هەروەک دەزانن راوتەری مایکرۆتیک یەكێکە لە چاکترین راوتەرەکانی جیهان و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا کە بە کاردێت بۆ دابەش کردنی ( IP ) بەسەر ئامێرەکان و کۆنترۆڵ کردنیان جا لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین سیستەمی مایکرۆتێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان بەکاربهێنین و کاری لەسەر بکەین و خۆمان لێ فێر بکەین لە بری بەکارهێنان لە شێوەی راستیدا بەم شێوەیە سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( VirtualBox ) لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان دامەزرێنن کیلک لێرە بکە پاشان لە بری ئەوەی سیستەمی مایکرۆتێک بە شێوەی فایلی وێنە دابەزێنیت و ( Setup ) بکەیت لەناو بەرنامەی ( VirtualBox )، تەنها پێویست بەوە دەکات ئەم فایلە دەبەزێنیت کە بە فۆرماتی ( OVA ) ە، کە تەنها بە دوو کلیک لەسەر کردن هەموو کارەکان جێبەجێ دەکات و ئامادەی دەکات بۆ کاکردن لەسەر مایکرۆتێک کە دوای کردنەوەی فایلەکە لە ناو بەرنامەی ( VirtualBox ) تەنها پێویست بە چەند هەنگاوێک دەکات ئەوەیش لە شوێنی ( Username ) بنووسە ( admin ) بۆ ( Password ) یش بە بەتاڵی جێ بهێڵە و تەنها ( Enter ) بکە و پاشان بەرنامەی ( Win box ) بکەوە و کلیک لەسەر ( Neighbors ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ئەو ماک ئەدرێسە بکە کە لە بەشی خوارەوەی ( Neighbors ) هەیە پاشان کلیک لەسەر ( connect ) بکە ئەگەر کێشەت بۆ دروست بوو تەنها لە ( Tools ) کلیک لەسەر ( Legacy Mode ) بکە.

Comments powered by CComment