کۆمەڵێک خزمەتگوزاری نایابی گرافیک بە ئۆنلاین
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( pixlr.com ) کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانیت کاری
زۆر نایاب بۆ بواری گرافیک و دیزاین ئەنجام بدەن بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ
بەرنامەیەک، لە بەشی ( pixlr E ) کە هاوشێوەی بەرنامەی ( Photoshop ) ە بە شێوەی ئۆنلاین
دەتوانین دەستکاری وێنەکان بکەن کە کەرستەی زۆری تێدایە لەم بوارەدا بۆ دەستکاری کردنی
وێنەکان، هەروەها لە بەشی ( Remove BG ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی باگراوندی وێنەکان لابەرن،
هەروەها دیزاینی ئامادەکراوی تێدایە بۆ تۆرە کۆمەڵایاتیەکان کە خۆی قەبارە دیاری دەکات کاتێک
کە تۆ دیاری دەکەیت لە کام جۆر ئارەزوو دەکەیت پۆست بکەیت، لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاری تر.
- سەردانەكان: 2963
Comments powered by CComment