ماڵپەری بژمێر - دەربارەی ماڵپەری بژمێر

              

    + 964 750 493 5029

        ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. 

دەربارەی ماڵپەری بژمێر

سەردانەكان: 3341

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 4 / 5

Star ActiveStar ActiveStar ActiveStar ActiveStar Inactive
 

ماڵپه‌ری بژمێر ماڵپه‌رێکی خزمه‌تگوزاریه‌ و سه‌ربه‌خۆیه, هه‌واڵ ده‌دات به‌ پێی توانا خزمه‌ت بکات

له‌ بواری کۆمپیوته‌ر و بواره‌کانی به‌ تایبه‌تی پێشکه‌ش کردنی ئه‌م بابه‌تانه‌‌ی که‌ زیاتر پێویست

وسوود مه‌ندن وه‌کو به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆر کۆمپیوته‌ر و بابه‌تی پێویست و به‌سوود ووانه‌ و فێرکاری و

په‌رتووک ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ر, هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ری بژمێر به‌ تایبه‌تی

به‌رنامه‌کان تاقی ده‌کرێته‌وه‌ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر وزانیاری له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت ئینجا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌،جگه‌

له‌مه‌ش زۆرترین ئه‌م به‌رنامانه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ پێویست و چاکن، وه‌ ماڵپه‌ری بژمێر بریتی نیه‌

له‌ دیڤیدیه‌کی کۆلێکشن و هه‌موو به‌رنامه‌ دووباره‌کانی تیادابێت به‌ڵک و هه‌وڵده‌دات چاکترین و

پێویسترین و نوێترین به‌رنامه‌ و بابه‌تی هه‌مه‌جۆر دەربارەی کۆمپیوتەر بڵاوبکاته‌وه‌.

 

ماڵپه‌ری بژمێر هه‌میشه‌ هه‌وڵی ده‌دات بابه‌تی نوێ و به‌سوود پێشکه‌ش بکات ، هه‌روه‌ها

یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانی ماڵپه‌ری بژمێر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماڵپه‌رێکی کوردی هه‌بێت ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ر و

بواره‌کانی که‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ وه‌رگتنی بابه‌تی به‌ سوود و پێویست ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ر.

 

وشه‌ی بژمێر: بژمێر له‌ زمانی کوردی به‌ مانای کۆمپیوته‌ر دێت که‌ هه‌ڵبژادنی ئه‌م وشه‌یه‌ بۆ

ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ بژمێر وشه‌یه‌کی کوردیه و گونجاوه‌ بۆ بواری کۆمپیوته‌ر و هه‌روه‌ها

پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی کۆمپیوته‌ر له‌ ئینته‌رنێت له‌ ژێر ناوی بژمێر.

 

تۆ ده‌توانیت له‌ ماڵپه‌ری بژمێر سوود وه‌رگریت له‌ :

1- زیاتر له‌ سه‌دان به‌رنامه‌‌ و بابەتی هه‌مه‌جۆر دەربارەی کۆمپیوته‌ر و بواره‌کانی به‌ شیکراوه‌ی کوردی .

2-وانه‌ و فێرکاری و په‌رتووک ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ر و بواره‌کانی .

3- له‌گه‌ڵ بابه‌تی به‌سوود و پێویست ده‌رباره‌ی کۆمپیوته‌ر.

 

کلیک لێرە بکە بۆ په‌یوه‌ندی کردن

بۆ سەرەوە