لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی زمانی پرۆگرامینگ
زمانی سی شارپ ( #C ) کە بە وێنە و نووسراو باس لە بنەماکانی بەرنامە نووسین بە
زمانی سی شارپ دەکات.
لە رێگایی بەرنامەی ( Netcat 3.0 ) دەتوانیت بزانیت کە ئایە ئەو هێلە ئینتەرنێتەی یان ئەو وایفایەی
کە تۆ پەیوندیت پێوە کردوە کێ تریش پەیوەندی پێوە کردووە هەموویت بۆ نیشان دەکات واتا کاتێک تۆ
کۆنێکتی راوتەرێک دەبێت خەڵکانێکیش وەکو تۆ کۆنێکتی هەمان راوتەر دەبن نیشانی دەدات هەموو
ئەو کەسانەی بە هەر ئامێرێکەوە بێت کۆمپیوتەر یان مۆبایل یان تابلێت یان ... هتد کە کۆنێکیتی
راوتەرەکە بوون بۆت دیاری دەکات و زانیاریت لەسەر ئامێرەکان دەداتێ.
لە رێگایی ماڵپەری ( www.designify.com ) زۆر بە ئاسانی بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ
بەرنامەیەک دەتوانین باگراوندی وێنەکانتان بسرنەوە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو و خێرا.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە
لە رێگایی بەرنامەی ( Snipping Tool ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی تۆماری سکرینی کۆمپیوتەرەکەتان
( Screenshot ) بکەن بە ئاسانی بە شێوەی وێنە و ڤیدیۆ بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی دەرەکی
کە ئەم بەرنامە راستەوخۆ لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا هەیە کە دەتوانیت بە چەندین شێوەی جۆراو جۆر کاری
تۆمار کردنی سکرینەکەتان بکەن.
تێ بینی : بۆ دۆزینەوەی ئەم بەرنامە لە کۆمپیوتەرەکەت تەنها لە گەرانی ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت
بنووسە ( Snipping Tool ).
لێرەدا ڤیدێۆێکی فێرکاریم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی وەرگیری گۆوگڵ
کە باس لە خزمەت گوزاریەکانی وەرگێری گۆوگڵ ( Google Translate ) دەکات .
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە.
بەرنامەی ( EaseUS Data Recovery Wizard 14 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە و تایبەتە بە هێنانەوەی
( Recovery ) فایلە سرەاوەکان کە بە هەر هۆکارێک بێت سرابێتەوە کە بەرنامەکە کراک کراوە پێویست
بە چالاک کردن ناکات و راستەوخۆ کار دەکات، کە دەتوانیت لە رێگایی بەرنامەکە تەنها لە پارتێشنێک
بگەرێت یان تەنها لە فۆڵدەرێک بگەرێت .
( Mac Address ) بریتیە لە ناونیشانی ئامێرەکانی گواستنەوە وەکو وایفای، بلوتوس، ... هتد کە
هەر ئامێرێک ناونیشانێک بە خۆی هەیە و ناگۆرێت و کۆمپانیاکەی ناوی دەنێت، جا لێرەدا ماڵپەرێکم
بۆ ئامادە کردن کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە دەتوانین زانیاری وەرگرن لەسەر ماک ئدرێسەکان بە
داخڵ کردنی ناونیشانی ماك ئەدرێسەکە لەناو ماڵپەرەکە، هەروەها دەتوانین بەم شێوانە ناونیشانی
ماک ئەدرێسی ئامێرەکانتان وەرگرن ئەویش لە رێگای ( CMD ) بە نووسینی ئەم دەستەواژانە:
یان getmac /v /fo list یان ipconfig /all .
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەر
لە رێگایی بەرنامەی ( 4.3 Free YouTube To MP3 Converter ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی هەر
ڤیدیۆیەکی ( Youtube ) هەبێت ئارەزوو بکەیت دایبەزێنیت بە شێوەی فایلی دەنگ و کۆنڤێرتی
بکەیت بۆ زۆرترین فایلەکانی دەنگ، راستەوخۆ لە رێگایی ئەم بەرنامەوە.
کاری ئەم کۆماندە بریتیە لە نیشاندانی ئەو پەیوەندیانەوە لە نێوان کۆمپیوتەری تۆ ( IP ) تۆ و
( IP ) ی بەرامبەرەکەت هەیە لە رێگایی هەر بەرنامەیەک یان ماڵپەرێک یان ... هتد بێت وە
( IP ) بەرامبەرەکەت دیاری دەکات لە رێگایی ئەم پەیوەندیەی لەگەڵ تۆ هەیە، لەگەڵ بار و جۆری
پەیوەندیەکەش دیاری دەکات، بەم شێوەیە کۆماندەکە بەکاردێت سەرەتا ( CMD ) بکەوە و
پاشان بنووسە ( netstat -n ) پاشان ( Enter ) بکە.
لێرەدا پێچ جۆر لە یاری ( ZUMA ) بۆ ئامادە کردوون کە بەبێ هێچ چالاک کردن و دامەزراندنێک ( Setup )
کردن، کاردەکەن و کە قەبارەیەکی بچووکیان هەیە لەسەر زۆربەی وەشانەکانی ویندۆز کار دەکەن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر یاریەکە بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە