ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
تایبەتە بە هەموو بەرنامە و بابەتێک دەربارەی فەرهەنگەکانی کۆمپیوتەر
بەرێزان ئێستا دەتوانین وشە و رستە لە هەموو زمانەکانی جیهان وەرگێر بکەن بۆ زمانی کوردی
سۆرانی و کرمانجی هەروەها بە پێچەوانەوەش لە وەرگێری بەهێزی گۆوگڵ هەروەها دەتوانین فایلە
دۆکیمنتەکانتان بەرز ( Upload ) بکەنەوە ناو وەرگێری گۆوگڵ بۆ وەرگێران هەروەها دەتوانین
ماڵپەرەکانیش ( سایت ) وەرگێر بکەن بۆ زۆرترین زمانەکانی جیهان.
لێرەدا فەرهەنگی پزیشکی ( A medical / dental ) بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی زۆر چاکە
کە کۆمەڵێکی زۆر وشەی پزیشکی ددان لە خۆوە گرتووە بە زمانی کوردی و عربی و ئینگلیزی.
لێرەدا درێژکراوی ( Inkurdish ) بۆ ئامادە کردوون بۆ وەرگێرانی رستە بۆ زمانی کوردی لە زۆرترین
زمانەکانی جیهاندا کە بە شێوەی درێژکراو ( Extension ) لە ناو پراوزەی ( Chrome , EDGE ) زیاد
دەکرێت هەر لە ناو براوزەرەکەت دەتوانیت لە ناو هەر ماڵپەرەی کە تۆ دیاری دەکەیت رستەکانی ناو
ماڵپەرەکە وەرگێر بکەیت لە زمانەکانی جیهان بۆ زمانی کوردی.
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەم درێژکراوە ( Extension )
فەرهەنگی فاڵکۆن فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە دەتوانیت لە رێگایی ئەم فەرهەنگەوە وشە لە
هەرسێ زمانەکان وەرگێریت بۆ هەرسێ زمانی کوردی و عربی و ئینگلزی .
فەرهەنگی فاڵکۆن Falkon
لێرەدا فەرهەنگی ( داتا ئینگلیزی کوردی ) م بۆ ئامادە کردوون کە کۆمەلێک زۆر لە دەستەواژەی
کۆمپیوتەری لە خۆوە گرتووە بە زمانی ئینگلیزی کە وەرگێردراون بۆ زمانی کورد کە بە شێوەی
حەرف ئەبجەدی وشەکان دانراون.
فەرهەنگی داتا ئینگلیزی کوردی
لێرەدا فەرهەنگی ( فەرهەنگی زانستی ئینگلیزی - کوردی ) بۆ ئامادە کردوون کە لە ١٧٢ لاپەرە
پێکهاتووە لە وشەی زانستی زمانی ئینگلزی و کوردی کە زۆر بواری لە خۆوەگرتووە وەکو بواری
( زانستی رامیاری، کەشناسی ، تەلارسازی ، ئەلیکترۆنیک ، پزیشکی، بایۆلۆجی ، فیزیک ،
کیمیا ، بیرکاری ، ئای تی،ئامار ، کۆمەڵناسی ، دەرونناسی ، ... هتد.
فەرهەنگی زانستی ئینگلیزی - کوردی
لێرەدا فەرهەنگێکی پزیشکیم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( فەرهەنگی پزیشکی ) کە بە شێوەی فایلی
ئەکرۆباتە ( PDF ) کە وشەی پزییشکیەکانی بە هەرسێ زمانی کوردی و عربی و ئینگیزی تێدایە کە
فەرهەنگەکە لە ٤٣٢ لاپەرە پێک دێت.
فەرهەنگی پزیشکی 1.0
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە فەرهەنگی برادۆست کە فەرهەنگێکی کوردی زۆر چاکە بۆ دەست
کەوتنی زانیاری دەربارەی هەر وشەیەکی کوردی کە لە کاتی گەران بە دوای هەر وشەیەک
لە کۆمەڵیکی زۆر لە فەرهەنگی جۆراو جۆر لە زمان و جۆر دەگەرێت.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی فەرهەنگەکە
لێرەدا فەرهەنگی ئەناهیتام بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی کوردیە کە بۆ گەران بە دوای
هەر وشیەکی کوردی زانیاری زۆرت دەداتێ دەربارەی وشەکە بە زمانی کوردی.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی فەرهەنگەکە
لێرەدا فەرهەنگی ( Lingoes Translator 2.9.2 ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم فەرهەنگەوە
دەتوانین وشە و رستە وەرگێر بکەن بۆ زیاتر لە ٦٠ زمانی جیهانی کە بەرنامەکە چەندین شوێنی
وەرگێران بەکاردەهێنیت بۆ کاری وەرگێران.