داخستن و کردنەوەی پاراستنی میمۆری

لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی ئەو میمۆری یان فلاش میمۆریانە کە قوفڵ کراون و ناتوانین دەستکاریان بکەین واتا ناتوانین فۆرماتیان بکەین یان فایل زیاد و کەم بکەین لە ناویدا قوفڵەکەیان لەسەر لابەرین یان چۆن قوفڵیان بکەین بەم شێوەیە سەرەتا ( CMD ) بە شێوەی ( administrator ) بکەوە پاشان بنووسە ( Diskpart ) پاشان بنووسە ( list disk ) بۆ ئەوەی لستی میمۆریەکان ببینیت و هەڵیان بژێریت پاش بینینی لیستەکە کام میمۆری ئارەزوو بکەیت هەڵیبژێرە بەم شێوەیە ( Select Disk X ) X بریتیە لە ژمارەی دسکەکە پاشان بۆ قوفڵ کردنی میمۆری بنووسە ( attributes volume set readonly ) بۆ لابردنی قەفڵ بنووسە ( attributes disk clear readonly )  

پاراستن-ویندۆز

  • سەردانەكان: 238

Comments powered by CComment

بابەتی پەیوەندیدار

BIJMER.com