چۆنیەتی بەکارهێنانی VPN ناو کۆمپیوتەرەکەمان
لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن سوود لە ( VPN ) ناو کۆمپیوتەرەکەمان وەرگرین کە بە شێوەی خۆکار هەیە لەسەر ( Widnows 10 ) کە سوودی ( VPN ) ئەوەیە دەتوانیت بە هۆیەوە ( IP ) کۆمپیوتەرکەت بگۆریت و شاراوە بیت لەسەر ئینتەرنێت بۆ پاراستنی خۆت لە هاک کردن و هەروەها بتوانیت ئەو ماڵپەرانە بکەیتەوە کە داخراون ( Block ) کراون لەسەر ئینتەرنێت کە لە سەر سێرڤەرەوە داخراون کە دەتوانیت لە رێگایی ( VPN ) بیانکەیتەوە بەم شێوەیش دەتوانیت ئەم ( VPN ) بە کاربێنیت سەرەتا لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Settings ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Network & internet ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( VPN ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Add a VPN connection ) بکە پاشان لە ( VPN Provider ) ( Windows ( Bulit-in) ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Connection name ) ناوێک بە ئارەزووی خۆت بنووسە پاشان لە ( VPN Type ) ( point to point tunneling protocol ( PPTP ) ) هەڵبژێرە پاشان ئەم ماڵپەرە بکەوە کلیک بکە لە ماڵپەرەکە کلیک لەسەر ( Free VPN ) بکە پاشان لە دەست چەپ لە بەشی ( Free PPTP VPN ) بە ئارەزووی خۆت یەكێک لە سێرڤەری ( VPN ) هەڵبژێرە وەکو ( fr1.vpnbook.com ) لە بەشی ( VPN ) لەویندۆز لە ( Server name Or Adreess ) داخڵ بکە پاشان لە بەشی ( User & password ) لە ( VPN ) ئەو ( User & password ) داخیڵ بکەن کە لە خوارەوەی ناوی سێرڤەرەکان هەیە لە بەشی ( Free PPTP VPN ) لە ماڵپەرەکە پاشان کلیک لەسەر ( Save ) بکە پاشان کلیک لەسەر ناوی ( VPN ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Connect ) بکە بەم شێوەیە پەیوەندی دروست دەبێت لەگەڵ سێرڤەرەکەو ( IP ) ی کۆمپیوتەرەکەت دەگۆرێت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
- سەردانەكان: 12223
Comments powered by CComment