شاردنەوەی کۆمپیوتەر لە تۆری ئینتەرنێت

 لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کۆمپیوتەرەکەمان لە تۆری ئینتەرنێت لە ( Network ) بشارینەوە واتا لەو تۆرە ئینتەرنێتەی کە هێلی ئینتەرنێتەکەمان لەسەریەتی یان ئەو هێلەی کە ئینتەرنێتەکەمان لێی هێناوە هەروەها کۆمپیوتەرەکەمان بە شێوەیەک بپارێزین کە خەڵکانێک نەتوانین بێنە ناو کۆمپیوتەرەکەمان جا یان بیشارینەوە لە ێتوۆرک یان کاتێک ئارەزوویان کرد داخڵی کۆمپیوتەرەکە ببن داوای وشەی نهێنی بکات ئەمەش بؤ ئەوەیە ئەگەر ئارەزوومان کردن هەندێک فایل و فۆڵدەر بەخش ( Share ) بکەین تەنها ئەو کەسانە بتوانین داخڵ ببن کە وشەی نهێنیان پێ دەدەین، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کردارانە ئەنجام بدەین سەرەتا لە ( Settings ) لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Network &  internet ) بکە پاشان لە خوارەوە کلیک لەسەر ( Network and Sharing Center ) بکە پاشان لە  دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Change Advanced Sharing ) بکە لە بەشی ( Private & public ) ... 

  ئەگەر بێت و کلیک لەسەر ( Turn of Network Discovery ) بکەین هەروەها لە بەشی (All Networks) کلیک لەسەر ( Turn of Public Folder Sharing .... ) بکەین و ئەوە کۆمپیوتەرەکەمان دەشاردرێتەوە لە تۆری ئینتەرنێت کەس ناتوانێت بیبینێت، بەڵام ئەگەر ئەم سێ دەستەواژانەی سەرەوەمان کرد بە ( Turn on ) ئەوا کۆمپیوتەرەکەمان نیشان دەدرێت لای خەڵک و تۆری ئینتەرنێت بەڵام ئەگەر بێت و کلیک لەسەر ( Turn on Password Protected Sharing ) بکەین لە بەشی ( All Networks ) ئەوا کۆمپیوتەرەکەمان نیشانی خەڵك دەدرێت بەڵام تاکو وشەی نهێنی کۆمپیوتەرەکەمان نەدەین بە بەرامبەرەکەمان ناتوانن داخڵی کۆمپیوتەرەکەمان ببن، هەروەها دەبێت لە بەشی ( Private & public ) کلیک لەسەر ( Turn on file and printer Sharing ) بکەن بۆ ئەوەی فایل و فۆڵدەر کۆمپیوتەرەکەمان لە نێتوۆرک ( Network ) ببینرێت، بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

ئینتەرنێت و نێتۆورک

  • سەردانەكان: 4030

Comments powered by CComment

بابەتی پەیوەندیدار

BIJMER.com