ماڵپەری بژمێر - خۆت کەناڵەکانی سەتەلایتەکەت نوێ بکەرەوە

            -     www.bijmer.com

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.    -    +964 750 493 5029

خۆت کەناڵەکانی سەتەلایتەکەت نوێ بکەرەوە

بەشی سەرەکى: سیستەمی ویندۆز
posted by: هەڵبەست رواندزی
سەردانەكان: 2125

هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 5 / 5

Star ActiveStar ActiveStar ActiveStar ActiveStar Active
 

لێرەدا ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون کە تەرەدوودی زۆربەی کەناڵەکانی جیهانی تێدایە بۆ زۆربەی

ئامێرەکانی سەتەلایت کە دەتوانین بە ئاسانی و بە خۆرایی فایلی فریکوێنسی سەتەلاتەکان دابەزێنیتە

ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان بخەیتە سەر فلاش میمۆری و داخڵ ئامێری سەتەلایتەکەت بکەیت و

کەناڵەکان نوێ بکەیتەوە بە ئاسانی، کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە پاش کردنەوەی ماڵپەرەکە

کلیک لەسەر ( Download ) بکە پاشان جۆر و مۆدێلی سەتەلایتەکەت هەڵبژێرە و پاشان فایلی

فریکوێنسی کەناڵەکان دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان لە رێگایی فلاش میمۆری کەناڵەکان

نوێ بکەرەوە بە هۆی داخڵ کردنی فلاش میمۆریەکە لە ئامێری سەتەلایتەکەوە، بۆ زانیاری زیاتر بە 

ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە .

تێ بینی: کاتێک کە فایلەکە لە ماڵپەرەکە دادەبەزێنیت ئەگەر فایلەکە بە شێوەی ( ZIP , RAR ) بوو ئەوا

فایلەکەی ناوی دەربهێنە کە بە شێوەی تایپی ( bin )ە بیخە سەر فلاش میمۆریکە و بۆ ئەوەی ئامێری

سەتەلایتەکەت فایلەکە بیخوێنێتەوە بۆ نوێ کردنەوەی کەناڵەکان.

بۆ سەرەوە