+ 964 750 304 9911
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 5 / 5
لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن سوود لە ( VPN ) ناو کۆمپیوتەرەکەمان وەرگرین کە بە شێوەی خۆکار
هەیە لەسەر ( Widnows 10 ) کە سوودی ( VPN ) ئەوەیە دەتوانیت بە هۆیەوە ( IP ) کۆمپیوتەرکەت
بگۆریت و شاراوە بیت لەسەر ئینتەرنێت بۆ پاراستنی خۆت لە هاک کردن و هەروەها بتوانیت ئەو
ماڵپەرانە بکەیتەوە کە داخراون ( Block ) کراون لەسەر ئینتەرنێت کە لە سەر سێرڤەرەوە داخراون کە
دەتوانیت لە رێگایی ( VPN ) بیانکەیتەوە بەم شێوەیش دەتوانیت ئەم ( VPN ) بە کاربێنیت
سەرەتا لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Settings ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Network & internet ) بکە
پاشان کلیک لەسەر ( VPN ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Add a VPN connection ) بکە پاشان لە
( VPN Provider ) ( Windows ( Bulit-in) ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Connection name ) ناوێک بە
ئارەزووی خۆت بنووسە پاشان لە ( VPN Type ) ( point to point tunneling protocol ( PPTP ) )
هەڵبژێرە پاشان ئەم ماڵپەرە بکەوە کلیک بکە لە ماڵپەرەکە کلیک لەسەر ( Free VPN ) بکە پاشان
لە دەست چەپ لە بەشی ( Free PPTP VPN ) بە ئارەزووی خۆت یەكێک لە سێرڤەری ( VPN )
هەڵبژێرە وەکو ( fr1.vpnbook.com ) لە بەشی ( VPN ) لەویندۆز لە ( Server name Or Adreess )
داخڵ بکە پاشان لە بەشی ( User & password ) لە ( VPN ) ئەو ( User & password ) داخیڵ بکەن
کە لە خوارەوەی ناوی سێرڤەرەکان هەیە لە بەشی ( Free PPTP VPN ) لە ماڵپەرەکە پاشان کلیک
لەسەر ( Save ) بکە پاشان کلیک لەسەر ناوی ( VPN ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Connect )
بکە بەم شێوەیە پەیوەندی دروست دەبێت لەگەڵ سێرڤەرەکەو ( IP ) ی کۆمپیوتەرەکەت دەگۆرێت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە