ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - +964 750 493 5029
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت
دەربارەی ( مواسەفات ) ی مۆبایلەکان جیهان واتا کاتێک ناوی مۆدێلێکی مۆبایل داخڵ دەکەن زانیاری وردت دەداتێ
دەربارەی رامی و میمۆری و پێکسڵی کامێرایی مۆبایلەکە و ( Display ) و ...هتد یان زانیاری دەربارەی ( Sensors )
مۆبایل و لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی مۆبایلەکان هەروەها لەگەڵ زانینی نرخی مۆبایلەکە.
ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم ، ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
ماک ئەدرێس بریتیە لەو ناونیشانەی کە لەسەر ئامێرەکانی وایفای و بلوتوس و ئیزەرنێت و ... هتد
هەیە کە وەکو ناونیشانێک وایە بۆ ئامێرەکە، وەکو ژمارەی مۆبایل بۆ ئامێرێک یان ( IP ) بۆ کۆمپیوتەر
بەڵام ( IP ) دەگۆرێت لە هەمان کاتدا ( Mac Address ) بە شێوەی ئاسای ناگۆرێت، هەروەها
بە چەند رێگایەک دەتوانین ماک ئەدرێسی ئامێری کۆمپیوتەرەکەتان بزانن ئەویش لە رێگایی ( CMD )
پاشان کردنەوەی ( CMD ) بنووسە ( getmac ) یان بنووسە ( ipconfig /all ) بەم شێوەیە دەتوانیت
ماک ئەدرێسەکانت دەست کەوێت،هەروەها بۆ ئەوەی بزانین کە ئەم ماک ئەدرێسانە بەرهەمی کام
کۆمپانیایە دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرەوە ئەم زانیاریمان دەست کەوێت دەربارەی دروست کەری
کۆمپانیایی ماک ئەدرێسەکە، کلیک لێرە بکە ، هەروەها هەر کۆمپانیایەک کۆدی تایبەت بە خۆی هەیە
بۆ دروست کردنی ماک ئەدرێسەکان بۆ سەر ئامێرەکان.
لێرەدا یاری ( Chicken invaders 3 ) بۆ ئامادە کردوون کە قەبارەیەکی بچووکی هەیە یاریەکی خۆش و
ئاسانە کە بۆ سیستەمی کۆمپیوتەر و مۆبایل دروست کراوە, کلیک لێرە بکە بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ.
کیلک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دابەزاندن ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
یاری Chicken invaders 3
لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی نێتوۆرک ( Network )کە باس
لە نێتوۆرک و جۆرەکانی و سوودکانی دەکات لەگەڵ باس کردنی سێرڤەر و پرۆتۆکۆڵەکان و چۆنیەتی
بەستانی کێبڵەکان و باس کردنی ( IP ) کۆمپیوتەر و لەگەڵ باس کردنی راوتەر و وایەرلێس و راوتەری
سیسکۆ لەگەڵ چەندنین بابەتی تر دەربارەی نێتوۆرک.
پەرتوکێک لەسەر نێتوۆرک - Network
بەرنامەی ( DWGSee Pro 2020 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر بە
ئاسانی فایلەکانی ئۆتۆ کاد ( Autocad ) بخوێنیتەوە واتا فایلەکانی ( Dwg ، Dxf , Dwf, Dwl )، لەگەڵ
هەبوونی کەرستەی پێویست بۆ کارکردن لەسەر فایلەکەن.
بەرنامەی DWGSee Pro + کراک 2020
زۆرجار ئێمە کاتێک کارتێکی ئینتەرنێت دەکرین یان کاتێک هەوڵدەدەین خێرایی ئینتەرنێتەکەمان لە
ماڵپەرەکانی تاقیکردنەوەی خێرایی ئینتەرێت بزانیت دەبینین ئەنجامەکەی بەم شێوەیە دەنووسرێت
بۆ نموونە 88.56 Mbps لێرەدا رەنگە ئێمە بە ئاسانی نەزانین خێرایی ئینتەرنێتەکە چەندە؟! جا لێرەدا
ماڵپەرەکم بۆ ئامادە کردوون بۆ گۆرینی ( Mbps ) بۆ ( MB/s ) واتا بۆ ئەوەی خێرای راستەقینە بزانێت
کە بە ( MB/s ) دەپیورێت واتا ئەنجامەکەی بریتیە لە نرخ بە مێگابایت.
بەرنامەی ( Cisco packet tracer ) یەكێکە لە بەرنامە هەرەچاکەکانی دیزاین کردنی نێتوۆرک کە بە
خۆرایە و پێویست بە کرین ناکات کە لە رێگایی بەرنامەکەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی دیزاینی نێتوۆرکێک
بکەیت و کاری لەسەر بکەیت وەکو دانانی جۆرەکانی کێبڵ و راوتەر و سویچ و کۆمپیوتەر و ... هتد دابنێت
و بە یەکەوەیان ببستیتەوە و ( IP ) یان بدەیتێ جا هەر کاتێک هەڵە هەبێت نیشانت دەدات لە کوێ
هەڵە هەیە بۆ ئەوەی کاتێک بە کردار ئارەزووت کرد دیزاینی نێتوۆرکێک بکەیت کەمترین هەڵە بکەیت جا
لێرەدا پەرتوکێم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامە.
فێربوونی بەرنامەی Cisco packet tracer بە کوردی
هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Nero ) یەكێکە لە بەناوبانگترین بەرنامەکان سوتاندنی وێنە ( Burn Image )
کە لێرەدا ئەم بەرنامە بۆ ئامادە کردووەن کە ئەوەیش لە دوو بەشی سەرەکی پێکاتووە کە بریتیە لە
بەشی ( Nero Express , Nero Burning ROM ) کە بەشی ( Nero Express ) کە تایبەتە بە دروست
کردنی فایلی دەنگ و رەنگ ( Video & audio ) و داتا و کۆپی کردن و سوتاندنی وێنەی سیدی و
دیڤیدی بە جۆرەها شێوە،هەروەها لە بەشی ( Nero Burning ROM ) دەتوانین دیڤیدی داتا و ڤیدیۆ
کۆپی بکەن، هەروەها وێنە دیڤیدی بسوتێنە سەر دیڤیدی بە جۆرەها شێوە.
بەرنامەی Nero 2021 + کراک 23.0
بەرنامەی ( Speccy 1.3 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە لە رێگایی ئەم بەرنامە دەتوانیت زانیاری وردتان
دەست کەوێت دەربارەی ( مواسەفات ) سیستەمی کۆمپیوتەرەکەتان زانیاری دەربارەی جۆری
سیستەم , ( CPU ) , ( GPU ) , Hard Disk , Ram , OS , Mother Board , Network , ... هتد
هەروەها لەگەڵ زانینی پلەی گەرمی بەشەکان.
بەرنامەی Speccy 1.3
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی کۆمپیوتەر و تەندروستی کە باس لە
لایەنە سلبیەکان دەکات دەربارەی زۆر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و واتا کاتێک ئێمە زۆر کۆمپیوتەر
بەکاردەهێنن چ کاردانەوەیەک لەسەر تەندروستیمان دروست دەبێت کە بە شێوەیەکی رێک باس لە
کاردانەوەی سلبی کۆمپیوتەر دەکات لەسەر بەشەکانی لەش وەکو ( چاو ، سەر ، مل ، پشت ... هتد ).