەروەها گۆرینی بۆ ڤیدیۆکانی ئەندرید و ئایفۆن.
بەرنامەی iTubeGo 5.2
بەرنامەی XYplorer 23 + کراک
بەرنامەی ( XYplorer 23 ) بەرنامەی زۆر چاکە بۆ نیشاندانی فایل و فۆڵدەرەکانی ویندۆز کە بەرنامەکە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ کار ئاسانی کردن بۆ بینینی فایل و فۆڵدەرەکان بە جۆرەها شێواز بۆ نموونە دەتوانیت لە کاتێکدا چەند فۆڵدەرێک ئێکسپلۆرەر بکەیت یان دەتوانیت بە شێوەی خێرا یان شێوەی گەران پێشکەوتوو کە زۆر هەڵبژاردەی تێدایە بۆ گەران بە دوای فایلەکاندا بگەرێت یان دەتوانێت ئەو فایلانەت نیشان بدات کە بە شێوەی ئاسای نیشان نادرێت یان بە هۆی ڤایرۆسەوە تێکدراوەن و نیشان نادرێن هەروەها دەتوانیت فلتەر بکەیت تەنها جۆرێک لە فایلەکان نیشان بدات بۆ نموونە تەنها وێنەکان یان نووسراوەکان یان ڤیدیۆکان یان ... هتد نیشان بدات لەگەڵ چەندنین کاری تری زۆر چاکی ئەم بەرنامە.
بەرنامەی XYplorer 23
بەرنامەی Microsoft Support and Recovery Assistant
زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی سرینەوەی بەرنامەکانی ئۆفیس یان بەرنامە ( Word , Excel , Power Point , Access , ... هتد ) جا لێرەدا بەرنامەیەکی تایبەتم بۆ ئامادە کردوون بۆ سرینەوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ( Microsoft Office ) بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بێ کێشە لە کاتێكدا گەر بێت و بە شێوەی ئاسایی نەتوانین ئۆفیسەکە بسرنەوە.
بەرنامەی Microsoft Support and Recovery Assistant
چۆنیەتی بەش بەش کردنی فایلێکی گەورە
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین زۆر بە ئاسانی فایلێکی قەبارە گەورە ( Big Size ) بەش بەش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی بەشەکانی فایلەکە بەرزی ( Upload ) بکەینەوە سەر ئینتەرنێت و پاشان دایبەزێنینەوەو جارێکی تر لێکی بدەینەوە چونکە ئەم کردارە کار ئاسانیمان بۆ دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت فایلێکی قەبارە گەورە ( Download / Upload ) بکەین کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کردارە ئەنجام بدەیت سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( Winrar ) هەبێت لە کۆمپیوتەرەکەت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن پاشان هەر بەرنامەیەک یان فایلێک کە ئارەزوو بکەیت بەش بەشی بکەیت کلیکی لای راستی لەسەر دەکەیت پاشان لە ( Winrar ) کلیک لەسەر ( Add to Archive ) بکە پاشان لە ژێرەوە لە ( Split to volume, Size ) قەبارەیەک هەڵبژێرە بۆ نموونە بنووسە ( 100 MB ) پاشان کلیک لەسەر ( Browser ) بکە و شوێنیك هەڵبژێرە بۆ ( Save ) کردنی فایلەکە پاشان کلیک لەسەر ( OK ) بکە، بەم شیوەیە فایلەکە بەش بەش دەبێت، قەبارەی هەر فایلێک دەبێتە ( 100 Mb ) بۆ لێکدانەوەی فایلەکە کلیک لای راست لەسەر هەموو فایلەکان بکەن کە بەش بەش کراون پاشان کلیک لەسەر ( Extract Here ) بکە، بەم شێوەیە کردارەکە کۆتای دێت.
فێربوونی پایسۆن بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ
هەروەک دەزانین زمانی پایسۆن ( python ) یەكێکە لە زمانەکانی پرۆرامینگ کە لە زۆر بواری پرۆگرامینگ بەکاردێت وەکو دروست کردنی ماڵپەر ( سایت ) ، جا لێرەدا کۆمەڵێک فێرکاری بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ بۆ فێربوونی ئەم زمانە، بە هیوای سوود وەرگرتن.
کۆمەڵێک خزمەت گوزاری Reset Windows Update Tool
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە سوود ئەویش بەرنامەی ( Reset Windows Update Tool ) کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە زۆر سوودیشی هەیە کە هەندێک لە سوودەکانی بریتیە لە چاککردنەوەی نوێ کردنەوەی ویندۆز ( Windows Update ) ، سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ویندۆز ، چاککردنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر ، هێنانەوەی یان چاککردنەوەی فایلە تێكچووەکانی ویندۆز ، سرینەوەی هەر هەڵەیەکی بەشی تۆمارکردن ( Registry ), چاککردن و ریسێت کردنی ( Winsock )، ریسێت کردنی مایکرۆسۆفت ستۆر ( Microsoft Store ) ، دۆزینەوەی ( Windows Product Key ) ، ... هتد لەگەڵ چەندین سوودی تری ئەم بەرنامە چاکە.
تێ بینی : بۆ بەگەرخستنی ئەم بەرنامە تکایە لە ئەدمین بەگەری بخە بەم شێوەیە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە کلیکی لای راست لەسەر بەرنامەکە بکە پاشان ( Run As Administrator ) هەڵبژێرە.
بەرنامەی Reset Windows Update Tool
بەرنامەی Anti Porn 27 + کراک
بەرنامەی ( Anti Porn ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ داخستنی ماڵپەرە نەشیاوەکان ( SEX ) کە لێرەدا بەرنامەکەم بۆ ئامادە کردوون لەگەل کراکەکەی کە دەتوانیت وشەی نهێنی لەسەر بەرنامەکە دابنێت و تەنها خۆت بتوانیت مۆدەکان بگۆرێت، کاتێک ئەم بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دادەنێت هەر کاتێک لە هەر براوزەرێک ماڵپەرێک یان بابەتێکی ( Sexy ) بکرێتەوە بە شێوەی خۆکار بەرنامەکە دایدەخات هەروەها دەتوانیت وا بکەیت تەنها کۆمەلێک ماڵپەر بکرێتەوە ئەوانی تر هەموو دابخرێت یان دەتوانیت کۆمەڵێك ماڵپەر ( سایت ) داخڵ بکەیت بۆ ئەوەی نەکرێتەوە یان دەتوانیت سنوور بۆ یاریەکان و سۆشیەڵەکان و چاتەکان دابنێت کە دیاری بکەیت تەنها لەم ماوەی تۆ دیاری کردووە بتوانیت منداڵەکان یاری بکەن یان چات بکەن دوای ئەو ماوەی تۆ دیاریت کردووە چاتەکان و سۆشیەڵەکان و یاریەکان کار نەکەن ، هەروەها دەتوانیت دیاری بکەیت ماوەی چەند کۆمپیوتەرەکە کار بکات و دوای بە شێوەی خۆکار بکوژێتەوە یان دیاری بکەیت بۆ ماوی چەند هێلی ئینتەرنێت چالاک بێت و دوای بوەستێت لەگەڵ چەندنین سوودی تر تری ئەم بەرنامە.


دروست کردنی ئەپی مۆبایل بە ئۆنلاین
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( www.kodular.io ) کە ماڵپەرێکە تایبەتە بە دروست کردنی ئەپی ( APP ) مۆبایلەکانی ئەندرۆید کە پێویست بە هیچ بەرنامەیەک ناکات بۆ دروست کردنی ئەپەکان تەنها پێویست بەوە دەکات ئەکاوینتێک لە ماڵپەرەکە دروست بکەیت و خۆت تۆمار بکەیت و ئەپ دروست بکەیت کە ماڵپەرەکە کەرستەی زۆر تێدایە لەم بوارەدا بۆ دروست کردنی ئەپی ئەندرۆید وەکو دانانی ماپ یان دانانی براوزەر یان دانانی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و دەگمەی بەگەرخستن و ... هتد کە کەرستەی زۆر زۆری تێدایە لەم بوارەدا بە ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی ئەپێکی زۆر چاک و پێشکەتوو دروست بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە ، ڤیدیۆ دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەم ، ڤیدیۆ چوارەم
بەرنامەی PDF Encrypt
لێرەدا بەرنامەی ( PDF Encrypt ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ پاراستنی فایلەکانی ( PDF ) دژی کۆپی کردن کە دەتوانیت وشەی نهێنی لەسەر ( PDF ) کان دابنێت و هەروەها دەتوانیت دیاری بکەیت ئەو کەسەی کە فایلەکە دەکاتەوە تاکو چ ئاستێک دەسەڵاتی هەبێت بۆ نموونە نەتوانێت کاری چاپکردن بکات یان نەتوانێت دەستکاری تێکستەکان بکات یان نەتوانێت کۆپی کردن بکات یان ... هتد کە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت ئەم دەسەڵاتەیان پێ بدەیت یان بە پێچەوانەوە.
بەرنامەی PDF Encrypt
چیرۆکی پێغەمبەران بۆ منداڵان
لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( قصص الانبياء ) کە بەرنامەکە باس لە پێغەمبەران ( عليه الاسلام ) دەکات بۆ منداڵان بە زمانی عربی وەکو باس کردنی پێغەمبەران لە قورئانی پیرۆز ، موعزیزەکانی پێغەمبەران، شوێنی پێغەمبەران ، پرسیار و وەڵام دەربارەی پێغەمبەزان ( عليه الاسلام ) باس دەکات لەگەڵ زانیاری تر دەربارەی پێغەمبەران.
Any Desk چیە و بۆچی بەکاردێت ؟
( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن
کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش. بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید ، ئایفۆن
بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم ، دووەم ، سێ یەم


بەرنامەی MyLanViewer 5.6 + کراک
بەرنامەی (5.6 MyLanViewer ) بەرنامەیەکەی زۆر چاکە و تایبەتە بە نێتوۆرک کە سکانی ئەو (IP) و ئامێرانە دەکات کە بە تۆری کۆمپیوتەرەکەتەوە بەستراونەتەوە کە زانیاریت دەداتێ دەربارەی ئەو (IP) یانەی کە بە تۆری کۆمپیوتەرەکەت بەستراونەتەوە زانیاری وەکو ناونیشانی (IP)، ماک ئەدرێس، ناونیشانی هۆست، جۆری کۆمپانیای ئامێرەکە، زانیاری دەربارەی کات لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی (IP) ی نێتۆورکەکەت، کە دەتوانیت دیاری بکەیت لە چ (IP )یک بۆ چ (IP )یک سکان بکات.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆ دووەم

