لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو وشە نهێنیانەی وایفای کە لە کۆمپیوتەرەکەمان ( Save ) کراون و لەیادمان چووە وشە نهێنیەکە ( Password ) کە چیە کە بەم رێگایە دەتوانیت بە ئاسانی وشە نهێنیەکان بزانت بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( CMD ) پاشان بنووسە ( netsh wlan show profiles ) پاشان ئینتەر بکە و بەم شێوەیە ناوی هەموو وایفایەکان دەبینیت پاشان کام وایفایت مەبەست بێت بۆ زانینی وشە نهێنی ئەم کۆدە بەکاردێنیت ( netsh wlan show profiles name=wifi key=clear ) لە شوێنی ( Wifi ) ناوی ئەم وایفایە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت وشە نهێنیەکەی بزانیت بەم شیوەیە لە بەشی ( Key Content ) وشەی نهێنی وایفایەکەت بۆ دەردەچێت، بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

Comments powered by CComment