خزمەتگوزاری Troubleshoot لە ویندۆز
لە رێگایی بەشی ( Troubleshoot ) لە سیستەمی مایکرۆسۆفت دەتوانین چارەسەری کێشەکانی کۆمپیوتەرەکەتان بکەن کە ئەم بەشە تایبەتە بە دیاری کردن و چارەسەر کردنی زۆربەی کێشەی بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت وەکو چاککردنی کێشەکانی ئینتەرنێت یان پەیوەندی کردن یان کیبۆردی و چاپکەر یان ... هتد کاتێک کە یەکێک لەو بەشانە لە کاردەکەون و کێشەیان بۆ دروست دەبێت، کە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم بەشە بکەیتەوە سەرەتا کلیک لەسەر ( Start ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Settings ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Update & Security) بکە پاشان لە لای چەپ کلیک لەسەر ( Troubleshoot ) بکە پاشان لە خوارەوە کلیک لەسەر ( additional Troubleshoot ) بکە و ئەم بەشەهەڵبژێرە کە کێشەت لێ هەیە و بۆ چارەسەکردن.
- سەردانەكان: 10563
Comments powered by CComment