+ 964 750 304 9911
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
پرۆکسی بەرنامەیەکی سۆفتویریە ، کە ناسراوە بە خزمەتگوزاری پرۆکسی .
کاری پرۆکسی چیە؟ : پرۆکسی سێ کاری هەیە ئەمانەن :
هەڵگرتن ( Caching ) : کە ئەمە کاری سەرەکی پرۆکسی یە، کە ماڵپەر و پێگەکان هەڵدەگرێت
( Save ) دەکات.
بەو شێوەیە کە پێی سپێردراوە ، وەخستنەرووی بۆ بەکاربەر وە خێراکردنی کردەی پەرەکردنەوە.
( Filtering ) فلتەرکردن: لە پاڵ کاری سەرەکی کە کاچینگ پرۆکسی هەڵدەستێ بە رێگەگەرتن و
فلتەرکردنی ئەو پێگ و ماڵپەرانەی کە نەویستراون، هاوشێوەی فایەروۆڵ وەکو پارێزگارێک دەبێت.
گۆرین - ئاراستەبردن ( Redirection ) : بە شێوەیەک کە هەندێ لە داواکاریەکان بەرە و ئاراستەی تر
دەبات، بۆ نموونە گۆرینی رێرەوی کرانەوەی ماڵپەرێکی نەویستراو بۆ ماڵپەرێکی ئاینی و وە بەم شێوەیە..
سوودی هەڵگرتن - کاچینگ چیە؟ : کردەی هەڵگرتن لەسەر کارگوزار کە پرۆکسی لەسەرە، دەبێتە هۆێ
خێرابوونی ئینتەرنێت ، تایبەت خێرابوونی گەران و دۆزینەوەی ماڵپەرەکان.
نموونەی کارگوزاری پرۆکسی:
Netscape Proxy Server , Squid Web Proxy Cashe, Microsoft Proxy Server
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە لایەن :ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.