هەندێک جار کاتێک لەسەر هەندێک کۆمپیوتەر ئارەزوو دەکەین ویندۆز ٧ دامەزرێنین ( Setup ) بکەین
روبەروی ئەم پەیامە دەبینەوە ( a required cd/dvd drive device driver is missing ) کە داوامان
لێدەکات هاردەکەمان دیار بکەین بۆ دامەزراندنی ویندۆز ٧ لەسەری لە هەمان کاتیشدا پارتێشنەکانی
هاردەکەش دیار نیە جا بەم شێوەیە ئەم کێشە چارەسەر دەکەین سەرەتا دەبێت ئەم بەرنامەی
( Gigabyte Windows USB Installation Tool ) دابەزێنیت پاش کردنەوەی بەرنامەکە ئەگەر بێت و
ویندۆزەکەمان لەسەر سیدی و دیڤیدی بێت سەرەتا لە بەشی ( Path CD-Room ) ویندۆزەکەمان
هەڵدەبژێرین ئەگەر بێت ویندۆزەکەمان لەسەر فلاش میمۆری بێت لە بەشی ( Path USB Driver )
ویندۆزی سەر فلاشەکەمان هەڵدەبژێرین پاشان کلیک لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەین
(1-add usb driver, 2-Add NVMe Drivers, 3-Add Packages, ... to an offline Widnwos 7 image)
پاشان کلیک لەسەر ( Start ) دەکەین و بۆ ماوەیەک چاوەروان دەکەین تاکو تەواو دەبێت پاشان
جارێکی تر فلاشەکە یان دیڤیدیەکە دەخەینە سەر کۆمپیوتەرەکەمان بۆ ئەوەی فۆرماتی بکەین.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ
