پەیامی روانگە جیهانێك کە تیایدا ئاستێکی پەروەردەی شیاو بەردەستبێت بۆ هەمووان
نووسینگەی هەڵەبجە گەڕەکی ماموستایان، ژمارەی گەڕەك 202، کۆڵانی ژمارە 23، خانووی ژمارە 25. |
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستی
بگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و
داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی
تەندروست، لە هەمان کاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و
کوردستان بەتایبەتی.
ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتیە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای
شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی
سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە،
هەروەها دروستکردنی کلتور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا. دەزگای روانگە نوسینگەی
سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی ٢٠١٣ بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێڕاق دەستیکردوە
بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە
( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).
پەیام و ئەرکمان
پەیامی روانگە جیهانێك کە تیایدا ئاستێکی پەروەردەی شیاو بەردەستبێت بۆ هەمووان
نووسینگەی هەڵەبجە گەڕەکی ماموستایان، ژمارەی گەڕەك 202، کۆڵانی ژمارە 23، خانووی ژمارە 25. |
Comments powered by CComment