چۆنیەتی بەکارهێنانی Chrome Remote Desktop
لە رێگایی ئەم درێژکراوەدا دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لە کۆمپیوتەرێکەوە داخڵ کۆمپیوتەرێکی تر ببت و ریمۆتی بکەیت و یارمەتی بەرامبەرەکەت بدەیت و کارەکانی بۆ ئەنجام بدەیت، کە ئەم درێژکراوە لە بەرنامەی ( Google Chrome ) زیاد دەکرێت و کاری لەسەر دەکرێت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن بۆ براوزەری ( Google chrome ) پاش کردنەوەی براوزەری ( Google chrome ) چالاک کردنی ئەم درێژکراوە لە بەشی ( Extension ) کلیک لەسەر ئایکۆنی درێژکراوەکە بکە پاشان کلیک لەسەر بەشی ( Remote Support ) بکە پاشان ئەگەر ئارەزوو بکەیت کۆمپیوتەرێکی تر ریمۆتی کۆمپیوتەرەکەی تۆ بکات لە بەشی ( Share this screen ) کلیک لەسەر ( Generate code ) بکەو کۆدەکە بدە بە بەرامبەرەکەت و پاشان قبوڵی داخوازی ئەو بکە بۆ ریمۆت کردنی کۆمپیوترەکەت، بە هەمان شێوە ئەگەر ئارەزوو بکەیت داخڵ کۆمپیوتەرێکی تر ببت لەبەشی ( Connect to another computer ) کۆد لە بەرامبەرەکەت وەبگرە و داخڵ ئەم بەشەی بکە و پاشان کلیک لەسەر ( connect ) بکە.
- سەردانەكان: 440
Comments powered by CComment