ماڵپەری بژمێر - دەزگای روانگە

              

    + 964 750 493 5029

        ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. 

دەزگای روانگە

پۆست لە لایەن: هەڵبەست رواندزی
سەردانەكان: 2915

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 5 / 5

Star ActiveStar ActiveStar ActiveStar ActiveStar Active
 

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستی

بگات  بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و

داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی

تەندروست، لە هەمان کاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و

کوردستان بەتایبەتی.

ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای

شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی

سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە،

هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا. دەزگای روانگە نوسینگەی

سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە

بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە

( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).

 

پەیام و ئەرکمان

 پەیامی روانگە جیهانێك کە تیایدا ئاستێکی پەروەردەی شیاو بەردەستبێت بۆ هەمووان 

 ئەرکی روانگە ​ئەرکی دەزگای روانگە دابینکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی تواناکان و
 
نەخشەسازی پەیرەوە، بەمەبەستی ئاسانکردنی دەرفەتی پەروەردە و بەهێزکردنی ئاستی
 
پەروەردە لە کوردستان و لە جیهاندا.
 
 
------------------------------------------------------------------------------------------------------------ 
 ماڵپەرwww.rwanga.org            نامەی ئەلیکترۆنیئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. 
 
فەیسبووکwww.facebook.com/RwangaFdn       یوتیوبRwanga Foundation - YouTube
 
 

نووسینگەی هەڵەبجە

گەڕەکی ماموستایان، ژمارەی گەڕەك 202، کۆڵانی ژمارە 23، خانووی ژمارە 25.

بۆ سەرەوە