ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و باباتەك دەربارەی سیستەمی لینۆکس
لە رێگایی ماڵپەری ( www.designify.com ) زۆر بە ئاسانی بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ
بەرنامەیەک دەتوانین باگراوندی وێنەکانتان بسرنەوە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو و خێرا.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە
بەرنامەی ( Virtual BOX ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سیستەمێک لەناو
سیستەمێکی تر بەگەر بخەن واتا بۆ نموونە بەگەرخستنی سیستەمی ماکنتۆش لەناو ویندۆزدا یان بە
پێچەوانەوەی یان بەگەرخستنی هەر سیستەمێکی تر لەناو سیستەمی ماکنتۆش و لینۆکس و ویندۆز.
جا لێرەدا فێرکاریەکمان بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە کلیک لێرە بکە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ سیستەمەکان
لە رێگایی بەرنامەی ( Ventoy2Disk ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی زیاتر لە یەک سیستەم بخەن سەر فلاش
میمۆری بۆ فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکان بۆ نموونە دەتوانیت سیستەمی ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس
بخەنە سەر فلاشێک و پاشان ٣ جۆر کۆمپیوتەری پێ فۆرمات بکەن یان سیستەمەکەی لەسەر
دامەزرێنن، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین , زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە
( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر
کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی
بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە
رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو
نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی
بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا
بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن
کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی
بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی
دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی
کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها
دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر
ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش.
بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید ، ئایفۆن
بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم ، دووەم ، سێ یەم
ئەم فەرهەنگە فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە کۆمەڵێکی زۆر فەرهەنگی لە خۆوە گرتووه کە ئەمانەن
کلیک لێرە بکە کە لە رێگایی ماڵپەر ( سایت ) دەتوانیت ئەم فەرهەنگە بە کاربێنیت و وشە لە
کوردی و ئینگلزی بۆ زمانی کوردی وەرگێر بکەیت.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی فەرهەنگەکە
بەرێزان ئێستا دەتوانین وشە و رستە لە هەموو زمانەکانی جیهان وەرگێر بکەن بۆ زمانی کوردی
سۆرانی و کرمانجی هەروەها بە پێچەوانەوەش لە وەرگێری بەهێزی گۆوگڵ هەروەها دەتوانین فایلە
دۆکیمنتەکانتان بەرز ( Upload ) بکەنەوە ناو وەرگێری گۆوگڵ بۆ وەرگێران هەروەها دەتوانین
ماڵپەرەکانیش ( سایت ) وەرگێر بکەن بۆ زۆرترین زمانەکانی جیهان.
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( Trustpilot.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە بۆ هەڵسەنگاندنی
ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکانی جیهان بە تایبەتی کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر کە کاتێک ماڵپەرێک
داخڵی ئەم ماڵپەرە دەکەیت بۆت دیاری دەکات تاکو چ ئاستێک باشە یان خراپە یان تاکو چ ئاستێک
خەڵک پێان چاکە چونکە هەڵسانگاندنی خەڵک وەردەگرێت لەسەر باشی و خراپی کۆمپانیاکان.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە
لێرەدا درێژکراوی ( Inkurdish ) بۆ ئامادە کردوون بۆ وەرگێرانی رستە بۆ زمانی کوردی لە زۆرترین
زمانەکانی جیهاندا کە بە شێوەی درێژکراو ( Extension ) لە ناو پراوزەی ( Chrome , EDGE ) زیاد
دەکرێت هەر لە ناو براوزەرەکەت دەتوانیت لە ناو هەر ماڵپەرەی کە تۆ دیاری دەکەیت رستەکانی ناو
ماڵپەرەکە وەرگێر بکەیت لە زمانەکانی جیهان بۆ زمانی کوردی.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم درێژکراوە ( Extension )
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بە ئاسانی نرخی دراوی زۆربەی وڵاتەکانی
جیهان بزانین تەنانەت نرخی دراوی عراقیش بە دواین نوێکاریەوە کە ئەویش لە رێگایی بەکارهێنانی
گەرانی گۆوگڵ و بینگ ( Google , Bing ) بەم شێوەیە دوای کردنەوەی ماڵپەری ( Google , Bing )
لە گەرانەکە بنووسە ( $currency 100 ) کە ١٠٠ بریتیە لەو پارەی کە ئارەزوو دەکەیت نرخەکەی بزانیت
بۆ هەر نرخێکی تری دراو بۆ نموونە تۆ ئەگەر ئارەزوو بکەیت بزانیت نرخی دراوی ١ دۆلار چەندە
دەنووسیت ( $currency 1 ) پاشان لە خشتەکەی ژێرەوەی ئەم نووسراوە جۆری پارەکان هەڵدەبژێریت
بۆ زانینی نرخی دراو، کردنەوەی ماڵپەری ( Google , Bing ) .
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەشی خزمەتگوزاری فۆنتەکان لە ماڵپەری گۆوگڵ کە لە رێگای ئەم
بەشەی ماڵپەری گۆوگڵەوە ( Google ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی زۆرترین جۆری فۆنتەکانی بە
زۆرترین زمانی جیهان دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان بە خۆرایی، لەگەڵ جۆرەها ئایکۆن.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردان کردنی ئەم بەشە
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی ئیسلامی پیرۆز بۆ سیستەمی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بابەت و بەرنامەیەک دەربارەی کەرستە و ئامرازەکانی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی چاککردن و چاکسازی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بابەت و بەرنامەیەک دەربارەی ئینتەرنێت و نێتوۆرکی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بابەت و بەرنامەیەک دەربارەی هێنانەوەی فایلەکان بۆ سیستەمی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی پاراستنی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتەت بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی فێربوونی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی گرافیک و دیزاین بۆ لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بابەت و بەرنامەیەک دەربارەی نووسین و فۆنتی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بابەت و بەرنامەیەک دەربارەی فەرهەنگ بۆ لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی دەنگ و رەنگی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە بڵاوکراوەی بابەت و بەرنامەی هەمەجۆری لینۆکس بە زمانی کوردی
تایبەتە بە یاری هەمەجۆر بۆ سیستەمی لینۆکس
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی لینۆکس