ماڵپەری بژمێر - پاراستنی فەیسبووک لە هاک کردن

              

    + 964 750 493 5029

        ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. 

پاراستنی فەیسبووک لە هاک کردن

بەشی سەرەکى: سیستەمی ویندۆز
پۆست لە لایەن: هەڵبەست سامی عبدالقادر
سەردانەكان: 22945

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 4 / 5

Star ActiveStar ActiveStar ActiveStar ActiveStar Inactive
 

 

لێرەدا باس لە چەند رێگایەک دەکەین بۆ چۆنیەتی پاراستنی فیسبووکەکەمان لە هاک کردن:

١. سەرەتا پێویستە کۆمپیوتەرەکامان ئەنتی ڤایرۆسێکی باشی لەسەر بێت وەکو

Avira یان Kaspersky یان  NOD32 یان Bitdefender یان McAfee  یان Norton یان ... هتد)

بۆ پاراستنی کۆمپیتەرەکەت لە هەر ڤایرۆسێکی هاکی، لەگەل دانانی بەرنامەکانی دژە سیخوری

Anti SPY ) کە هەندێک لە ئەنتی ڤایرۆسە بە پارەکان ئەم بەشە و بەشی تریان تێدایە بۆ پاراستنی

Mail )  و ێبسایت و تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و... هتد لە هاک کردن.

 ٢. واباشتر هەمیشە فەیسبوکەکەمان تەنها لەسەر کۆمپیتەرەکەی خۆمان بکەینەوە جگە لە 

کۆمپیوتەری تر چونکە رەنگە کاتێک لە قاوەخانەیەک یان کافتریایەک فەیسبووکەکەت بکەیتەوە

واتا لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر هاک بکرێن بە هۆی بەرنامەی ( Keylogger  ) کە بەکاردێت

بۆ هەڵگرتنی ئەو زانیاریانەی کە بە کیبۆرد لەسەر کۆمپیوتەرەکەت داخیل دەکرێت یان ئەگەر بێت و

سێرڤەری هاکیان دانابێت, هەمیشە  واباشترە لەسەر کۆمپیوتەرێک فەیسبووکەکەمان بکەینەوە 

کە ئەنتی ڤایرۆس لەسەر بێت بۆئەوەی  پارێزراوبین لە ڤایرۆس و سێرڤەری هاک.

٣.واباشتر دوای بەکارهێنانی فەیسبووک ( Log Out ) بکەیت هەرکارتێک لە بەشی

(Where You're Logged In) لە فەسبووک ناوێ شوێنێکی نامۆمت بینی پێویستە خێرا وشەی

نهێنی فەیسبووکەکەت بگۆریت.

٤. رێگایەکی هەرەچاک و سەرکەتوو بۆ پاراستنی فەیسبووکەکەمان ئەوەیە کە فیسبووکە کەمان

بیبەستینەوە بە ژمارەی مۆبایلی خۆمان بۆ ئەوەی ئەو کەسەی کە ئارەزوو دەکات فەسبووکەکەت

هاک بکات گەر بێت و ناو و وشەی نهێنیش بزانێت نەتوانێت هاک بکات چونکە ئەگەر بێت و

ژمارەی مۆبایلەکەت داخڵی فەیسبووکەکەت بکەت یان بیبەستیتەوە بە ژمارەی مۆبایلەکەت

ئەوا ئەگەر هاتوو هاکەرەکە ناو وشەی نهێنیش بزانێت ناتوانێت فەیسبووکەکەت هاک بکات و داخڵ بیت

چونکە تاکو ئەوە کۆدەی بۆ مۆبایلەکەت دێت داخڵ نەکات ناتوانێت فەیسبووکەکەت بکاتەوە،

بەم شێوەیەش دەتوانیت فەیسبووکەکەمان ببەستینەوە بە ژمارەی مۆبایل: پاش کردنەوەی فەیسبووک

لەلای راست کلیک لەسەر سێگوشە بچووکەکە بکە پاشان کلیک لەسەر( settings / الإعدادات) بکە،

پاشان لە دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Mobile/ التليفون ) بکە، پاشان کلیک لەسەر

( Add a phone / أضف هاتفًا )بکە و پاشان ژمارەی مۆبایلەکەت داخڵ بکە و پاشان کلیک لەسەر

( استمر/continue ) بکەو پاشان کۆدێک بۆ مۆبایلەکەت دێت و داخڵی فیسبووکەکەت بکە و پاشان

کلیک  لەسەر (تؤكد/ confirm  )بکە و پاشان کلیک لەسەر

 (فعل إشعارات الرسائل النصية Turn on text notificationsبکە و پاشان لەسەر

(احفظ التغييرات/ save settings) کلیک بکە پاشان لە ( settings / الإعدادات کلیک لەسەر 

( security and login/  الأمن وتسجيل الدخول) پاشان کلیک لەسەر

( Use two-factor authentication/ استخدم المصادقة ذات العاملين )پاشان کلیک لەسەر

(الإعداد / Setup) بکە لەبەشی ( رسالة نصية (SMS) / Text Message (SMS) ) پاشان مۆبایلەکەت

هەلىژێرە و کلیک لەسەر ( استمر/ continue ) ئینجا کۆدێک بۆ مۆبایلەکەت دێت و دەبێت

لە فەیسبووکەکەت داخڵ بکەیت بەم شێوەیە هەرکاتێک لەهەر شوێنێک فەیسبووکەکەت بکەیتەوە

دوای داخڵ کردنی ناو و وشەی نهێنی دەبێت ئەو کۆدە داخڵ بکەیت کە بە مۆبایل بۆت دێت واتا تاکو ئەو

کۆدەی بە مۆبایلەکەت دێت داخڵ نەکەیت لە فەیسبووکەکەت ناکرێتەوە.

بۆ سەرەوە