ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بەرنامە و باباتێک دەربارەی ویندۆز و ئۆفیسی کۆمپیوتەر
کاری ئەم کۆماندە بریتیە لە نیشاندانی ئەو پەیوەندیانەوە لە نێوان کۆمپیوتەری تۆ ( IP ) تۆ و
( IP ) ی بەرامبەرەکەت هەیە لە رێگایی هەر بەرنامەیەک یان ماڵپەرێک یان ... هتد بێت وە
( IP ) بەرامبەرەکەت دیاری دەکات لە رێگایی ئەم پەیوەندیەی لەگەڵ تۆ هەیە، لەگەڵ بار و جۆری
پەیوەندیەکەش دیاری دەکات، بەم شێوەیە کۆماندەکە بەکاردێت سەرەتا ( CMD ) بکەوە و
پاشان بنووسە ( netstat -n ) پاشان ( Enter ) بکە.
لە رێگایی بەرنامەی ( Ventoy2Disk ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی زیاتر لە یەک سیستەم بخەن سەر فلاش
میمۆری بۆ فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکان بۆ نموونە دەتوانیت سیستەمی ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس
بخەنە سەر فلاشێک و پاشان ٣ جۆر کۆمپیوتەری پێ فۆرمات بکەن یان سیستەمەکەی لەسەر
دامەزرێنن، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین دوای دابەزاندنی بەرنامەکە ئەم بەرنامە
بکەوە ( Ventoy2Disk ) پاشان فلاش میمۆرێکی بە تاڵ بهێنە و بەم بەرنامە فۆرماتی بکەن پاش فۆرمات
کردن،ئەو سیستەمانەی کە ئامانجتە بە شێوەی جۆری ( ISO ) کۆپی بکە و تەنها بیخە ناو فلاش
میمۆریەکە بەم شێوەیە کارەکە کۆتای دێت، پاشان لە بووتی کۆمپیوتەرەکان لۆدی بکە و کۆمپیوتەرەکان
پێ فۆرمات بکەن, زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە
ویندۆز ( Windows PE 10 ) ویندۆزێکە هەروەکو ویندۆزەکانی تر کار دەکات بەڵام پۆرتەبڵە ( Portable )
واتا پێویست بە ( Setup ) دامەزراندن ناکات بۆ بەگەر خستنی، بەڵکو دەخرێتە سەر فلاشێک یان
دیڤیدی پاشان راستەوخۆ کاتێک دەخرێتە سەر کۆمپیوتەر لەسەرەتایی داگیرسای کۆمپیوتەر کار دەکات
ئەگەر بێت و کۆمپیوتەرەکەت هیچ ویندۆزێکیشی لەسەر نەبێت ! وەکو ویندۆزی ئاسای کار دەکات چەند
بەرنامەیەکی تێدایە وەکو ئەنتی ڤایرۆس بۆ سکان کردنی فایلەکانت لە ڤایرۆس، هەروەها بەرنامەکانی
( Explorer ) تێدایە بۆ کردنەوەی فایلەکانی درایڤی کۆمپیوتەرەکەت و کە ئەمەش سوودی هەیە بۆ
گواستنەوەی فایلەکانی کۆمپیوتەرەکەت لە درایڤێکەوە بۆ درایڤێکی تر کە یەكێک لە سوودەکانی ئەم
ویندۆزەش ئەوەیە کاتێک ئێمە لەبەر هەر هۆکارێک بێت ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەمان لە کار کەوتووبێت
دەتوانین لە رێگایی ئەم ویندۆزەوە داخڵ هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ببینن و فایلاکان لە درایڤی ( C )
بگوازینەوەی بۆ درایڤێکی تر یان شوێنێکی تر بە ئاسانی، هەروەها هەر لەم ویندۆزەدا چەندین
بەرنامەی بە سوودی تێدایە بە شێوەی پۆرتەبڵ واتا بێ ( Setup ) کردنی بەرنامەکان کاردەکەن .
تێ بینی: دەتوانین لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ( Rufus ) ئەم ویندۆزە بخەیتە سەر فلاشێک پاشان
بەگەری بخەیت لەسەرەتایی داگیرسانی کۆمپیوتەردا.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم ویندۆزە
( Microsoft Office 2010 Professional ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت
کە لە چەند بەرنامەیەک پێکهاتووە وەکو ( Word , Excel , Power Point , Acccess , ... هتد )
کە کاری زۆر گرینگ ئەنجام دەدەن بۆ کاروباری رۆژانە و دیزاین و ژمێریاری و ... هتد،
کە لێرەدا بە زمانی ئینگلیزی بۆم ئامادە کردوون لەگەل فایلی کراک کردن .
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە : 664.7 مب
لێرەدا ئۆفیس ٢٠٢١ ( Microsoft office 2021 )کم بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ کراکەکەی واتا فایلی چالاک
کردنی هیوادارم سوودی لێ وەرگرن بۆ کاروباری رۆژانەتان کە دەتوانین تەنها بە یەک کلیک دایبەزێنن.
لێرەدا چەند کورتکراوەیەکی کۆمپیوتەرم بۆ ئامادە کردوون بە نووسراو کە بە هۆی کیبۆردەوەی
کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی بە ئامانجەکە وەکو کورتکراوەی ( Ctrl + C ) بۆ کرداری
کۆپی کردن.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی کورتکراوەکان
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایە ئەو ویندۆزەی بەکاری دەهێنین ئۆرگێناڵە ( اصلى )
یان نا کە رێگایەکی زۆر ئاسان هەیە بۆ زانینی ئەم بارە بەم شێوەیە سەرەتا لەسەر کیبۆردی
کۆمپیوتەرەکەت دوگمەی ( Start ) یان ( Windows Key ) دابگرە لەگەل پیتی ( R ) بۆ کردنەوەی
( RUN ) پاشان ئەم کۆدە بنووسە ( slmgr.vbs /dli ) پاشان ویندۆیەکت بۆ دەکرێتەوەو لەوێدا
ئاماژە بەوە دەکرێت بە ویندۆزەکەت ئۆرگیناڵە یان نا بەم شێوەیە ئەگەر لە بەشی ( License Status )
نووسرابوو " Licensed " ئەوە ویندۆزەکەت ئۆرگینالە.
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی زانینی بەرواری بەسەر چوونی مایکرۆسۆفت
ئۆفیس ( Microsoft Office ) بۆ ئەوەی بزانین لە چ بەروارێک ئۆفیسە (Original) کەمان بەسەر
دەچێت بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( Start )ی ویندۆز بکە پاشان کلیک لەسەر
( Windows Terminal ( Admin ) ) بکە پاشان ئەم کۆدی بنووسە کلیک لێرە بکە پاشان ( Sign in )
بکە بەو نامە ئەلیکترۆنیەیی کە ئۆفیسەکەی لەسەر تۆمارکراوە پاشان ئەم کۆدە بنووسە لە هەمان
بەش ( Windows Terminal ( Admin ) ) لە ژێرەوەی کۆدی یەکەم کلیک لێرە بکە پاشان دەبینیت لە
خوارەوە بەرواری بەسەر چوونەکە دیاری کراوە هەروەک لە وێنەکە دیارە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک بکە
زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی سرینەوەی بەرنامەکانی ئۆفیس یان بەرنامە ( Word , Excel
, Power Point , Access , ... هتد ) جا لێرەدا بەرنامەیەکی تایبەتم بۆ ئامادە کردوون بۆ سرینەوەی
مایکرۆسۆفت ئۆفیس ( Microsoft Office ) بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بێ کێشە لە کاتێكدا گەر بێت و
بە شێوەی ئاسایی نەتوانین ئۆفیسەکە بسرنەوە.
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە سوود ئەویش بەرنامەی ( Reset Windows
Update Tool ) کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە زۆر سوودیشی هەیە کە هەندێک لە سوودەکانی
بریتیە لە چاککردنەوەی نوێ کردنەوەی ویندۆز ( Windows Update ) ، سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی
ویندۆز ، چاککردنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر ، هێنانەوەی یان چاککردنەوەی فایلە تێكچووەکانی ویندۆز ،
سرینەوەی هەر هەڵەیەکی بەشی تۆمارکردن ( Registry ), چاککردن و ریسێت کردنی ( Winsock )،
ریسێت کردنی مایکرۆسۆفت ستۆر ( Microsoft Store ) ، دۆزینەوەی ( Windows Product Key ) ،
... هتد لەگەڵ چەندین سوودی تری ئەم بەرنامە چاکە.
تێ بینی : بۆ بەگەرخستنی ئەم بەرنامە تکایە لە ئەدمین بەگەری بخە بەم شێوەیە دوای دامەزراندنی
بەرنامەکە کلیکی لای راست لەسەر بەرنامەکە بکە پاشان ( Run As Administrator ) هەڵبژێرە.