لێرەدا باس لە بەرنامەی ( 5.158 Glary Utilities ) دەکەین کە تەنها ئەم بەرنامە دەتوانێت
زیاتر لە ٣٠ خزمەتگوزاری پێشکەشە بە کۆمپیوتەرەکەت بکات کە هەندێکیان ئەمانەن:
Windows Registry : لە بەشەدا دەتوانیت داتاکانی ناو رگستری کۆمپیوتەرەکەت ( Backup/ Restore )
بکەیت و یان چاکیان بکەیتەوە یان دفراگمێنتیان بکەیت.
Disk Space : لەم بەشەدا دەتوانیت کۆمپیوتەرەکەت پاک بکەیتەوە لە فایلی بێ کەڵک
و زیاد و فایلە سراوەکان و ... هتد و لە بەرنامە و پراوزەرو ...هتد پاک بکەیتەوە .
Remove duplicated : لەم بەشەدا دەتوانیت فایلە دووبارە بووەکان بسریتەوە.
Remove Empty Folders : لەم بەشەدا دەتوانیت فۆلدەرە بە تاڵەکان بسریتەوە.
Remove broken Shortcuts: ئەم بەشە تایبەتە بە سرینەوەی یان چاک کردنی فایلە
شۆرکەتە تێكچوەکان.
Explore Disks : ئەم بەشە تایبەتە بە نیشاندانی رێژەی بەکارهاتوی فایلە و فۆلدەرەکان لەناو
هاردی کۆمپیوتەرەکەتدا.
Anti-Malwares :ئەم بەشە تایبەتە بە سرینەوەی ئەو ڤایرۆسانەی لە جۆری مالوەرن.
Erase History : ئەم بەشە تایبەتە بە سرینەوەی پاشاماوەی فایلەکانی بەرنامە و براوزەرەکان.
Wipe Free Space : تایبەتە بە سرینەوەی فایلە سراوەکان کە بە شێوەی شاراوە لەناو
کۆمپیوتەرەکەتدا ماون و بۆ یەک جارەکی دەیان سرێتەوە بە شێوەیەک کە هیچ بەرنامەیەکی
ریکۆڤێری نەتوانێت بیان هێنێتەوە.
Encrypt Files : تایبەتە بە پاراستنی فایلەکان بە دانان وشی نهێنی ( Password ) لەسەر فایلەکان.
Startup Item : ئەم بەشە تایبەتە بە چالاک کردنی ناچالاک کردنی ئەو بەرنامەی کە بە شێوەی خۆکار
لە کاتی داگیرسانی کۆمپیوتەر کاردەکەن.
System Information : لەم بەشەدا دەتوانیت زانیاری وەرگریت دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت وەکو زانینی
جۆری ئەو سیستەمی کە کاری لەسەر دەکەیت یان زانینی جۆری پرۆسێسەرەکەت یان جۆری کارت
شاشەکەت یان ... هتد کە دەتوانیت هەموو ئەم زانیاریانە بە شێوەی فایلی نۆت هەلبگریت.
Repair System Files: ئەم بەشە تایبەت بە چاککردنەوە فایلەکانی سیستەم.
Defragment : ئەم بەشە تایبەتە بە رێکخستنی سەرتانسەری فایلەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت.
Drivers : ئەم بەشە تایبەتە بە هەڵگرتن و هێنانەوە و نوێکردنەوە و سرینەوەی پێناسە ( تعريف )
ەکانی کۆمپیوتەرەکەت.
Restore Deleted Files :ئەم بەشە تایبەتە بە هێنانەوەی فایلە سراوەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت.
Uninstall : ئەم بەشە تایبەتە بە سرینەوەی بەرنامەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت، لەگەڵ چەندین
بەشی بەسوود تری ئەم بەرنامە.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ
کلیک لێرە بکە بۆ ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە