ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
ئەم بەشە تایبەتە بە هەموو زانیاری و بەرنامەیەکەی کۆمپیوتەر دەربارەی مۆبایل
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت
دەربارەی ( مواسەفات ) ی مۆبایلەکان جیهان واتا کاتێک ناوی مۆدێلێکی مۆبایل داخڵ دەکەن زانیاری وردت دەداتێ
دەربارەی رامی و میمۆری و پێکسڵی کامێرایی مۆبایلەکە و ( Display ) و ...هتد یان زانیاری دەربارەی ( Sensors )
مۆبایل و لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی مۆبایلەکان هەروەها لەگەڵ زانینی نرخی مۆبایلەکە.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم ، ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
لە رێگایی بەرنامەی ( i Explorer 4 ) دەتوانین زۆر ئاسانی هەموو ئەو فایلانە ببینن کە هەڵگیراون
( Backup ) کراون لە ( I phone ) کە بە شێوەی ( Backup ) هەن لەناو کۆمپیوتەرەکەتاندا کە ئەم
بەرنامە وەها ئەم ( Backup ) ە نیشان دەدات وەکو ئەوەی بەش بەش بێت و بتوانیت فایلەکان یەکە
بە یەکەیان ببینیت واتا سەیری وێنە و ڤیدیۆ و ... هتد فایلەکانی ناو باکئەپەکە بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
تێ بینی : دوای دامەزراندنی ( Setup ) بەرنامەکە فایلی کراکەکە بگوێزەوە بۆ فۆڵدەری :
( ... C:\Users\example\AppData\Local\Apps ) کە ( example ) ناوی کۆمپیوتەرەکەی تۆیە.
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( 3uTools ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە سوودە کە تایبەتە
بە مۆبایلی ئایفۆن ( I phone ) کە کاتێک مۆبایلەکە کۆنێکت دەکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە رێگایی
کێبڵەوە دەتوانیت کۆنترۆڵی بەشی ( ڤیدیۆ ، دەنگ ، وێنە ، زەنگەکان ، بەرنامەکان ، فایلەکان ... هتد )
بکەیت واتا وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکان ببینیت و زیاد و کەمی بکەیت، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکانی ناو
مۆبایلەکەت بسریتەوە یان هی نوێ دامەزرێنیت یان هەموو داتای ناو مۆبایلەکات بسریتەوە یان
سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە هەروەها دەتوانیت ئەم کارانەش ئەنجام بدەیت لە رێگایی ئەم
بەرنامەوە وەکو گواستنەوەی داتا ، گۆرینی جۆرەکانی دەنگ و رەنگ ، دروست کردنی زەنگ ، راگرتنی
بەشی نوێ کردنەوەی سیستەم ، هەڵگرتن و هێنانەوەی فایلەکان ، ... هتد لەگەڵ چەندین بەشی
بەسوودی تری ئەم بەرنامە، هەروەها دەتوانیت زانیاری هەمە چەشنت دەست کەوێت لەسەر مۆبایلی
ئایفۆنەکە ، هەروەها لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە لە بەشی ( View Verification Report ) دەتوانیت
هەموو پارچەکانی مۆبایلەکەت ببینیت وەکو بەشی پاتری و کامێراو و بلۆتوس و وایفای و هارد و ...
هتد و زانیارت دەست کەوێت لەسەر ئەوەی کام لە پارچەکان گۆردراون.
بۆ زانیاری زیاتر بە کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆی دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەمە
بەرنامەی 3uTools 2.59
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی چۆنیەتی کارپێکردنی یان بەگەرخستنی
سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر لە رێگایی بەرنامەی ( VMware workstation )، کە هەنگاو بە
هەنگاو لەم فێرکاریەدا بە وێنە و نووسراو باس لەوە دەکات کە چۆن کار لەسەر سیستەمی ئەندرۆید
دەکەین لەسەر مۆبایلەکەمان بە هەمان شێوەش بتوانین کار لەسەر ئەندرۆید بکەین لەسەر کۆمپیوتەر.
بەگەرخستنی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر
لە رێگایی بەرنامەی ناو ویندۆزەکەت کە بە شێوەی سەرەکی هەیە لەناو کۆمپیوتەرکەت کە ئەویش
بەرنامەی ( Your Phone ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی زانیاریەکانی ناو کۆمپیوتەرکەت وەک نامە و وێنە و
پەیوەندی کردن و نۆتیفیکەیشنەکان ببینیت و هەروەها پەیوەندی نامە و تەلەفۆن ئەنجام بدەیت لە
رێگایی کۆمپیوتەر واتا بتوانیت نامە بنێریت لە رێگای کۆمپیوتەر و تەلەفۆن بکەیت کە بە شێوەیەکی زۆر
ئاسان دەتوانیت ئەم کارە ئەنجام بدەیت بێ دامەزراندنی هیچ بەرنامەیەک کە ئەویش بەم رێگایە
سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Your phone ) پاشان بەرنامەکە بکەوە پاشان کلیک لەسەر
( Get Started ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( ... I have the Your Phone ) بکەن پاشان کلیک لەسەر
( Pair with QR Code ) بکە پاشان لە مۆبایلەکەت بەرنامەی ( Your Phone companion ) بکەوە کلیک
لەسەر ( Get Started) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Link your Phone and PC ) بکە پاشان ( continue )
پاشان بە مۆبایل بار کۆدی سەر بەرنامەی کۆمپیوتەرەکەت سکان بکە بەم شێوەیە پەیوەندی دروست
دەبێت لە نێوان مۆبایلەکەت و کۆمپیوتەرکەت و دەتوانیت لە رێگایی کۆمپیوتەرەکەتەوە زانیاری ناو
مۆبایلەکەت ببینیت وەکو نامە و وێنە و... هتد و پەیوەندی بکەیت لە رێگایی نامە و تەلەفۆن کردن بۆ
زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.
زۆر بەرنامەی هەیە بۆ بەگەرخستنی بەرنامەکانی مۆبایل واتا بەرنامەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر
کە لە رێگایی ئەم بەرنامانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی بەرنامەکانی مۆبایلی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر
بەگەربخەیت وەکو ئەوەی بەرنامەکان لەسەر مۆبایل بەکاربێنیت بە جۆرێک ئەو بەرنامە بەکاربێنیت وەکو
ئەوە وابێت کار لەسەر مۆبایل بکەیت و کە یەكێک لە بەرنامەکان بەرنامەی ( Multi-MEmu 7.5 ) کە زۆر
بە ئاسانی دەتوانیت ( Setup ) بکەیت لەسەر کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی مۆبایلی لەسەر بکەیتەوە وەکو
ئەوەی کار لەسەر مۆبایلی ئەندرۆید بکەیت کلیک بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ ، ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە
بەرنامەی Multi-MEmu 7.5
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین ژمارەی مۆبایلی
جیهانی بە دەست بێنن بە خۆرایی بەکاری بێنین بۆ وەرگرتنی ( SMS ) بە خۆرایی بۆ نموونە تۆ
ئارەزوو دەکەیت لە شوێنیک خۆت تۆمار بکەیت و کاتێک ژمارەی مۆبایلەکەت داخڵ دەکەیت قبوڵی
ناکەیت بەڵکو داوا دەکات ژمارەی مۆبایلێک داخڵ بکەیت کە لە ئەمریکا بێت یان ئەورپا یان ... هتد
بێت داخڵی بکەیت جا لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانیت بە خۆرایی ژمارە مۆبایلەکان بە دەست
بێنیت لە شوێنی تری جیهان و داخڵی ماڵپەری خۆتۆمارکردنەکان بکەیت و ( SMS ) لێ وەرگریت
بە خۆرایی و خۆت تۆمار بکەیت بێ کێشە.
ماڵپەری یەکەم دووەم سێ یەم چوارەم پێنجەم شەشەم حەوتەم هەشتەم
لە رێگایی بەرنامەی ( Microsoft Remote Desktop ) دەتوانیت زۆر بە ئاسانی کۆنترۆڵی کۆمپیوتەرکەت
بکەیت لە رێگایی مۆبایل واتا بتوانیت کار لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بکەیت و شاشەی کۆمپیوتەرکەت
ببینیت بە هۆی پەیوەندی دروست کردن لە رێگایی مۆبایل و کۆمپیوتەر لە رێگایی ئینتەرنێت بۆ
دروست کردنی ئەم پەیوەندیە لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایل دەبێت ئەم بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەر و
مۆبایل هەبێت، کە دەتوانیت ئەم بەرنامە لەسەر هەردوو سیستەمی کۆمپیوتەر ( ماکنتۆش و ویندۆز )
هەروەها لەسەر مۆبایل ( ئەندرۆید و ئایفۆن ) دایبنێت.
کلیک لەسەر ناوی ئامێرەکان بکە بۆ دابەزاندن ( ماکنتۆش - کۆمپیوتەر ) ، ( ئەندرۆید - ئایفۆن ).
بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە دووەم ، بۆ سیستەمی ماکنتۆش کیلک بکە
لێرەدا باس لە رێگایەکی ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی شاشەی مۆبایلەکەت بۆ سەر
کۆمپیوتەرەکەت واتا بینینی شاشەی مۆبایل لەسەر کۆمپیوتەر بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی
دەرەکی سەرەتا لە کۆمپیوتەرەکەمان لە بەشی ( Settings ) کلیک لەسەر ( System ) بکە پاشان
کلیک لەسەر ( Projecting to this PC ) بکە ئەگەر بەشەکە چالاک نەبوو دەبێت بەرنامەی
( Wireless display ) لەناو کۆمپیوتەرەکەت دامەزرێنیت بەم شێوەیە لە بەشی ( Settings ) کلیک
لەسەر ( Apps ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Optional Features ) بکە پاشان لە گەرانەکە بگەرێ
بەدوای ناوی ( Wireless display ) و دامەزرێنە سەر کۆمپیوتەرکەت ئەگەر دانەمەزرا دەبێت ئەم کارە
بکەیت لەبەشی وایفای کۆمپیوتەرەکەت کلیک لەسەر ( Properties ) ئەو وایفایە بکە کە پەیوەندیت
پێوە کردووە پاشان بەشی ( Set metered connection ) ناچالاک بکە بەم شێوەیە دەتوانیت
( Wireless display ) دامەزرێنیت، پاش دامەزراندن لە بەشی ( Projecting to this PC ) کلیک لەسەر
( launch the connect app to project to this pc ) بکە پاشان لە مۆبایلەکەت لە بەشی ( Cast ) لە
مۆبایلەکەت بگەرێت بە دوای ناوی کۆمپیوتەرەکەت و پەیوەندی پێوە بکە، بەم شێوەیە دەتوانیت شاشەی
مۆبایلەکەت بگوازیتەوە بۆ سەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.
بەرنامەی ( 2.0 Free DVD Video Converter ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە
گۆرینی ڤیدیۆکانی دیڤیدی بۆ ڤیدیۆکانی مۆبایل لە جۆری فۆرماتی وەکو ( MKV , AVI, MP4 , Mp3).
کلیک لێرە بکە بۆ ماڵپەری فەرمی.
کلیک ڵێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە:٤١.٥ مب