بەرنامەی ( CCleaner 5.9 ) یەكێکە لە بەرنامە بە تواناکان لە بواری چاکسازی کردن لەسەر
کۆمپیوتەر کە لە زۆر رووەوە چاکسازی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دەکات وەکو سرینەوەی پاشماوەی
ئینتەرنێت و سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ویندۆز و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر هەروەها چاککردنی
کێشەکانی ( Registry ) لە ویندۆز , هەروەها نوێ کردنی ( تعريف ) درایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەت .
هەروەها سرینەوەی فایلە دووبارەکانی کۆمپیوتەر و چالاک کردنی ناچالاک کردنی ئەو بەرنامانەی
بە شێوەی خۆکار دەکرێنەوە لە ویندۆز ، سرینەوەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەک کە لە
هەر شوێنێک فایلێکی ئەم بەرنامە هەبێت دەگەرێت بە دوایداو دەیسرێتەوە، هەروەها لەگەڵ
سرینەوەی فایلەکان بە شێوەی یەک جارەکی.