ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
ئەم بەشە تایبەتە بە بابەت و بەرنامەی هەمەجۆر دەربارەی ماڵپەر و یانە و... هتد
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانە دەتوانین هەر ماڵپەرێک کە
مەبەستان بێت تاقی بکەنەوە کە لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان دەکرێتەوە یان یان یان ماڵپەرەکە
کاریە و کاردەکات یان وەستاوە ؟ لەبەر هەر هۆیەک بێت هێرشی هاک بێت یان ... هتد.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم , ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە چەند ماڵپەرێک بۆ بەسەکردنەوەی ( DNS ) ماڵپەرەکان کە تیایدا
دەتوانین بە داخڵ کردنی ئەم ماڵپەرانەی کە مەبەستانە لەناو ماڵپەری بەسەکردنەوەی ( DNS )
بزانن کە ئایە ماڵپەرەکە ( DNS ) ی چیە؟ لە هەر وڵاتێک یان لە چ وڵاتێک دەکرێتەوە لە چ وڵاتێکیش
کێشەی هەیە کە بە چەندەها جۆری ( DNS ) دەتوانین ماڵپەرەکان ( Check ) بکەنەوە.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( templatki.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە و کۆمەڵیکی زۆر جوان
ستایلی هەمەجۆری تێدایە بۆ سکریپتی جووملە و وۆرد پرێس و درۆباڵ و فۆتۆشۆپ و ... هتد کە
کۆمەڵیکی زۆر ستایلی تێدایە بە خۆراین و دەتوانین دایبەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان ، لەگەڵ کۆمەڵێک
لە مۆدێل و پلەگین و کۆمپۆنیتی جووملە.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
لە رێگایی ماڵپەری ( easycounter.com ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری هەر ماڵپەرێک هەبێت
بیکەن ئەویش بە داخڵ کردنی ماڵپەرەکە بۆ ناو ماڵپەری ( easycounter.com ) بۆ ئەوەی زانیاریتان
دەست کەوێت لەسەر ماڵپەرەکە دەربارەی رێزبەندی ماڵپەرەکە لە جیهاندا یان لە و وڵاتەی
کە زۆر کراوەتەوە یان ژمارەی سەردانی رۆژانە چەندە یان ژمارەی کردنەوەی لاپەرەکان چەندە یان
ئەگەر سەب دۆمەین هەبێت رێژەی کراوەی سەب دۆمەینەکان چەندە ؟ یان لە کوێ تۆمارکراوە،
چ کاتێک تۆمارکراوە یان ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری بە سوودی تر دەربارەی ماڵپەرەکان.
کیلک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
بەرنامەی ( Cyberduck ) یەکێکە لە بەرنامەکانی بەرزکردنەوە ( Upload ) و دابەزاندنی ( Download )
فایلەکان لە سێرڤەری ماڵپەرە بۆ ناو کۆمپیوتەر و بە پێچەوانەوەش کە بۆ هەردوو جۆری سیستەمی
ماکنتۆش و ویندۆز دروست کراوە .
بەرنامەی Cyberduck 8.2
لە رێگایی ماڵپەری ( Statcounter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی سەرژمێری ماڵپەرەکەتان بکەن واتا زانیاری
وەرگرن لەسەر ماڵپەرەکەتان کە ژمارەی سەردانەکان چەندە یان لە کام وڵات و شاری جیهان
ماڵپەرەکەت کراوەتەوە یان لەسەر چ جۆرە ئامێرێک ماڵپەرەکەت کراوەتەوە وەکو چ جۆرە مۆبایلێک یان چ
جۆرە سیستەمێکی کۆمپیوتەر یان چ جۆرە براوزەرێکی کۆمپیوتەر یان کام لە لینکەکان سەردانیان زۆرە
یان چ جۆرە وشەیەک لە گەران بە کارهاتووە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکەت یان وەرگرتنی زانیاری لەسەر
سەردان کەرەکان لەسەر نەخشە یان زانینی رێژەی کردنەوەی ماڵپەرەکەتان بە شێوەی راستەوخۆ یان
لە رێگایی سۆشیەل یان لە رێگایی گەران یان زانیاری زۆر لەسەر هەر سەردان کەرێک وەکو زانینی
( IP ) کۆمپیوتەر و بەرواری سەردان کردن و ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر لەسەر سەردانی کردنی
ماڵپەرەکەت، کە بەم شیوەیە دەتوانیت ئەم سەرژمێریە بۆ ماڵپەرەکەتان بە کاربێنن سەرات دەبێت خۆت
تۆمار بکەیت لە ( Statcounter ) کلیک لێرە بکە پاشان پاشان کۆدێک هەیە دەبێت داخڵی ماڵپەرەکەت
بکەیت بۆ چۆنیەتی داخڵی کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت کلیک لێرە بکە ، یان بۆ زانیاری زیاتر بە
ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، ڤیدیۆی دووەم، پاش داخڵ کردنی ئەم کۆدە بۆ ناو ماڵپەرەکەت پاشان
(Login) ی ماڵپەری ( statcounter.com ) بکە و زانیاریەکان لەسەر ماڵپەرەکەت بە دەست بهێنە.
بەرنامەی ( Microsoft Frontpage ) یەكێکە لە بەرنامەکانی دروست کردنی ماڵپەری ( سایت )
کە گەر بێت و شارەزایەکی زۆریشت نەبێت لە زمانەکانی پرۆگرامینگ دەتوانیت ماڵپەر دروست
بکەیت بە زۆرترین زمانەکانی سایت وەکو ( HTML , APS , ASP net ... هتد )، بۆ زانیاری زیاتر
بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ، بە زمانی عربی.
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی چۆن بتوانین چاتی ماسینگەری فەیسبووک بخەینە ناو
ماڵپەرەکەمان بۆ ئەوەی کاتێک خەڵکانێک سەردانی ماڵپەرەکەمان دەکەن راستەوخۆ بتوانین
لە رێگای چاتی فەیسبووک لەناو ماڵپەرەکەمان پەیوەندیمان پێوە بکەن واتا چاتمان لەگەڵدا بکەن کە
ئەویش بەم رێگایە دەتوانیت ئەم جاتە بخەنە ناو ماڵپەرەکەتان سەرەتا لە پەیجی فەسبووکی خۆتان
کلیک لەسەر ( inbox ) بکە پاشان لە دەستی لای راست کلیک لەسەر ( Chat Plugin ) بکە پاشان
کلیک لەسەر ( Setup ) بکە لە هەنگاوی یەکەم زمان هەڵبژێرە لە هەنگاوی دووەم ناوی ماڵپەرەکەت
بنووسە پاشان کۆدەکە کۆپی بکە پاشان ( Finish ) دابگرە و کۆدەکە لە ناو ماڵپەرەکەت لەسەرەتا
دابنێ و بەم شێوەیە چاتی فەیسبووک بۆ ماڵپەرەکەت زیاد دەبێت و خەڵک دەتوانیت راستەوخۆ
پەیوەندیت پێوە بکەن و تۆش دەتوانیت لە رێگایی فەیسبووکەکەتەوە چاتیان لەگەڵدا بکەیت بۆ
زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.
لێرەدا زمانی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بۆ سکریپتی جووملە کە هەروەک دەزانن ئەم سکریپتە بە کاردێت
بۆ دروست کردنی ماڵپەر، کە بۆ زۆربەی وەشانەکانی جووملە دەبێت بۆ بە کوردی کردنی فرۆنت و باکی
سکریپتی جووملە واتا دەتوانیت هەم ئەدمینی ماڵپەر و ماڵپەری سەرەکی بیکەیت بە کوردی.
زمانی کوردی بۆ جووملە
لێرەدا ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانن سەرژمێری بۆ ماڵپەرەکەتان
دروست بکەن واتا سەرژمێری دەربارەی سەردان کردنی ماڵپەرەکەتان لە لایانە میوانەکانەوە کە بۆتان
دیاری دەکات لە کام شوێی دونیا سەردانی ماڵپەرەکەتان کراوەو ژمارەی سەردانەکانیش چەندە؟
کە دەتوانیت بە ئارەزویی خۆت شێوازی سەرژمێری کەرەکە بگۆریت و پاشان کۆدی ( HTML )
وەرگریت داخڵی ماڵپەرەکەت بکەیت، کلیک لێرە بکە هەروەها بە کلیک کردن لەسەر سەرژمێری
کەرەکە لەسەر ماڵپەرە زانیاری زیاترت دەداتێ دەربارەی سەردان کردنەکان.