لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە سوود ئەویش بەرنامەی ( Reset Windows Update Tool ) کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە زۆر سوودیشی هەیە کە هەندێک لە سوودەکانی بریتیە لە چاککردنەوەی نوێ کردنەوەی ویندۆز ( Windows Update ) ، سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ویندۆز ، چاککردنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر ، هێنانەوەی یان چاککردنەوەی فایلە تێكچووەکانی ویندۆز ، سرینەوەی هەر هەڵەیەکی بەشی تۆمارکردن ( Registry ), چاککردن و ریسێت کردنی ( Winsock )، ریسێت کردنی مایکرۆسۆفت ستۆر ( Microsoft Store ) ، دۆزینەوەی ( Windows Product Key ) ، ... هتد لەگەڵ چەندین سوودی تری ئەم بەرنامە چاکە.
تێ بینی : بۆ بەگەرخستنی ئەم بەرنامە تکایە لە ئەدمین بەگەری بخە بەم شێوەیە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە کلیکی لای راست لەسەر بەرنامەکە بکە پاشان ( Run As Administrator ) هەڵبژێرە.

بەرنامەی ( Anti Porn ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ داخستنی ماڵپەرە نەشیاوەکان ( SEX ) کە لێرەدا بەرنامەکەم بۆ ئامادە کردوون لەگەل کراکەکەی کە دەتوانیت وشەی نهێنی لەسەر بەرنامەکە دابنێت و تەنها خۆت بتوانیت مۆدەکان بگۆرێت، کاتێک ئەم بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دادەنێت هەر کاتێک لە هەر براوزەرێک ماڵپەرێک یان بابەتێکی ( Sexy ) بکرێتەوە بە شێوەی خۆکار بەرنامەکە دایدەخات هەروەها دەتوانیت وا بکەیت تەنها کۆمەلێک ماڵپەر بکرێتەوە ئەوانی تر هەموو دابخرێت یان دەتوانیت کۆمەڵێك ماڵپەر ( سایت ) داخڵ بکەیت بۆ ئەوەی نەکرێتەوە یان دەتوانیت سنوور بۆ یاریەکان و سۆشیەڵەکان و چاتەکان دابنێت کە دیاری بکەیت تەنها لەم ماوەی تۆ دیاری کردووە بتوانیت منداڵەکان یاری بکەن یان چات بکەن دوای ئەو ماوەی تۆ دیاریت کردووە چاتەکان و سۆشیەڵەکان و یاریەکان کار نەکەن ، هەروەها دەتوانیت دیاری بکەیت ماوەی چەند کۆمپیوتەرەکە کار بکات و دوای بە شێوەی خۆکار بکوژێتەوە یان دیاری بکەیت بۆ ماوی چەند هێلی ئینتەرنێت چالاک بێت و دوای بوەستێت لەگەڵ چەندنین سوودی تر تری ئەم بەرنامە.

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( www.kodular.io ) کە ماڵپەرێکە تایبەتە بە دروست کردنی ئەپی ( APP ) مۆبایلەکانی ئەندرۆید کە پێویست بە هیچ بەرنامەیەک ناکات بۆ دروست کردنی ئەپەکان تەنها پێویست بەوە دەکات ئەکاوینتێک لە ماڵپەرەکە دروست بکەیت و خۆت تۆمار بکەیت و ئەپ دروست بکەیت کە ماڵپەرەکە کەرستەی زۆر تێدایە لەم بوارەدا بۆ دروست کردنی ئەپی ئەندرۆید وەکو دانانی ماپ یان دانانی براوزەر یان دانانی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و دەگمەی بەگەرخستن و ... هتد کە کەرستەی زۆر زۆری تێدایە لەم بوارەدا بە ئەوەی بتوانیت بە ئاسانی ئەپێکی زۆر چاک و پێشکەتوو دروست بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە ، ڤیدیۆ دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەم ، ڤیدیۆ چوارەم

لێرەدا بەرنامەی ( PDF Encrypt ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ پاراستنی فایلەکانی ( PDF ) دژی کۆپی کردن کە دەتوانیت وشەی نهێنی لەسەر ( PDF ) کان دابنێت و هەروەها دەتوانیت دیاری بکەیت ئەو کەسەی کە فایلەکە دەکاتەوە تاکو چ ئاستێک دەسەڵاتی هەبێت بۆ نموونە نەتوانێت کاری چاپکردن بکات یان نەتوانێت دەستکاری تێکستەکان بکات یان نەتوانێت کۆپی کردن بکات یان ... هتد کە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت ئەم دەسەڵاتەیان پێ بدەیت یان بە پێچەوانەوە.

بەرنامەی PDF Encrypt ![]()
لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( قصص الانبياء ) کە بەرنامەکە باس لە پێغەمبەران ( عليه الاسلام ) دەکات بۆ منداڵان بە زمانی عربی وەکو باس کردنی پێغەمبەران لە قورئانی پیرۆز ، موعزیزەکانی پێغەمبەران، شوێنی پێغەمبەران ، پرسیار و وەڵام دەربارەی پێغەمبەزان ( عليه الاسلام ) باس دەکات لەگەڵ زانیاری تر دەربارەی پێغەمبەران.

( Any Desk ) بەرنامەیەکە بە کاردێت بۆ یارمەتی دانی هاورێکەت یان بەرامبەرەکەت بۆ کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکەی یان چاک کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەی کە ئەوەیش بە داخڵ بوونی بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەی بە شێوەی فەرمی نەک بە شێوەی هاکی ! واتا کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەرەکە دەکەین بێ گومان لە رێگایی ئینتەرنێت، بەرامبەرەکەت هەموو جوڵەکان دەبینێت واتا ناتوانیت کارێک بکەیت شاراوە بێت ئەو نەبینێت، کە ئەم بەرنامە کار ئاسانی زۆر دەکات لە بری ئەوەی بچیت بۆ لای هاورێکەت کۆمپیوتەرەکەی بۆ چاک بکەیتەوە، لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت هەموو کارەکان ئەنجام بدەیت، کە دەبێت هەردوو لا بەرنامەکەیان لەسەر کۆمپیوترەکەیان هەبێت وە هەردووکیان کاتێک بەرنامەکە دەکەنەوە دەبنە خاوەن

کۆدیك کە هەر یەکێک ئارەزوو بکات داخڵی کۆمپیوتەرەکەی تر ببێت دەبێت بەرامبەرەکەی کۆدەکەی خۆی بۆ بنێرێت و پاشان قەبوولی ئەوە بکات کە داخڵ کۆمپیوترەکەی ببێت، هەروەها دەتوانیت دەسەڵاتی دیاری بکەیت کە تاکو چەند بتوانێت کۆنترۆڵی لەسەر کۆمپیوتەرەکە هەبێت، هەروەها دەتوانیت لە کاتی کارکردن لەسەر کۆمپیوتەری هاورێکەت کارەکان بە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت یان چاتی لەگەڵ بکەیت هەروەها دەتوانیت سکرینی کۆمپیوتەرەی هاورێکەت وەکو تەختە رەش بەکاربێنیت و ئاکشنەکانی لەسەر ئەنجام بدەیت, هەروەها دەتوانیت لە کۆمپیوتەر داخڵی مۆبایل ببیت و بە پێچەوانەوەش. بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ مۆبایل کلیک لەسە جۆرەکە بکە: ئەندرۆید ، ئایفۆن
بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە: یەکەم ، دووەم ، سێ یەم
ئەم فەرهەنگە فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە کۆمەڵێکی زۆر فەرهەنگی لە خۆوە گرتووه کە ئەمانەن کلیک لێرە بکە کە لە رێگایی ماڵپەر ( سایت ) دەتوانیت ئەم فەرهەنگە بە کاربێنیت و وشە لە کوردی و ئینگلزی بۆ زمانی کوردی وەرگێر بکەیت.
هەروەک دەزانن راوتەری مایکرۆتیک یەكێکە لە چاکترین راوتەرەکانی جیهان و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا کە بە کاردێت بۆ دابەش کردنی ( IP ) بەسەر ئامێرەکان و کۆنترۆڵ کردنیان جا لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین سیستەمی مایکرۆتێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان بەکاربهێنین و کاری لەسەر بکەین و خۆمان لێ فێر بکەین لە بری بەکارهێنان لە شێوەی راستیدا بەم شێوەیە سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( VirtualBox ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنن کیلک لێرە بکە پاشان لە بری ئەوەی سیستەمی مایکرۆتێک بە شێوەی فایلی وێنە دابەزێنیت و ( Setup ) بکەیت لەناو بەرنامەی ( VirtualBox )، تەنها پێویست بەوە دەکات ئەم فایلە دەبەزێنیت کە بە فۆرماتی ( OVA ) ە، کە تەنها بە دوو کلیک لەسەر کردن هەموو کارەکان جێبەجێ دەکات و ئامادەی دەکات بۆ کاکردن لەسەر مایکرۆتێک کە دوای کردنەوەی فایلەکە لە ناو بەرنامەی ( VirtualBox ) تەنها پێویست بە چەند هەنگاوێک دەکات ئەوەیش لە شوێنی ( Username ) بنووسە ( admin ) بۆ ( Password ) یش بە بەتاڵی جێ بهێڵە و تەنها ( Enter ) بکە و پاشان بەرنامەی ( Win box ) بکەوە و کلیک لەسەر ( Neighbors ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ئەو ماک ئەدرێسە بکە کە لە بەشی خوارەوەی ( Neighbors ) هەیە پاشان کلیک لەسەر ( connect ) بکە ئەگەر کێشەت بۆ دروست بوو تەنها لە ( Tools ) کلیک لەسەر ( Legacy Mode ) بکە.

Microtik + Winbox 32 + 64 bit 3.37 ![]()
زمانی پایسۆن ( Python ) یەكێکە لە زمانەکانی پرۆگرامینگ کە لە زۆر بواری پرۆگرامینگی کۆمپیوتەردا بەکاردێت بە تایبەتی لە دروست کردنی ماڵپەر ( سایت ) بە تایبەتی لە بەشی ( Back end ) جا لێرەدا زینجیرە فێرکایەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ دەربارەی فێربوونی ئەم زمانە. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریەکە

زمانی جاڤا ( JAVA ) یەکێکە لە زمانی پرۆگرامینگی دروست کردنی بەرنامە و هاوشێوەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر، هەروەها لە بواری دروست کردنی بەرنامەکانی مۆبایل و بواری دروست کردنی ماڵپەر ( سایت ) ی ئینتەرنێتیش بەرکاردێت لەگەڵ چەندین بواری تر لە بواری پرۆگرامینگ جا لێرەدا چەند کۆرسێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ فێربوونی زمانی جاڤا: کورسی یەکەم ،کورسی دووەم

بەرنامەی ( 6 TMAC ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی ماک ئەدرێسی ئامێرەکانتان بگۆرن بۆ ماک ئەدرێسی نوێ، کە دەبێت سەرەتا جۆری ئامێری پەیوەندی کردنەکەت هەڵبژێریت پاشان خۆت ماک ئەدرێسێک داخڵ بکەیت یان کلیک لەسەر ( Random Mac Address )بکەیت بۆ ئەوەی بە شێوەی هەرەمەکی بەرنامەکە ماک ئەدرێسێکی نوێت بۆ دابین بکات.

بەرنامەی TMAC 6 ![]()
لێرەدا زنجیرەیەک لە فێرکاریم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی فێربوونی سیسکۆ بە زمانی کوردی کە لە لایەن مامۆستا رێبین بڵاوکراوەتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر رێک باس لە وانەکانی سیسکۆ ( Cisco ) دەکات، لەگەل باس کردنی مێژووی سیسکۆ و باسکردنی بەشی تر دەربارەی نێتوۆرک.
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی ( مواسەفات ) ی مۆبایلەکان جیهان واتا کاتێک ناوی مۆدێلێکی مۆبایل داخڵ دەکەن زانیاری وردت دەداتێ دەربارەی رامی و میمۆری و پێکسڵی کامێرایی مۆبایلەکە و ( Display ) و ...هتد یان زانیاری دەربارەی ( Sensors ) مۆبایل و لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی مۆبایلەکان هەروەها لەگەڵ زانینی نرخی مۆبایلەکە.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم ، ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
ماک ئەدرێس بریتیە لەو ناونیشانەی کە لەسەر ئامێرەکانی وایفای و بلوتوس و ئیزەرنێت و ... هتد هەیە کە وەکو ناونیشانێک وایە بۆ ئامێرەکە، وەکو ژمارەی مۆبایل بۆ ئامێرێک یان ( IP ) بۆ کۆمپیوتەر بەڵام ( IP ) دەگۆرێت لە هەمان کاتدا ( Mac Address ) بە شێوەی ئاسای ناگۆرێت، هەروەها بە چەند رێگایەک دەتوانین ماک ئەدرێسی ئامێری کۆمپیوتەرەکەتان بزانن ئەویش لە رێگایی ( CMD ) پاشان کردنەوەی ( CMD ) بنووسە ( getmac ) یان بنووسە ( ipconfig /all ) بەم شێوەیە دەتوانیت ماک ئەدرێسەکانت دەست کەوێت،هەروەها بۆ ئەوەی بزانین کە ئەم ماک ئەدرێسانە بەرهەمی کام کۆمپانیایە دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە ئەم زانیاریمان دەست کەوێت دەربارەی دروست کەری کۆمپانیایی ماک ئەدرێسەکە، کلیک لێرە بکە ، هەروەها هەر کۆمپانیایەک کۆدی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ دروست کردنی ماک ئەدرێسەکان بۆ سەر ئامێرەکان.

لێرەدا یاری ( Chicken invaders 3 ) بۆ ئامادە کردوون کە قەبارەیەکی بچووکی هەیە یاریەکی خۆش و ئاسانە کە بۆ سیستەمی کۆمپیوتەر و مۆبایل دروست کراوە, کلیک لێرە بکە بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ.

کیلک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دابەزاندن ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
یاری Chicken invaders 3 ![]()
لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی نێتوۆرک ( Network )کە باس لە نێتوۆرک و جۆرەکانی و سوودکانی دەکات لەگەڵ باس کردنی سێرڤەر و پرۆتۆکۆڵەکان و چۆنیەتی بەستانی کێبڵەکان و باس کردنی ( IP ) کۆمپیوتەر و لەگەڵ باس کردنی راوتەر و وایەرلێس و راوتەری سیسکۆ لەگەڵ چەندنین بابەتی تر دەربارەی نێتوۆرک.

پەرتوکێک لەسەر نێتوۆرک - Network ![]()
زۆرجار ئێمە کاتێک کارتێکی ئینتەرنێت دەکرین یان کاتێک هەوڵدەدەین خێرایی ئینتەرنێتەکەمان لە ماڵپەرەکانی تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرێت بزانیت دەبینین ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەنووسرێت بۆ نموونە 88.56 Mbps لێرەدا رەنگە ئێمە بە ئاسانی نەزانین خێرایی ئینتەرنێتەکە چەندە؟! جا لێرەدا ماڵپەرەکم بۆ ئامادە کردوون بۆ گۆرینی ( Mbps ) بۆ ( MB/s ) واتا بۆ ئەوەی خێرای راستەقینە بزانێت کە بە ( MB/s ) دەپیورێت واتا ئەنجامەکەی بریتیە لە نرخ بە مێگابایت.

بەرنامەی ( Cisco packet tracer ) یەكێکە لە بەرنامە هەرەچاکەکانی دیزاین کردنی نێتوۆرک کە بە خۆرایە و پێویست بە کرین ناکات کە لە رێگایی بەرنامەکەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی دیزاینی نێتوۆرکێک بکەیت و کاری لەسەر بکەیت وەکو دانانی جۆرەکانی کێبڵ و راوتەر و سویچ و کۆمپیوتەر و ... هتد دابنێت و بە یەکەوەیان ببستیتەوە و ( IP ) یان بدەیتێ جا هەر کاتێک هەڵە هەبێت نیشانت دەدات لە کوێ هەڵە هەیە بۆ ئەوەی کاتێک بە کردار ئارەزووت کرد دیزاینی نێتوۆرکێک بکەیت کەمترین هەڵە بکەیت جا لێرەدا پەرتوکێم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە.

فێربوونی بەرنامەی Cisco packet tracer بە کوردی ![]()
بەرنامەی ( Speccy 1.3 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت زانیاری وردتان دەست کەوێت دەربارەی ( مواسەفات ) سیستەمی کۆمپیوتەرەکەتان زانیاری دەربارەی جۆری سیستەم , ( CPU ) , ( GPU ) , Hard Disk , Ram , OS , Mother Board , Network , ... هتد هەروەها لەگەڵ زانینی پلەی گەرمی بەشەکان.

بەرنامەی Speccy 1.3 ![]()
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی کۆمپیوتەر و تەندروستی کە باس لە لایەنە سلبیەکان دەکات دەربارەی زۆر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و واتا کاتێک ئێمە زۆر کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن چ کاردانەوەیەک لەسەر تەندروستیمان دروست دەبێت کە بە شێوەیەکی رێک باس لە کاردانەوەی سلبی کۆمپیوتەر دەکات لەسەر بەشەکانی لەش وەکو ( چاو ، سەر ، مل ، پشت ... هتد ).
