+ 964 750 493 5029
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی ئینتەرنێت و نێتۆورک
بەرنامەی PRTG Network Monitor
هەڵسەنگاندنى بەکارهێنەر: 5 / 5
ئەم بەرنامەیە ( PRTG Network Monitor ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چاودێری
کردنی هارد و رام و پرۆسێسەر و فان و پاوەرسپڵای و ... هتد ی راوتەر و کۆمپیوتەر و ... هتد واتا بۆ
نموونە تۆ راوتەرێکی سیسکۆت هەیە ئارەزوو دەکەیت بزانیت باری تەندروستی راوتەرەکەت چۆنە واتا
بزانیت فان یان میمۆری یان ( CPU ) یان پاوەرسپڵا یان ... هتد ی راوتەرەکەت چۆنە کاری دەکات یان نا،
کێشەی هەیە یان نا یان تاکو چ رێژەیەکی لۆدی لەسەرە، یان ... هتد زانیاری زۆر زیاتر، کە دەبێت
کۆنفیگێک بکەیت لە نێوان راوتەرەکەت و ئەم بەرنامە بۆ ئەوەی لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ئاگاداری
تەندروستی راوتەکەت ببیت یان ئاگاداری هەر کێشەیەک ببیت کە لە راوتەرەکەت دایە .
بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ،
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن
تێ بینی : لە کاتی دابەزاندنی بەرنامەکە لە ماڵپەری بەرنامەی لە ژێرەوە سیریەلێکت دەداتێ
بۆ چالاک کردنی بەرنامەی ئەگەر داوای سریەلی کرد .
گواستنەوەی زانیاریەکانی فەیسبووک بۆ شوێنێکی تر
بەرێزان لێرەدا فێرکاریەکی ڤیدیۆیم بۆ ئامادە کردوون کە باس لەوە دەکات چۆن بتوانین زانیاریەکانی ناو
فەیسبووکەکەمان وەک وێنە و ڤیدیۆ پۆست و ... هتد بگوازینەوە بۆ شوێنێکی تر لەناو ئینتەرنێتدا بۆ
ئەوەی بە هۆی هەر کێشەیەکەوە بێت کاتێک فەیسبووکەکەمان لە کار کەوت شتەکان لە دەست
نەدەین و لە شوێنیکی تر پاشەکەتمان هەبێت .
كلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە.
بەرنامەی Any Video Downloader Pro 7.33 + کراک
لێرەدا بەرنامەی ( Any Video Downloader Pro 7.33 ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و
کاری بەرنامەکە بریتیە لە دابەزاندنی ڤیدیۆکان لە (, Youtube , Facebook, Instgram , Tiktok , ...هتد)
بە باشترین کوالێتی و خێرا لە دابەزاندن و دابەزاندنی زیاتر لە یەک ڤیدیۆ لە یەک کاتدا هەروەها دەتوانیت
تەنها دەنگ دابەزێنیت لە ڤیدیۆکان جگە لەمەش دەتوانیت دەنگ لە ڤیدیۆ جیا بکەیتەوە ، هەروەها
دەتوانیت دوای دابەزاندنی ڤیدیۆکان جۆری ڤیدیۆکان بگۆریت بۆ جۆری تر.
داگرتنەکان: بەرنامەی Any Video Downloader Pro + کراک 7.33 (1 دەنگ) ئینتەرنێت و نێتۆورک شەممە, 03 کانونی یەکەم 2022 03:31 MS Windows 42.23 MB 406 دابەزاندن
بەرنامەی iTubeGo 5.2 + کراک
بەرنامەی ( iTubeGo 5.2 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە سوود کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە دابەزاندنی
ڤیدیۆ لە زۆرترین ماڵپەرەکانی جیهان وەکو ( YouTube , Facebook , Twitter , Instgram , Tiktok,
Yahoo Video , vk.com , Twitch , ... هتد ) هەروەها گۆرینی ( Convert ) ڤیدیۆکان بۆ زۆرترین
جۆرەکانی دەنگ و ڤیدیۆ، کە دەتوانیت راستەوخۆ ئەو ڤیدیۆیانەی کە دایان دەبەزێنێت بیان گۆریت
بۆ جۆری تر فایلی دەنگ و رەنگ وەکو ( MP3 , MP4, AVI , 3gp , WAV , ...هتد ) هەروەها گۆرینی
بۆ ڤیدیۆکانی ئەندرید و ئایفۆن.
بەرنامەی iTubeGo 5.2 (1 دەنگ) ئینتەرنێت و نێتۆورک شەممە, 26 تشرینی دووەم 2022 06:14 MS Windows 87.62 MB 268 دابەزاندن
بەرنامەی MyLanViewer 5.6 + کراک
بەرنامەی (5.6 MyLanViewer ) بەرنامەیەکەی زۆر چاکە و تایبەتە بە نێتوۆرک کە سکانی ئەو (IP) و
ئامێرانە دەکات کە بە تۆری کۆمپیوتەرەکەتەوە بەستراونەتەوە کە زانیاریت دەداتێ دەربارەی ئەو (IP)
یانەی کە بە تۆری کۆمپیوتەرەکەت بەستراونەتەوە زانیاری وەکو ناونیشانی (IP)، ماک ئەدرێس،
ناونیشانی هۆست، جۆری کۆمپانیای ئامێرەکە، زانیاری دەربارەی کات لەگەڵ چەندین زانیاری تر
دەربارەی (IP) ی نێتۆورکەکەت، کە دەتوانیت دیاری بکەیت لە چ (IP )یک بۆ چ (IP )یک سکان بکات.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆ دووەم
مایکرۆتیک Mikrotik دامەزرێنە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت
هەروەک دەزانن راوتەری مایکرۆتیک یەكێکە لە چاکترین راوتەرەکانی جیهان و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە
لە جیهاندا کە بە کاردێت بۆ دابەش کردنی ( IP ) بەسەر ئامێرەکان و کۆنترۆڵ کردنیان جا لێرەدا باس لە
رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین سیستەمی مایکرۆتێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان
بەکاربهێنین و کاری لەسەر بکەین و خۆمان لێ فێر بکەین لە بری بەکارهێنان لە شێوەی راستیدا بەم
شێوەیە سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( VirtualBox ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنن کیلک لێرە بکە
پاشان لە بری ئەوەی سیستەمی مایکرۆتێک بە شێوەی فایلی وێنە دابەزێنیت و ( Setup ) بکەیت لەناو
بەرنامەی ( VirtualBox )، تەنها پێویست بەوە دەکات ئەم فایلە دەبەزێنیت کە بە فۆرماتی ( OVA ) ە، کە
تەنها بە دوو کلیک لەسەر کردن هەموو کارەکان جێبەجێ دەکات و ئامادەی دەکات بۆ کاکردن لەسەر
مایکرۆتێک کە دوای کردنەوەی فایلەکە لە ناو بەرنامەی ( VirtualBox ) تەنها پێویست بە چەند
هەنگاوێک دەکات ئەوەیش لە شوێنی ( Username ) بنووسە ( admin ) بۆ ( Password ) یش بە
بەتاڵی جێ بهێڵە و تەنها ( Enter ) بکە و پاشان بەرنامەی ( Win box ) بکەوە و کلیک لەسەر
( Neighbors ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ئەو ماک ئەدرێسە بکە کە لە بەشی خوارەوەی
( Neighbors ) هەیە پاشان کلیک لەسەر ( connect ) بکە ئەگەر کێشەت بۆ دروست بوو تەنها لە
( Tools ) کلیک لەسەر ( Legacy Mode ) بکە.
Microtik + Winbox 32 + 64 bit 3.37 (1 دەنگ) ئینتەرنێت و نێتۆورک شەممە, 20 ئاب 2022 16:51 MS Windows 57.96 MB 165 دابەزاندن
TMAC v6 بۆ گۆرینی ماک ئەدرێس
بەرنامەی ( 6 TMAC ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی ماک
ئەدرێسی ئامێرەکانتان بگۆرن بۆ ماک ئەدرێسی نوێ، کە دەبێت سەرەتا جۆری ئامێری پەیوەندی
کردنەکەت هەڵبژێریت پاشان خۆت ماک ئەدرێسێک داخڵ بکەیت یان کلیک لەسەر
( Random Mac Address )بکەیت بۆ ئەوەی بە شێوەی هەرەمەکی بەرنامەکە ماک ئەدرێسێکی
نوێت بۆ دابین بکات.
بەرنامەی TMAC 6 (3 دەنگدان) ئینتەرنێت و نێتۆورک چوار شەممە, 06 تەمموز 2022 09:51 MS Windows 2.11 MB 144 دابەزاندن
ماک ئەدرێس Mac Address و هەندێک زانیاری
ماک ئەدرێس بریتیە لەو ناونیشانەی کە لەسەر ئامێرەکانی وایفای و بلوتوس و ئیزەرنێت و ... هتد
هەیە کە وەکو ناونیشانێک وایە بۆ ئامێرەکە، وەکو ژمارەی مۆبایل بۆ ئامێرێک یان ( IP ) بۆ کۆمپیوتەر
بەڵام ( IP ) دەگۆرێت لە هەمان کاتدا ( Mac Address ) بە شێوەی ئاسای ناگۆرێت، هەروەها
بە چەند رێگایەک دەتوانین ماک ئەدرێسی ئامێری کۆمپیوتەرەکەتان بزانن ئەویش لە رێگایی ( CMD )
پاشان کردنەوەی ( CMD ) بنووسە ( getmac ) یان بنووسە ( ipconfig /all ) بەم شێوەیە دەتوانیت
ماک ئەدرێسەکانت دەست کەوێت،هەروەها بۆ ئەوەی بزانین کە ئەم ماک ئەدرێسانە بەرهەمی کام
کۆمپانیایە دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە ئەم زانیاریمان دەست کەوێت دەربارەی دروست کەری
کۆمپانیایی ماک ئەدرێسەکە، کلیک لێرە بکە ، هەروەها هەر کۆمپانیایەک کۆدی تایبەت بە خۆی هەیە
بۆ دروست کردنی ماک ئەدرێسەکان بۆ سەر ئامێرەکان.
گۆرینی Mbps بۆ MB/s
زۆرجار ئێمە کاتێک کارتێکی ئینتەرنێت دەکرین یان کاتێک هەوڵدەدەین خێرایی ئینتەرنێتەکەمان لە
ماڵپەرەکانی تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرێت بزانیت دەبینین ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەنووسرێت
بۆ نموونە 88.56 Mbps لێرەدا رەنگە ئێمە بە ئاسانی نەزانین خێرایی ئینتەرنێتەکە چەندە؟! جا لێرەدا
ماڵپەرەکم بۆ ئامادە کردوون بۆ گۆرینی ( Mbps ) بۆ ( MB/s ) واتا بۆ ئەوەی خێرای راستەقینە بزانێت
کە بە ( MB/s ) دەپیورێت واتا ئەنجامەکەی بریتیە لە نرخ بە مێگابایت.
کلیک لێرە بکە بۆ گۆرین
بەرنامەی Cisco Packet Tracer 7.3
بەرنامەی ( Cisco Packet Tracer 7.3 ) یەكێکە لە چاکترین بەرنامەکان بۆ دیزاین کردنی نێتۆورکینگ
بەکاردێت بە تایبەتی بۆ دیزاین کردنی ( Network ) ی ئامێری جۆری سیسکۆکە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی
بە شێوەی کردار نێتوۆرکەکە دامەزرێنیت بە شێوەی بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایمەزرێنیت و
بۆ ئەوەی هەڵەکان بزانیت و پاشان بە شێوەی کردار دیزاینی نێتوۆرکەکە بکەیت و دوور لە هەڵە
چونکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە زۆر بە وردی دەتوانیت دیزاینی نێتوۆرکەکەت بکەیت وەکو داخڵ کردنی
جۆری کێبڵ و ئامێر و داخڵ کردنی ( IP ) کۆمپیوتەر وناردنی نامە لە رێگایی کۆمپیوتەر و نوووسین
کۆمێنت و ... هتد لەگەڵ چەندین کەرستەی تر بۆ ئاسانکاری دروست کردنی دیزاینی نێتوۆرکەکە
لەسەر کۆمپیوتەرەک وە کاتێک لەسەر کۆمپیوتەر بەشەکان تاقیدەکەیتەوە بۆ دیاری دەکات لە کوێ
هەڵە هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر لینکەکان بکەن : لینکی یەکەم ، لینکی دووەم
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ٢٣ و ٦٤ بیت
پەڕەى 1 لەکۆى 7 پەڕەدا