ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێك دەربارەی زانست و خوێندن
لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی تایبەت بە پەیمانگاکان کە وانەکانی
پەیمانگاکانی تێدایە بە ڤیدیۆ و نووسراو کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ خوێندکاران.
بەرنامەی وانەکانی پەیمانگا
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( desmos.com ) کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرە دەتوانیت وێنەی
نەخشەی بیرکاریەکان دروست بکەن یان شیکار بکان بە هۆی داخڵ کردنی هاوكێشە بیرکاریەکان
لە ماڵپەرەکەدا کە زۆرترین فەنکشنەکانی بیرکاری تێدایە بۆ نووسینەوەی نەخشەکانی بیرکاری،
هەروەها دەتوانین سوودی لێ وەرگرن بۆ دۆزینەوەی بوار و مەودا، هەروەها دەتوانیت خۆتان
تۆمار بکەن و ئەکاونت دروست بکەن بۆ تۆماکردنی نەخشەکان لەسەر ئەکاونتی خۆتان.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
هەروەها دەتوانین وەک بەرنامە لەسەر مۆبایلیش بەکاری بهێنن، بۆ دابەزاندن بۆ جۆری
مۆبایلەکان کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
ماڵپەری ( cymath.com ) تایبەتە بە شیکارکردنی هاوكێشەکانی بیرکاری کە دەتوانیت هاوکێشەکانی
بیرکاری شیکار بکات بۆ زۆربەی ئاستەکانی خوێندن کە زۆر جۆر شێوازی بیرکاری لە خۆوە دەگرێت بۆ
شیکارکردنی هاوکێشەکان وەک بەکارهێنانی رەگ و پای و لۆگاریتم و توان و ... هتد.
هەروەها دەتوانیت وەکو بەرنامەش لەسەر مۆبایلەکان بەکاریان بهێنن کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان
بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
کلیک لێرە بکە بۆ سەردان کردنی ماڵپەرەکە
لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بۆ فێربوونی زمانی عربی بۆ منداڵان کە بەرنامەکە
وشەکانی زمانی عربی و ناوی ئاژەڵەکان بە زمانی عربی لە خۆوە گرتووە و دەیخوێنێتەوە.
لێرەدا بەرنامەی ( التداوى بالاعشاب ) بۆم ئامادە کردوون کە باس لە نەخۆشیەکان و چارەسەرەکەیان
دەکات لە رێگایی بەکارهێنانی دەرمانی ( اعشاب ) کە نەخۆشیەکان بەش بەش پۆلین کراون و
هەروەها بەرنامەکە فەرهەنگێکی تایبەت بە ( اعشاب ) لە خۆوە گرتووە.
تێ بینی: پاش کردنەوەی فۆڵدەر (التداوى اعشاب) کلیک لەسەر ( Start ) بکە بۆ کردنەوەی بەرنامەکە.
بەرنامەی التداوى بالاعشاب
لە رێگایی ئەم لینکەی بۆم ئامادە کردوون دەتوانیت سوود مەندبن لە کۆمەڵیکی زۆر لە مەلزەمەکانی
پۆلی ١٢ زانستی بە هەموو وانەکان و لەگەل پرسیاری وزاری و پەرتووکەکانی پۆلی ١٢ و لەگەڵ چەند
بابەتی تر دەربارەی پۆلی ١٢ زانستی بە شێوەی ( PDF ) .
تێ بینی: دەتوانیت هەموو فایلەکان بە یەک جارەکی دابەزێنن بەم شێوەیە سەرەتا پاش کردنەوەی
لینکەکە کلیکی لای راست لەسەر ( سەرجەم مەلزەمەکانی ١٢ زانستی ) بکە پاشان کلیک
لەسەر ( Download ) بکە پاشان کەمێک چاوەروان بکە تاکو هەموو فایلەکان دادەبەزێت.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی لینکەکە
لێرەدا بەرنامەی ( Microsoft Calculator Plus 1.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە بە کاردێت بۆ کردارە
ژمێریاریەکانی بیرکاری کە زۆر جۆری کردارە بیرکاریەکانی تێدایە وەکو ساین و کۆساین و
تان و رەگ و ... هتد جیاواز لە بەرنامە ژمێرەرەکانی تر هەروەها دەتوانێت جۆری مەتر و
میل و ... هتد بگۆرێت بۆ جۆرەکانی تری پێوانەی.
لە رێگایی ماڵپەری ( grammarly.com ) دەتوانیت بە ئاسانی توێژینەوەکانتان داخڵ ماڵپەرەکە
بکەن و بۆ ئەوەی هەڵەکانی گرامەر و سپێلینگ و ( Punctuation ) بۆ دیاری بکات بە خۆرایی و
پاشان خۆتان هەڵەکان چاک بکەنەوە، کە کاتێک دۆکیمێنتێک داخڵ بە ماڵپەرەکە دەکەیت هەموو
هەڵەکانت بۆ دیاری دەکات لەگەڵ ژمارەی هەڵەکان, هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامە
دایبەزێنیت بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت و کاری لەسەر بکەیت، هەروەها دەتوانیت لە ئەکاونتی ( Premium )
ئەم کارانە ئەنجام بدەیت ( Clarity and conciseness , Plagiarism , Inappropriate tone
,Grammar, Spelling, Punctuation, Vocabulary enhancements ) وە پێویستە خۆت تۆمار بکەیت
لەناو ماڵپەرەکە بۆ کارکردن لەناو ماڵپەر و بەرنامەکەدا، هەروەها دەتوانیت ئیکستێنشن دابەزێنیت بۆ
ناو بەرنامەی ( Microsoft Word ) بۆ دۆزینەوەی هەڵەکانی گرامەر لە وۆردا، جگە لەمانە دتوانیت ئەم
بەرنامە لەسەر ماڵپەر و مۆبایلیش بە کاربێنیت ، کلیک لەسەر جۆری براوزەرەکان بکە بۆ دابەزاندنی
درێژکراوەکە ( Firefox , EDGE , Chrome ) ، کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دەبەزانی بەرنامەک
بۆ سەر مۆبایلەکان ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە
بەرنامەی Grammarly + AddIn Microsoft word
بەرنامەی ( Endnot 20 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە تایبەتە بە ئامادەکردنی توێژینەوەکان
بۆ قوتابیانی پەیمانگا و کولێژەکان کە دوای دامەزراندنی ئەم بەرنامە بەرنامەکە بە شێوەی
خۆکار زیاد دەبێت لە ناو بەرنامەی ( Microsoft Word ) کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ ئامادە
کردنی توێژینەوەکان بۆ قوتابیان.
لێرەدا بەرنامەی ( Endnote X9 ) بۆ ئامادە کردوون کە ئەم بەرنامە تایبەتە بە ئامادەکردنی
توێژینەوە زانستیەکان کە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانین سوودی لێ وەرگرین بۆ
ئامادەکردنی توێژینەوەکان ( بحث ) ئەم بەرنامە زیاد دەبێت لە بەرنامەی ( Microsoft Word )
کە کاری بەرنامەکە ئەوەیە ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکان بە هەبوونی
کەرستەی پێویست بۆ ئەم بوارەدا.
زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ بە عربی ڤیدیۆ دووەم بە زمانی ئینگلیزی ڤیدیۆ دووەم
بەرنامەی Endnote + کراک X9 Build 12062