ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
تایبەتە بە هەموو بەرنامە و باباتێک دەربارەی پاراستنی سیستەمی ویندۆز
ئەنتی ڤایرۆسی ( 20.6 Avg internet security ) یەکێکە لە چاکترین ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهان کە
دەتوانێت بە شێوەیەکی زۆر چاک کۆمپیوتەرەکەت بپارێزت لە ڤایرۆسەکان و کرمەکان و ماڵوێرەکان و
فایلەکانی سیخوری و ... هتد هەروەها بەردەوام کۆمپیوتەرەکەت سکان دەکات دژی هەر هێرشێکی
ڤایرۆسی ، هەروەها بە شێوەیەی شاراوە کاری بەرنامە نەخوازیارەکان دیاری دەکات کە تۆ بە نەزانی
دانلۆددت کردوە، هەروەها ماڵپەر و ئیمەیڵ و ... هتد سکان دەکات لە کاتی هەبوونی ڤایرۆس ، هەروەها
ئاگادارت دەکاتەوە کە کاتێک پەیوەندیت بە وایفایەکی نەپارێزراوی کردبێت ، هەروەها کامێراکەت دەپارێزت
لە هەر هەولێکی هاک و هەروەها دەتوانیت فایلەکان بە شێوەیەیک بسریتەوە کە جارێکی تر بە
بەرنامەکانی ریکۆڤێری نهێندرێتەوە، هەروەها لەگەڵ پاراستنی وشەی نهێنیەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت،
هەروەها پاراستنی کارتەکانی ئینتەرنێت و لەگەڵ چەندین سوودی تری ئەم ئەنتی ڤایرۆسە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەنتی ڤایرۆسی ( 20.6 Avg internet security ) + فایلی چالاک کردن
هەروەک دەزانن ئەنتی ڤایرۆسی کاسپەر سکای ( Kaspersky total security 21.3 ) یەكێکە لە چاکترین
ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهان کە ئەم ئەنتی ڤایرۆسە کۆمەڵێکی زۆر لە کاری پاراستن دەکات بۆ
کۆمپیوتەرەکەت کە هەندێکیان ئەمانە : سکان کردنی هەموو هاردی کۆمپیوتەرەکەت لە هەبوونی
ڤایرۆسەکان و بەردەوام پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت لە هەر هێرشیکی ڤایرۆسی یان هاکی لە رێگایی
ئینتەرنێتەوە یان سیدی و دیڤیدی و فلاش میمۆری ، پاراستنی وشە نهێنیەکان ( Password ) لە ناو
بەرنامەکەدا و کۆکردنەوەیان ، پاراستنی کامێرایی کۆمپیوتەرەکەت و براوزەری کۆمپیوتەرەکەت لە هاک،
پاراستنی هەموو ئەو وشانەی کە لە رێگایی کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەتەوە داخڵ دەکرێن دژی دزین
لەلایەن هاکەرەکان ، ( Kaspersky VPN ) تایبەتە بە دروست کردنی ( VPN ) بۆ خۆشاردنەوەی لە
تۆری ئینتەرنێت یان بۆ کردنەوەی ئەو ماڵپەرانەی کە ناکرێنەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان ،لەگەڵ چەندین
بەشی تری بەسوودی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە بۆ کۆمپیوتەر کە لێرەدا ئەم ئەنتی ڤایرۆسەم بۆ ئامادە
کردوون لەگەڵ فایلی چالاک کردن ، کلیک لێرە بکە بۆ چۆنیەتی چالاک کردنی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن لەگەڵ کراک
هەروەک دەزانین ئەنتی ڤایرۆسی ( ESET NOD32 ) یەکێکە لە باشترین ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهان
بۆ پاراستن و سکان کردنی کۆمپیوتەرکەت لە هەر هێرشێکی ڤایرۆسی جا لێرەدا ئەم ئەنتی ڤایرۆسەم
بۆ ئامادە کردوون بۆ سیستەمی ٣٢ بت و ٦٤ بت لەگەل سریەڵی چالاک کردن.
ئەنتی ڤایرۆسی ESET NOD32 + سریەڵ 32 و ٦٤ بت 11.2.49
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە چاکترین ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهان کە دەتوانین دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان
بە خۆرایی و سوود لێ وەرگرن بۆ پاراستن و خاوێن کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەتان لە ڤایرۆسەکان، کلیک
لەسەر ناوی ئەنتی ڤایرۆسەکان بکەن بۆ دابەزاندنی ئەنتی ڤایرۆسەکان بە خۆرایی:
ئەنتی ڤایرۆسی Bit defender ، Avira, Avast, Trend , AVG , Sophos, Webroot , Comodo ، Eset
لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( 1.0 Shortcut Virus Remover ) کە
کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی ڤایرۆسی شۆرکەت لە میمۆری و فلاش میمۆریەکان و
میدیاکانی تر وەکو سیدی و دیڤیدی و ... هتد ، کە بەکارهێنانی بەرنامەکەش بەم شێوەیەیە
سەرەتا دوای کردنەوەی بەرنامەکە لە شوێنی ( Driver letter ) ناوی ئەو میدیایە یان ئەو
فلاش میمۆریە یان میمۆریە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت سکانی بکەیت بۆ نموونە گەر بێت فلاش
میمۆریەکەت لە بەشی ( H ) بێت لە کۆمپیوتەرەکەت ئەوا لە بەشی ( Driver letter ) بنووسە
( H ) پاشان کلیک لەسەر ( Clean Virus ) بکە بۆ سکان کردن و سرینەوەی ڤایرۆسەکان.
بەرنامەی Shortcut Virus Remover 1.0
لێرەدا ڤاکسینی ( Panda USB 1.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت
لە بوونی ڤایرۆس بە تایبەتی ڤایرۆسی ( Autorun ) کە لە رێگایی فلاش میمۆری یان میمۆری
یان سیدی و دیڤیدی یان هەر میدیایەکی تر لەم جۆرانەوە داخڵی کۆمپیوتەرەکەت ببێت.
لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( RAR Unlocker ) کە یەکێک
لە کارەکانی بەرنامەکە بریتیە لە داخستن و کردنەوەی ( Lock , Unlock ) فایلەکانی رار ( RAR ).
بەرنامەی RAR unlock
لێرەدا بەرنامەی ( Spybot Free Edition 2.8 ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە پاراستنی
کۆمپیوتەرەکەت لە فایلەکانی سیخۆری ( Hack )ی هەروەها سکان کردن و پاک کردنەوەی
کۆمپیوتەرکەت لە فایلە سیخوریەکان و سکان کردنی کۆمپیوتەرەکەت لە فایلەکان ( Rootkit ) روتکێت.
بەرنامەی Spybot Free Edition 2.8
لێرەدا بەرنامەی ( Spyware blaster 6.0 ) بۆ ئامادە کردوون بۆ خۆپاراستن لە کردارە سیخوریەکان
( SPY- جاسوسى ) بە تایبەتی لە رێگایی کۆکیسی براوزەرەکان و هەروەها پاراستنی کۆمپیوتەر
لە ماڵپەرە ناخوازراوەکان یان هاکییەکان.
بەرنامەی Spyware blaster 6.0
بەرنامەی ( USB Disk Security 6.5 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە تایبەتە بە پاراستنی میمۆری و
فلاش میمۆریەکان لە ڤایرۆسەکان کە دەتوانیت فلاشەکانتان سکان بکەن دژی ڤایرۆسەکان و
هەروەها رێگەگری دەکات لە ڤایرۆسەکانی ناو میمۆریەکان هەروەها لە بەشی ( Data Protection )
دەتوانیت رێگری بکەیت لە کۆپی کردن داتا لە کۆمپیوتەرەوە بۆ ناو میمۆریەکان هەروەها دەتوانیت
ماڵپەرەکان سکان بکەیت لە بوونی فایرۆس لەناویاندا لەگەڵ چەند بەشێکی بەسودی تری ئەم بەرنامە.