بەرنامەی Virtual box 7.0

بەرنامەی ( Virtual BOX ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین سیستەمێک لەناو

سیستەمێکی تر بەگەر بخەن واتا بۆ نموونە بەگەرخستنی سیستەمی ماکنتۆش لەناو ویندۆزدا یان بە

پێچەوانەوەی یان بەگەرخستنی هەر سیستەمێکی تر لەناو سیستەمی ماکنتۆش و لینۆکس و ویندۆز.

جا لێرەدا فێرکاریەکمان بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە کلیک لێرە بکە.

 

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ سیستەمەکان

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1117
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

دامەزراندنی زیاتر لە یەک سیستەم لەسەر فلاش میمۆری

لە رێگایی بەرنامەی ( Ventoy2Disk ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی زیاتر لە یەک سیستەم بخەن سەر فلاش میمۆری بۆ فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکان بۆ نموونە دەتوانیت سیستەمی ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس  بخەنە سەر فلاشێک و پاشان ٣ جۆر کۆمپیوتەری پێ فۆرمات بکەن یان سیستەمەکەی لەسەر  دامەزرێنن، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین , زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

 کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1186
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

Any Desk چیە و بۆچی بەکاردێت ؟

( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر

کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی

بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە

رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو

نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی

بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا 

بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن 

کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی

بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی

دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی

کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها

دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر

ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش.

بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید  ، ئایفۆن

بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم  ، دووەم ، سێ یەم

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1444
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانینی ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکان

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( Trustpilot.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە بۆ هەڵسەنگاندنی

ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکانی جیهان بە تایبەتی کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر کە کاتێک ماڵپەرێک

داخڵی ئەم ماڵپەرە دەکەیت بۆت دیاری دەکات تاکو چ ئاستێک باشە یان خراپە یان تاکو چ ئاستێک

خەڵک پێان چاکە چونکە هەڵسانگاندنی خەڵک وەردەگرێت لەسەر باشی و خراپی کۆمپانیاکان.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1795
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

بەرنامەی Cyberduck 8.2 MAC

بەرنامەی ( Cyberduck ) یەکێکە لە بەرنامەکانی بەرزکردنەوە ( Upload ) و دابەزاندنی ( Download فایلەکان لە سێرڤەری ماڵپەرە بۆ ناو کۆمپیوتەر و بە پێچەوانەوەش کە بۆ هەردوو جۆری سیستەمی ماکنتۆش و ویندۆز دروست کراوە .

Downloads:

بابەتی هەمەجۆر-ماکنتۆش

  • سەردانەكان: 1844
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

زانینی نرخی دراو لە رێگایی گەرانی گۆوگڵ و بینگ

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بە ئاسانی نرخی دراوی زۆربەی وڵاتەکانی

جیهان بزانین تەنانەت نرخی دراوی عراقیش بە دواین نوێکاریەوە کە ئەویش لە  رێگایی بەکارهێنانی 

گەرانی گۆوگڵ و بینگ (  Google Bing  ) بەم شێوەیە دوای کردنەوەی ماڵپەری ( Google Bing )

لە گەرانەکە بنووسە ( $currency 100 ) کە ١٠٠ بریتیە لەو پارەی کە  ئارەزوو دەکەیت نرخەکەی بزانیت

بۆ هەر نرخێکی تری دراو بۆ نموونە تۆ ئەگەر ئارەزوو بکەیت بزانیت نرخی دراوی ١ دۆلار چەندە

دەنووسیت  ( $currency 1 ) پاشان لە خشتەکەی ژێرەوەی ئەم نووسراوە جۆری پارەکان هەڵدەبژێریت

بۆ زانینی نرخی دراو، کردنەوەی ماڵپەری ( Google Bing ) .

 

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1783
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

JDiskReport 1.4 بۆ سەرژمێری بۆشای کۆمپیوتەر

بەرنامەی ( 1.4 JDiskReport ) بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە خۆرایە کە دەتوانین لە رێگایی ئەم بەرنامەوە سەرژمێری ( analyze ) بۆشای هاردی کۆمپیوتەرکەتان یان میمۆری بکەن واتا بۆتان دیاری دەکات کە هەر یەكێک لە فایلەکان یان فۆڵدەرەکان چەند بۆشایان گرتووە لە هاردی کۆمپیوتەرکەتان .

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1725
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

خۆت کەناڵەکانی سەتەلایتەکەت نوێ بکەرەوە

لێرەدا ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون کە تەرەدوودی زۆربەی کەناڵەکانی جیهانی تێدایە بۆ زۆربەی  ئامێرەکانی سەتەلایت کە دەتوانین بە ئاسانی و بە خۆرایی فایلی فریکوێنسی سەتەلاتەکان دابەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان بخەیتە سەر فلاش میمۆری و داخڵ ئامێری سەتەلایتەکەت بکەیت و  کەناڵەکان نوێ بکەیتەوە بە ئاسانی، کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە پاش کردنەوەی ماڵپەرەکەکلیک لەسەر ( Download ) بکە پاشان جۆر و مۆدێلی سەتەلایتەکەت هەڵبژێرە و پاشان فایلی  فریکوێنسی کەناڵەکان دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەت و پاشان لە رێگایی فلاش میمۆری کەناڵەکان  نوێ بکەرەوە بە هۆی داخڵ کردنی فلاش میمۆریەکە لە ئامێری سەتەلایتەکەوە، بۆ زانیاری زیاتر بە  ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە .

تێ بینی: کاتێک کە فایلەکە لە ماڵپەرەکە دادەبەزێنیت ئەگەر فایلەکە بە شێوەی ( ZIP , RAR ) بوو ئەوا فایلەکەی ناوی دەربهێنە کە بە شێوەی تایپی ( bin )ە بیخە سەر فلاش میمۆریکە و بۆ ئەوەی ئامێری سەتەلایتەکەت فایلەکە بیخوێنێتەوە بۆ نوێ کردنەوەی کەناڵەکان.

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1886
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

چارەسەری نەکرانەوەی فایلەکان لەسەر کۆمپیوتەرەکەماندا

زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی هەوڵدانماندا بۆ کردنەوەی فایلێک لە کۆمپیوتەرەکەماندا

کاتێک هەوڵدەدەین بیکەینەوە نابێتەوە یان نازانین چ جۆرە فایلێکە بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابەزێنین بۆ

کردنەوەی فایلەکە جا لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەین بۆ چارەسەر و وەرگرتنی زانیاری لەسەر

فایلەکە و بۆ کردنەوەی فایلەکە بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر فایلەکە بکە پاشان لە

بەشی ( Type of files ) زانیاری وەرگرە لەسەر جۆر فایلەکە واتا جۆرەکەی چیە وەکو

( txt یان doc یان pdf یان ...هتد ) پاشان ناوی جۆری فایلەکە بۆ نموونە ( PDF ) لەم ماڵپەرە بنووسە

کلیک لێرە بکە پاشان کلیک لەسەر گەران بکە و بەم شێوەیە زانیارت دەست دەکەوێت لەسەر فایلەکە و

کە چ جۆرێکە و بە چی بەرنامەیەک کار دەکات.

 

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 1963
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

گۆرینی رەنگی شاشەی کۆمپیوتەر

لێرەدا بەرنامەی ( F.lux ) م بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە گۆرینی رەنگی شاشە کۆمپیوتەر بۆ رەنگی قاوەی کاڵ بە جۆرێک کە ببێتە هۆکاری حەسانەوەی چاو کە دەتوانێت رێژەی رەنگەکە زیاد و کەم بکەیت لە کاتی رۆژدا یان لە کاتی شەودا .

ماڵپەری فەرمی بەرنامەکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ ٣٢ و ٦٤ بت                      قەبارە:٩٨٤ کب

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 2389
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)

ماڵپەری zamzar.com

ماڵپەری ( zamzar.com ) ماڵپەرێکی زۆر جاکە بۆ گۆرینی فۆرماتەکانی فایلەکان

واتا گۆرینی فایل لە فۆرماتێکەوە بۆ فۆرماتێکی تر بۆ نموونە گۆرینی ( PDF ) بۆ ( DOC )

کە توانای گۆرینی فۆرماتێکی زۆری فایلەکانی هەیە و بەکارهێنانیش زۆر ئاسانە.

کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

 

بابەتی هەمەجۆر-لینۆکس

  • سەردانەكان: 2295
کۆمێنت بنووسە (0 کۆمێنتەکان)
BIJMER.com