گۆرینی یان لابردنی مۆڵەت ( Licence )ی مایکرۆسۆفت ئۆفیس
زۆرجار لەبەر هەر هۆکارێک بێت پێسوتمان دەبێت مۆلەت ( Licence ) ئۆفیسەکەمان لابەرین یان بیگۆرین کە ئەگەر بمانەوەێت مۆڵەتی ئۆفیسەکەمان لابەرین بە سرینەوەی بەرنامە ئۆفیس لە ویندۆزیش ناسرێتەوە کە بۆ ئەم مەبەستە بەم شێوەیە دەتوانیت ئەم مۆڵەتە یان لایسێنسە لابەرین سەرەتا دەبێت بزانین فۆلدەری ئۆفیسەکەمان لە کوێن لە کۆمپیوتەر بۆ نموونە : C:\Program Files\Microsoft Office\Office16 دەبێت لە فؤلدەری ئۆفیس بە دوای ئەم فۆڵدەرە بگەرێن کە ئەم فایلەی تێدایە ( OSPP.VBS ) پاشان ( CMD ) بکەوە لە Administrator پاشان ئەم فۆڵدەرە بکەوە کە فایلی ( OSPP.VBS ) تێدایە بۆ نەموونە بەم شێوەیە ( cd C:\Program Files\Microsoft Office\Office16 ) پاشان بنووسە:
( cscript OSPP.VBS /dstatus )
پاشان ئەو کۆدە کۆپی بکە هەر وەک لە وێنەکە دیارە:
ئەم ٥ ژمارەیە دواین کۆدی مۆڵەتی ئۆفیسەکەت تۆیە کە لای تۆ ژمارەیەکی تره دەبێت کۆپی بکەیت، پاشان لە ( CMD ) بنووسە :
( cscript OSPP.VBS /unpkey:XXXXX )
کە لە بری ( XXXXX ) دەبێت ئەو کۆدە بنووسیت لە پێشتر کۆپیت کردووە بۆ نموونە وەکو : ( cscript OSPP.VBS /unpkey:TX3T2 ) پاشان ئینتەر بکەو بەم شێوەیە مۆڵەتی ( Licence ) ئۆفیسەکەت دەسرێتەوە.
تێ بینی : بۆ دانانی مۆڵەت ( Licence ) ێکی تر, یەكێک لە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت بکەوە وەکو ( Word ) پاشان مۆڵەتە نوێیەکە داخڵ بکە.
- سەردانەكان: 1044
دابەزاندنی Office 2024 کامل
لێرەدا وەشانی تازەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٢٠٢٤ ( Microsoft Office 2024 ) بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ فایلی کراک کردن .
دابەزاندن لە لینکی یەکەم ، لینکی دووەم
- سەردانەكان: 1774
دامەزراندنی زیاتر لە یەک سیستەم لەسەر فلاش میمۆری
لە رێگایی بەرنامەی ( Ventoy2Disk ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی زیاتر لە یەک سیستەم بخەن سەر فلاش میمۆری بۆ فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکان بۆ نموونە دەتوانیت سیستەمی ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس بخەنە سەر فلاشێک و پاشان ٣ جۆر کۆمپیوتەری پێ فۆرمات بکەن یان سیستەمەکەی لەسەر دامەزرێنن، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین دوای دابەزاندنی بەرنامەکە ئەم بەرنامە بکەوە ( Ventoy2Disk ) پاشان فلاش میمۆرێکی بە تاڵ بهێنە و بەم بەرنامە فۆرماتی بکەن پاش فۆرمات کردن،ئەو سیستەمانەی کە ئامانجتە بە شێوەی جۆری ( ISO ) کۆپی بکە و تەنها بیخە ناو فلاش میمۆریەکە بەم شێوەیە کارەکە کۆتای دێت، پاشان لە بووتی کۆمپیوتەرەکان لۆدی بکە و کۆمپیوتەرەکان. پێ فۆرمات بکەن, زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە
- سەردانەكان: 3394
Windows PE چیە و بۆچی بەکاردێت ؟
ویندۆز ( Windows PE 10 ) ویندۆزێکە هەروەکو ویندۆزەکانی تر کار دەکات بەڵام پۆرتەبڵە ( Portable ) واتا پێویست بە ( Setup ) دامەزراندن ناکات بۆ بەگەر خستنی، بەڵکو دەخرێتە سەر فلاشێک یان دیڤیدی پاشان راستەوخۆ کاتێک دەخرێتە سەر کۆمپیوتەر لەسەرەتایی داگیرسای کۆمپیوتەر کار دەکات ئەگەر بێت و کۆمپیوتەرەکەت هیچ ویندۆزێکیشی لەسەر نەبێت ! وەکو ویندۆزی ئاسای کار دەکات چەند بەرنامەیەکی تێدایە وەکو ئەنتی ڤایرۆس بۆ سکان کردنی فایلەکانت لە ڤایرۆس، هەروەها بەرنامەکانی ( Explorer ) تێدایە بۆ کردنەوەی فایلەکانی درایڤی کۆمپیوتەرەکەت و کە ئەمەش سوودی هەیە بۆ گواستنەوەی فایلەکانی کۆمپیوتەرەکەت لە درایڤێکەوە بۆ درایڤێکی تر کە یەكێک لە سوودەکانی ئەم ویندۆزەش ئەوەیە کاتێک ئێمە لەبەر هەر هۆکارێک بێت ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەمان لە کار کەوتووبێت دەتوانین لە رێگایی ئەم ویندۆزەوە داخڵ هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ببینن و فایلاکان لە درایڤی ( C ) بگوازینەوەی بۆ درایڤێکی تر یان شوێنێکی تر بە ئاسانی، هەروەها هەر لەم ویندۆزەدا چەندین بەرنامەی بە سوودی تێدایە بە شێوەی پۆرتەبڵ واتا بێ ( Setup ) کردنی بەرنامەکان کاردەکەن .
تێ بینی: دەتوانین لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ( Rufus ) ئەم ویندۆزە بخەیتە سەر فلاشێک پاشان
بەگەری بخەیت لەسەرەتایی داگیرسانی کۆمپیوتەردا.
- سەردانەكان: 3033
Microsoft Office 2010 Professional
( Microsoft Office 2010 Professional ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت کە لە چەند بەرنامەیەک پێکهاتووە وەکو ( Word , Excel , Power Point , Acccess , ... هتد ) کە کاری زۆر گرینگ ئەنجام دەدەن بۆ کاروباری رۆژانە و دیزاین و ژمێریاری و ... هتد، کە لێرەدا بە زمانی ئینگلیزی بۆم ئامادە کردوون لەگەل فایلی کراک کردن .
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە : 664.7 مب
- سەردانەكان: 3364
بابەتی تر...
پەڕەى 1 لەکۆى 6 پەڕەدا