ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو بابەت و بەرنامەیەکی هەمەجۆر دەربارەی ویندۆز
لە رێگایی بەرنامەی ( Snipping Tool ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی تۆماری سکرینی کۆمپیوتەرەکەتان
( Screenshot ) بکەن بە ئاسانی بە شێوەی وێنە و ڤیدیۆ بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی دەرەکی
کە ئەم بەرنامە راستەوخۆ لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە کە دەتوانیت بە چەندین شێوەی جۆراو جۆر کاری
تۆمار کردنی سکرینەکەتان بکەن.
تێ بینی : بۆ دۆزینەوەی ئەم بەرنامە لە کۆمپیوتەرەکەت تەنها لە گەرانی ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت
بنووسە ( Snipping Tool ).
( Mac Address ) بریتیە لە ناونیشانی ئامێرەکانی گواستنەوە وەکو وایفای، بلوتوس، ... هتد کە
هەر ئامێرێک ناونیشانێک بە خۆی هەیە و ناگۆرێت و کۆمپانیاکەی ناوی دەنێت، جا لێرەدا ماڵپەرێکم
بۆ ئامادە کردن کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانین زانیاری وەرگرن لەسەر ماک ئدرێسەکان بە
داخڵ کردنی ناونیشانی ماك ئەدرێسەکە لەناو ماڵپەرەکە، هەروەها دەتوانین بەم شێوانە ناونیشانی
ماک ئەدرێسی ئامێرەکانتان وەرگرن ئەویش لە رێگای ( CMD ) بە نووسینی ئەم دەستەواژانە:
یان getmac /v /fo list یان ipconfig /all .
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەر
بەرنامەی ( Virtual BOX ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سیستەمێک لەناو
سیستەمێکی تر بەگەر بخەن واتا بۆ نموونە بەگەرخستنی سیستەمی ماکنتۆش لەناو ویندۆزدا یان بە
پێچەوانەوەی یان بەگەرخستنی هەر سیستەمێکی تر لەناو سیستەمی ماکنتۆش و لینۆکس و ویندۆز.
جا لێرەدا فێرکاریەکمان بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە کلیک لێرە بکە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ سیستەمەکان
بەرنامەی ( Siemens TIA-Portal V17 ) یەکێکە لە بەرنامەکانی پرۆگرام کردنی ئامێری ( PLC )
کە ئامێری ( PLC ) بە کاردێت لە بواری کۆنترۆل کردنی کارەگەکان بە شێوەی خۆکار ( Atomatic )،
کە لێرەدا ئەم بەرنامەیەم بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ چەند بەرنامەیەکی تری پێویست لەم بوارەدا.
داگرتنی بەرنامەی Siemens TIA-Portal V17
داگرتنی + STEP7 Professional Safety WINCC Advanced V17
داگرتنی + Siemens WinCC Unified V17
داگرتنی + Siemens WinCC Runtime Advanced V17
+ Siemens WinCC Panel Images V17
Siemens WinCC Legacy Panel Images V17
+ Startdrive Advanced V17 داگرتنی
تێ بینی : وشەی نهێنی ئەو فایلانەی ( Password ) لەسەر بریتیە لە plc4me.com
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی تەندروستی
کە باس لە چۆنیەتی بە کارهێنانی کۆمپیوتەر دەکات بە شێوەیەکی تەندروست و کە ئەگەر بێت و
نا تەندروست بەکاری بهێنین رەنگدانەوەی خراپی چی دەبێت لەسەر جەستەمەندا ، کە رێنمایی
تێدایە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی تەندروستی.
زۆر رێگا و بەرنامە هەیە بۆ دەست کەوتنی زانیاری لەسەر هارد و زانینی جۆری هارد واتا هاردەکە
(HDD) یان (SSD) یە بەڵام لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەم بۆ زانینی جۆری هاردەکەمان
بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک بەم رێگایە لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Windows PowerShell )
پاشان کلیکی لای راست بکە و بە شێوەی ئەدمین بیکەرەوە واتا ئەمە بکە ( Run as administrator )
پاشان بنووسە ( Get-PhysicalDisk | Format-Table -AutoSize ) پاشان دەبینین لە ژێر خانەی
( Mediatype ) جۆری هاردەکەمان نووسراوە.
لێرەدا درێژکراوەکم ( Extension ) بۆ ئامادە کردوون کە زیاد دەکرێت لە براوزەری ( Edge , Chrome )
کە ئەم درێژکراوە بە خۆرایە و رێگە دەگرێت لە هەموو رێکلامێک لە ماڵپەرەکان و تەنانات رێکلامی
ماڵپەرەکانی ڤیدیۆیش وەکو ( YouTube ) , هەروەها ماڵپەری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، کە ناهێلێت هیچ
رێکلامێک هەبێت لە نێوان ڤیدیۆکاندا یان لە بەشی تری ماڵپەردا هەروەها دەتوانیت وابکەیت لە هەندێك
ماڵپەر درێژکراوەکە چالاک بێت لە هەندێکی تر ناچالاک بێت، کە دەتوانیت چ کاتێک ئارەزوو بکەیت
درێژکراوەکە ناچالاک بکەیت بۆ بینینی رێکلامەکان دووبارە.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی درێژکراوەکە
لێرەدا زیاتر لە ١٣٠٠ پەرتووکی کوردی هەمەجۆرم بۆ ئامادە کردووەن دەربارەی زۆربەی بوارەکان
وەکو ( کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و مێژوو و ئاینی ، فەلسەفە ، چیرۆک ، دەرونزانی ، زانست و ...هتد
کە پەرتووکەکان بە شێوەی فایلی ( doc ) ن واتا بە شێوەی فایلی مایکرۆسۆفت وۆرد.
زۆر جار لە کۆمپیوتەرەکەمان پێویستمان بەوە دەبێت یەک بەرنامە چەند چارێک بیکەینەوە واتا بۆ نموونە
هەندێک بەرنامە هەیە خۆی دەتوانیت زیاتر لە جارێک بیکیتەوە و کێشە نیە بەڵام هەندێک بەرنامە هەیە
تەنها دەتوانیت یەک جار بیکەیتەوە لە یەک کاتدا بۆ نموونە دەتوانین بەرنامەی ( AnyDesk ) چەند
جارێک بکەینەوە لە یەک کاتدا بەڵام هەندێک بەرنامە هەیە وا نیە بۆ نەموونە ( Viber ) ناتوانین لە یەک
کاتدا چەند جارێک بیکەینەوە جا لێرەدا بۆ ئەوەی بتوانین ئەو بەرنامانەی تەنها یەک جاک دەکرێنەوە
زیاتر لە جارێک بیکینەوە پشت دەبەستین بە بەرنامەی ( sandboxed ) کە دەتواێت وا لە بەرنامەکان
بکات زیاتر لە جارێک بکرێنەوە لە یەک کاتدا ئەویش بەم شێوەیەیە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە و
کردنەوەی بەرنامەکە ئەو بەرنامەی کە ئارەزوو دەکەیت زیاتر لە چەند جارێک بکرێتەوە لە یەک کاتدا
رایکێشە ناو بەرنامەی ( sandboxed ) و پاشان ( OK ) بکە و پاشان ئەوە بەرنامەی کە راتکێشاوە بۆ
ناو بەرنامەی ( sandboxed ) چەند جار ئارەزوو دەکەیت بیکەوە.
لێرەدا درێژکراوێکم (Extension) بۆ ئامادە کردوون بۆ براوزەرەکان کە لە رێگایی ئەم درێژکراوەدا دەتوانین وا
لە ماڵپەرەکان بکەن بە دوو ئەکاونت یان زیاتر داخڵی ( Login ) ماڵپەرەکان ببن بۆ نموونە دەتوانیت لە
رێگایی ماڵپەری ( web.whatsapp.com ) زیاتر لە چەند ئەکاونتێکی واتس ئەپ بکەنەوە یان
بۆ هەر ماڵپەر و ئەکانتێکی تر دەتوانین هەمان کردار ئەنجام بدەن، بەم شێوەش دەتوانین ئەم کردارە
ئەنجام بدەن دوای دانانی و چالاک کردنی درێژکراوەکە بۆ ناو براوزەرەکەتان سەرەتا ئەو ماڵپەرەی کە
مەبەستانە بیکەنەوە پاشان لەسەرەوە کلیک لەسەر درێژکراوەکە بکەن پاشان کلیک لەسەر هێمایی
کۆکردنەوەی نێوان دوو هێماکەی تر بکە پاشان ماڵپەرێكی ترت بۆ دەبێتەوە بەم شێوەیە دەتوانیت
بە ئەکاونتی تر داخڵ ماڵپەرەکە ببیت.
تێ بینی : سەرەتا درێژکراوەکە داوای دروست کردنی ئەکاونت دەکات تۆ دەتوانیت وەکو میوان
( Guest ) داخڵی درێژکراوەکە ببیت.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی درێژکراوەکە