بەرنامەی ( CrystalDiskInfo 8.1 ) یەكێکە لە چاکترین هەر بەرنامەکانی وەرگرتنی زانیاری لەسەر هاردی کۆمپیوتەر زانیاری وەکو زانینی تەندروستی هاردەکەت واتا هاردەکەت لە روو باشی و خراپی تا چ رادەیەکە ؟ یان وەرگرتنی پلەی گەرمی یان جۆری و سریەلی هارد یان زانیاری دەربارەی کاتی بەگەرخستنی سەرەتای هاردی کۆمپیوتەرەکە ،... لەگەڵ چەندنی زانیاری تر دەربارەی هاردی دیسک.
بەرنامەی ( Cisco Packet Tracer 7.3 ) یەكێکە لە چاکترین بەرنامەکان بۆ دیزاین کردنی نێتۆورکینگ بەکاردێت بە تایبەتی بۆ دیزاین کردنی ( Network ) ی ئامێری جۆری سیسکۆکە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بە شێوەی کردار نێتوۆرکەکە دامەزرێنیت بە شێوەی بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دایمەزرێنیت و بۆ ئەوەی هەڵەکان بزانیت و پاشان بە شێوەی کردار دیزاینی نێتوۆرکەکە بکەیت و دوور لە هەڵە چونکە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە زۆر بە وردی دەتوانیت دیزاینی نێتوۆرکەکەت بکەیت وەکو داخڵ کردنی جۆری کێبڵ و ئامێر و داخڵ کردنی ( IP ) کۆمپیوتەر وناردنی نامە لە رێگایی کۆمپیوتەر و نوووسین کۆمێنت و ... هتد لەگەڵ چەندین کەرستەی تر بۆ ئاسانکاری دروست کردنی دیزاینی نێتوۆرکەکە لەسەر کۆمپیوتەرەک وە کاتێک لەسەر کۆمپیوتەر بەشەکان تاقیدەکەیتەوە بۆ دیاری دەکات لە کوێ هەڵە هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر لینکەکان بکەن : لینکی یەکەم ، لینکی دووەم
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانە دەتوانین هەر ماڵپەرێک کە مەبەستان بێت تاقی بکەنەوە کە لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان دەکرێتەوە یان یان یان ماڵپەرەکە کاریە و کاردەکات یان وەستاوە ؟ لەبەر هەر هۆیەک بێت هێرشی هاک بێت یان ... هتد.

ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم , ماڵپەری چوارەم ، ماڵپەری پێنجەم
لێرەدا زینجیرەیەک لە فێرکاری ڤیدیۆیم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامە ( Microsoft Word 2019 ) کە لە ٢٥ وانەی ڤیدیۆیی پێکهاتووە. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریکە
لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی تایبەت بە پەیمانگاکان کە وانەکانی پەیمانگاکانی تێدایە بە ڤیدیۆ و نووسراو کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ خوێندکاران.

بەرنامەی وانەکانی پەیمانگا ![]()
بەرێزان ئێستا دەتوانین وشە و رستە لە هەموو زمانەکانی جیهان وەرگێر بکەن بۆ زمانی کوردی سۆرانی و کرمانجی هەروەها بە پێچەوانەوەش لە وەرگێری بەهێزی گۆوگڵ هەروەها دەتوانین فایلە دۆکیمنتەکانتان بەرز ( Upload ) بکەنەوە ناو وەرگێری گۆوگڵ بۆ وەرگێران هەروەها دەتوانین ماڵپەرەکانیش ( سایت ) وەرگێر بکەن بۆ زۆرترین زمانەکانی جیهان.
لێرەدا چەند زینجیرە فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامەی ( Android studio ) کە یەكێکە لە بەرنامە هەر بەناوبانگەکانی جیهان بۆ دروست کردنی ئەپلیکەیشن بۆ سیستەمی ئەندرۆید و یان دووبارە کارکردن لەسەر سۆرسی بەرنامەکان.
زینجیرەی یەکەم ( بادینی ) ، زینجیرەی دووەم ( سۆرانی ) ، زینجیرەی سێ یەم ( بادینی )
لێرەدا زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی کوردیم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی بەرنامە بۆ دامەزراندنی فۆنتەکان بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەتان وەکو فۆنتی ( رێبار ، روداوو ، سەرچیا ، ئارێز ، کاژین کرمانج ، یونی قادیر ، یونی سالار ، یادگار ، ... هتد ).

زیاتر لە ١٠٠٠ فۆنتی کوردی بە شێوەی بەرنامە ![]()
لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کۆمپیوتەرەکەمان لە تۆری ئینتەرنێت لە ( Network ) بشارینەوە واتا لەو تۆرە ئینتەرنێتەی کە هێلی ئینتەرنێتەکەمان لەسەریەتی یان ئەو هێلەی کە ئینتەرنێتەکەمان لێی هێناوە هەروەها کۆمپیوتەرەکەمان بە شێوەیەک بپارێزین کە خەڵکانێک نەتوانین بێنە ناو کۆمپیوتەرەکەمان جا یان بیشارینەوە لە ێتوۆرک یان کاتێک ئارەزوویان کرد داخڵی کۆمپیوتەرەکە ببن داوای وشەی نهێنی بکات ئەمەش بؤ ئەوەیە ئەگەر ئارەزوومان کردن هەندێک فایل و فۆڵدەر بەخش ( Share ) بکەین تەنها ئەو کەسانە بتوانین داخڵ ببن کە وشەی نهێنیان پێ دەدەین، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کردارانە ئەنجام بدەین سەرەتا لە ( Settings ) لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Network & internet ) بکە پاشان لە خوارەوە کلیک لەسەر ( Network and Sharing Center ) بکە پاشان لە دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Change Advanced Sharing ) بکە لە بەشی ( Private & public ) ...

هەروەک دەزانن بەرنامەی فۆتۆشۆپ ( PhotoShop ) یەکێکە لە بەرنامە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان بۆ کاری گرافیک و دەست کاری کردنی وێنەکان، کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە شێوەی ڤیدیۆ دەربارەی فێربوونی فۆتۆشۆپ بە شێوەی زینجیرە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زینجیرە فێرکاریەکە

ئەگەر تۆ تاکو ئێستا وەشانی کۆنی ئۆفیس بەکاردێنیت وەکو ( Office XP یان Office 2003 یان ... هتد ) فایلە دۆکیمێنتەکانت بە وەشانە کۆنەکان دروست کردووە ئێستا دەتوانیت لە رێگایی ئەم بەرنامەی بۆم ئامادە کردوون ( Microsoft office compatibility pack ) وا لە فایلە دۆکیمێنتە کۆنەکانت بکەیت لەگەڵ وەشانی نوێکانی ئۆفیس کاربکات و کاریان لەسەر بکەیت بە نوێترین وەشانی ( Microsoft Office ) هەروەها پاشەکەوتیان ( Save ) بکەیت بە وەشانی تازەی ( Microsoft Office ).

کارکردن لەسەر وەشانە کۆنەکانی ئۆفیس Microsoft Office ![]()
زمانی ( PHP ) یەكێکە لە زمانەکانی پرۆگرامینگ کە تایبەتە بە دروست کردنی ماڵپەر کە وەکو مەکینە ماڵپەر کار دەکات، کە لە سێرڤەری ماڵپەر داتا لە داتابەیسی سێرڤەرەوە وەردەگرێت و نیشانی دەدات لە ماڵپەردا، کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە شێوەی ڤیدیۆ کە لە چەند وانەیەک پێکهاتووە بۆ فێربوونی زمانی ( PHP ).
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فێرکاریەکان

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە چەند ماڵپەرێک بۆ بەسەکردنەوەی ( DNS ) ماڵپەرەکان کە تیایدا دەتوانین بە داخڵ کردنی ئەم ماڵپەرانەی کە مەبەستانە لەناو ماڵپەری بەسەکردنەوەی ( DNS ) بزانن کە ئایە ماڵپەرەکە ( DNS ) ی چیە؟ لە هەر وڵاتێک یان لە چ وڵاتێک دەکرێتەوە لە چ وڵاتێکیش کێشەی هەیە کە بە چەندەها جۆری ( DNS ) دەتوانین ماڵپەرەکان ( Check ) بکەنەوە. ماڵپەری یەکەم ، ماڵپەری دووەم ، ماڵپەری سێ یەم

زمانی ( HTML ) یەکێکە لە زمانی پرۆگرامینگ و دروست کردنی سایت و زمانێکی بنچینەیە بۆ دروست کردنی سایت جا هەرکەسێک ئارەزوو بکات ماڵپەر ( سایت ) دروست بکات دەبێت ئەم زمانە بزانێت کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم زمانە ( HTML ).

لێرەدا نامیلکەیەک بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی UNITY 3D کە بەکاردێت بۆ دروست کردنی یاریەکان بە شێوەی ( 3D ) .

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( Windows Update Blocker 1.7 ) کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی نوێ کردنوەی ویندۆز ( Windows Update ) بە شێوەی خۆکار ناچالاک بکەن واتا کاتێک کۆمپیوتەرەکەت بە شێوەی خۆکار ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەت دادەبەزێنێت و نوێی دەکاتەوە تۆ دەتوانیت ناچالاکی بکەیت و بە شێوەی خۆکار فایلەکان دانەبەزێنێت هەروەها هەر کاتێک ئارەزوو بکەیت دەتوانیت چالاکی بکەیت بە شێوەی خۆکار ویندۆزەکەت نوێ بکرێتەوە.

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( QR And Barcode ) کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە هەم دەتوانین بارکۆد دروست بکەن کە زۆر جۆر شێوازی بارکۆدی تێدایە بۆ دروست کردن، هەروەها لە رێگایی کامێرای کۆمپیوتەرەکەتانەوە دەتوانین بارکۆدەکان سکان بکەن و زانیاری وەرگرن لەسەر بارکۆدەکان.

بەرنامەی QR And Barcode 2 ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( 1.6 Clownfish Voice Changer ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە گۆرینی دەنگ لە کاتی ئاخاوتن لەگەڵ کەسی بەرامبەر بە شێوەی ئۆنلاین کە بە جۆرەها شێواز دەنگ دەگۆرێت کە کاتێک لەگەڵ یەکێک قسە دەکەیت لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامەکانی ئاخاوتن وەکو ( Viber , Telegram , ... هتد ) یان بەرنامەکانی چات یان ... هتد هەروەها بەرنامەکە درێژکراوە ( extension ) هەیە کە دەتوانیت لە براوزەری ( Google Chrome ) زیادی بکەیت کە هەر کاتێک ماڵپەرێکی چاتیت کردەوە دەتوانیت دەنگت بگۆریت لە ماڵپەرەکەشدا. کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ( extension ) بۆ گۆوگڵ کرۆم. تێ بینی: ئەگەر کێشەت هەبوو لە دەنگ گۆرین لە ( Setup ) لە بەرنامەکە لە بەشی مایکرۆفۆن جۆری تر مایکرۆفۆن هەڵبژێرە ئینجا جارێکی تر بەرنامەکە تاقی بکەوە.

بەرنامەی Clownfish Voice Changer 1.6 ![]()
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی چاککردنی یان هێنانەوەی فایلەکانی ویندۆز کاتێک لەبەر هەر هۆیەکەوە لە کار خرابن و یان سرابێتەوە کە ببێتە هۆی لە کارکەوتنی هەندێک لە بەرنامەکانی ویندۆز یان دروست بوونی کێشە لە ویندۆزدا کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم رێگایە بە کاربێنن سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( CMD ) پاشان کلیک لای راست لەسەر ( Command Prompt ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( RUN as administrator ) بکە پاشان لە کۆماند بنووسە ( Sfc /scannow ) ماوەیەک چاوەروان بکەن تاکو فایلەکانی ویندزەکەت سکان دەکات و ئەو فایلانەی کە کێشەیان هەیە یان سراونەتەوە بیانهێنێتەوە.

لێرەدا فێرکاریەکام بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی دامەزراندی ویندۆزی وەهمی واتا چۆن ویندۆزێکی تر یان سیستەمێکی تر جگە لە ویندۆزی خۆت لەسەر کۆمپیوتەرەکەتدا دادەمەزرێنیت بەکاری دەهێنیت لە هەمان کاتدا واتا دەبێتە بەگەرخستنی دوو ویندۆز یان سیستەم لەناو یەک کۆمپیوتەردا کە هەمان کارەکانی ویندۆزەکەی خۆتی پێ بکەیت.

دروست کردنی ویندۆزی وەهمی ![]()