Froxy Proxy چیە و بۆچێ بەکاردێت
( Froxy Proxy ) فرۆکسی پرۆکسی ئێکستێنشنێکە لە براوزەرەکانی کۆمپیوتەر زیاد دەکرێت وەکو ( Google Chrome, firefox , EDGE, ... هتد ) کە کاری ئەم بەرنامەکە بریتیە لە گۆرینی ( IP ) ی براوزەرەکەت بۆ ئەو شوێنەی کە مەبەستە بۆ نموونە ئەمریکا واتا کاتێک درێژکراوەکە ( ئێکستێنشنەکە ) چالاک دەکەیت وەها نیشان دەدات بەپێ ( IP ) کۆمپیتەرەکەت تۆ لەو شوێنەیت واتا ئەمریکا کاتێک کە ماڵپەرەکە دەکەیتەوە، وە یەکێکی تر لە سودەکانی ئەم ئێکستێنشنە ئەوەیە گەر بێت و ماڵپەرێک بلۆک کرابێت لە سێرڤەری ئینتەرنێتەوە تۆ دەتوانیت بە هۆی ئەم ئێکستێنشنەوە بیان کەیتەوە، بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانە پاش زیاد کردنی ئێکستێنشنەکە بۆ براوزەرەکەت دەبێت بگەرێت لە ئینتەرنێت بە دوای ( Proxy List ) بۆ دۆزینەوەی ( IP )پاشان بە ئارەزووی خۆت ( IP ) یەک هەڵدەبژێریت و هی کام شوێن بێت داخڵی ئێکستێنشنەکە دەکەیت لە بەشی ( Options ) و پاشان کلیک لەسەر ئایکۆنی ئێکستێنشنەکە بکە و ( IP ) هەڵبژێرە و بەم شێوەیە چالاک دەبێت و دەتوانیت ماڵپەرەکان بکەیتەوە بە ( IP )گۆراو بۆ ئەو شوێنەی کە هەڵتبژاردووە.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە
کلیک لێرە بۆ بۆ دابەزاندنی ئێکستێنشەنەکە بۆ براوزەرەکەت
- سەردانەكان: 7548
Comments powered by CComment