لێرەدا بەرنامەی ( 7.1 Secret Folder ) بۆ ئامادە کردوون کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە قوفڵ کردن و شاردنەوەی فۆڵدەرەکان بە وشەی نهێنی ( Password ) کە دەتوانیت فۆڵدەرێک یان کۆمەڵێک فۆڵدەر بە یەکەوە بیان شاریتەوە و قوفڵیان بکەیت هەروەها هەر کاتێک وشەی نهێنیت لە یاد چوو دەتوانیت لە رێگایی ( E-mail ) بیهێنیتەوە کە کاتێک پێشتر داخڵی بەرنامەکەت کردووە.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ

ئێمە کاتێک کار لەسەر کۆمپیوتەر دەکەین رەنگە کۆمەڵێك زانیاری گرینگ لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان بە کاربهێنین وەکو داخڵ کردنی وشەی نهێنی یان ماستەر کارت یان هەر زانیارێكی تری نهێنی جا کاتێک ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین زانیاریەکان لەسەر کۆمپیوتەرەکامان بسرینەوە لە رێگایی ( Delete) کردنی فایلەکان ئەو فایلانەکان بە یەکجارەکی لەناو کۆمپیوتەرەکەمان ناسرێتەوە بەڵکو هەرکاتێک بەرنامەیەکی ( Recovery ) هێنانەوەی فایلەکان بە کاربهێنرێت فایلە سراوەکان دووبارە دەدۆزرێنەوە جا بۆ ئەم مەبەست بەرنامەی ( Eraser ) دەتوانێت بە شێوەیەک فایلەکان بسرێتەوە کە جارێکی تر بە هیچ بەرنامەیەکی ( Recovery ) هێنانەوەی فایلەکان نەهێندرێتەوە. 
بەرنامەی Eraser 6.2 ![]()
لێرەدا فەرهەنگی ( Construction Dictionary ) بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی کوردیە زۆر چاکە کە زیاتر لە ٦٧٠٠٠ وشەی لەخۆوە گرتووە کە دەتوانێت وشە لە ئینگلیزی وەرگێر بکات بۆ کوردی بە پێچەوانەوەش کە وشەکان لە زۆربەی بوارەکانی تێدایە و بە تایبەتی لە بواری ئەندازیاری .

فەرهەنگی Construction ![]()
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەوە دەتوانین زۆر بە ئاسانی نامەی ئەلیکترۆنی ( E-mail ) بە دەست بهێنین هی کۆمپانیاکان یان هی کەسانی تر ئەویش بە داخڵ کردنی ناوی ماڵپەرەکە لەناو ماڵپەرەکان یان داخڵ کردنی ناو کەسەکە لەناو ماڵپەرەکان کە بە پێی توانا نامە ئەلیکترۆنیەکانت بۆ ئامادە دەکات .
تێ بینی : پێویست بە خۆتۆماکردن دەکات لەناو ماڵپەرەکان بۆ بە دەست کەوتنی نامە ئەلیکنترۆنیەکان.
بەرنامەی ( Adobe InDesign ) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیایی ( Adobe ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاک و بەهێزە بۆ کاری دیزاین کردن بە تایبەتی بۆ دروست کردنی دیزاینی رۆژنامە و پرۆشۆ و پۆشتەر و ... هتد کە کەرستەی زۆری تێدایە بۆ دیزاین کردن لەم بوارەدا جا لێرەدا زینجیرەک لە فێرکاریم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ دەربارەی ئەم بەرنامە.
لێرەدا چەند کورتکراوەیەکی کۆمپیوتەرم بۆ ئامادە کردوون بە نووسراو کە بە هۆی کیبۆردەوەی کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی بە ئامانجەکە وەکو کورتکراوەی ( Ctrl + C ) بۆ کرداری کۆپی کردن.
هەروەک دەزانن هاردی کۆمپیوتەر دوو جۆر ستایل لەسەری کار دەکات کە ئەویش ستایلی جۆری ( GPT - MBR ) هەرجۆرێکیان بە شێوەیەک کار دەکەن و بە جۆرێکی جیاواز پشتگری سیستەمەکان دەکەن جا لێرەدا چەند وانەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە ڤیدیۆ بە زمانی کوردی بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم ستایلانە و لەگەڵ جیاوازیان.
کۆمپانیایی گۆوگڵ لە بەشی ( Google Digital Workshop ) کۆمەڵیک زۆر لە کۆرسی بۆ ئامادە کردوون کە دەتوانین لەگەڵ فێربوونی بەشەکان و وەرگرتنی کۆرسەکان بروانامەش بە دەست بێنن کە دەتوانین دیاری بکەن ماوی چەند بێت کۆرسەکە یان لە چ ئاستێک دابێت هەروەها لە چ بەشێک دابێت یان کۆرسەکە لە کامە بەشدا بێت یان ... هتد .

لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ دەربارەی فێربوونی زمانی ( SQL ) کە یەکێکە لە زمانەکانی پرۆگرامینگ کە بە کاردێت بۆ دروست کردنی داتابەیس ( Data base ).

لێرەدا ماڵپەر ( سایت ) ێکم بۆ ئامادە کردوون کە نزیکەی ٨٣ ملیۆن پەرتووکی هەمەجۆری لە خۆوە گرتووە بە شێوەی فایلی جۆری ( PDF ) کە بە خۆرایە و دەتوانین بێ کرین پەرتووکەکان دابگرن یان بیخوێنەوە لەسەر ئینتەرنێت و بەردەوامیش لە زیاد بوندایە.

لێرەدا ماڵپەرێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بۆ دروست کردنی هێلکاری ( Diagrams ) بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک کە کەرستەی زۆر و جیاوازی تێدایە بۆ دروست کردنی هێلکاریەکی رێک، هەروەها دەتوانیت بە جۆرەها جۆری فایل هێلکاریەکە پاشەکەوت (Save) بکەیت.

لێرەدا کۆرسێکی تایبەتم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ دەربارەی فێربوونی بەرنامەی ئێکسڵ ( Excel ) کە لە چەند وانەیەک پێکهاتووە کە زۆر بە جوانی بەشەکانی ئێکسڵ روون دەکاتووە بە ڤیدیۆ.

لێرەدا باس لە رێگایەک دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئایە ئەو ویندۆزەی بەکاری دەهێنین ئۆرگێناڵە ( اصلى ) یان نا کە رێگایەکی زۆر ئاسان هەیە بۆ زانینی ئەم بارە بەم شێوەیە سەرەتا لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت دوگمەی ( Start ) یان ( Windows Key ) دابگرە لەگەل پیتی ( R ) بۆ کردنەوەی ( RUN ) پاشان ئەم کۆدە بنووسە ( slmgr.vbs /dli ) پاشان ویندۆیەکت بۆ دەکرێتەوەو لەوێدا ئاماژە بەوە دەکرێت بە ویندۆزەکەت ئۆرگیناڵە یان نا بەم شێوەیە ئەگەر لە بەشی ( License Status ) نووسرابوو " Licensed " ئەوە ویندۆزەکەت ئۆرگینالە.

لێرەدا پەرتووکێکی زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی وەرگرتنی زانیاری لەسەر پینگ ( Ping ) لە سیستەمی ویندۆزدا کە پینگ بە کاردێت بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی پەیوەندیەکانی نێت وۆرک کە پەرتووکەکە لە ٥٤ لاپەرە پێکهاتووە زۆر بە جوانی باسی بەشەکانی پینگ دەکات بە وێنە و نووسراو بە زمانی کوردی.

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی زانینی بەرواری بەسەر چوونی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ( Microsoft Office ) بۆ ئەوەی بزانین لە چ بەروارێک ئۆفیسە (Original) کەمان بەسەر دەچێت بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر ( Start )ی ویندۆز بکە پاشان کلیک لەسەر ( Windows Terminal ( Admin ) ) بکە پاشان ئەم کۆدی بنووسە کلیک لێرە بکە پاشان ( Sign in ) بکە بەو نامە ئەلیکترۆنیەیی کە ئۆفیسەکەی لەسەر تۆمارکراوە پاشان ئەم کۆدە بنووسە لە هەمان بەش ( Windows Terminal ( Admin ) ) لە ژێرەوەی کۆدی یەکەم کلیک لێرە بکە پاشان دەبینیت لە خوارەوە بەرواری بەسەر چوونەکە دیاری کراوە هەروەک لە وێنەکە دیارە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک بکە

لێرەدا لینکێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی لینکەکەوە دەتوانین بە شێوەی ئۆنلاین بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک یاری هەمەجۆری فلاش بکەن بە خۆرایی .

لێرەدا لینکێکم بۆ ئامادە کردوون کە کۆمەڵێکی زۆر لە فەرهەنگی هەمەرەنگی کوردی پێکهاتووە کە لە زۆر بوارەوە پێکهاتووە وەكو دەربارەی ئاژەڵەکان ، وشە کوردیەکان ، فەرهەنگی موکریانی ، فەرهەنگی شاسوار، ئەڵتەسی توێکاری لەشی مرۆڤ ، فەرهەنگی تەکنەلۆژیایی زانیاری، فەرهەنگی زیندەزانی، فەرهەنگی پزیشكی، فەرهەنگی فێربوونی زمان، وتەی ناوداران، مێژوو ، ... هتد.
زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی سرینەوەی بەرنامەکانی ئۆفیس یان بەرنامە ( Word , Excel , Power Point , Access , ... هتد ) جا لێرەدا بەرنامەیەکی تایبەتم بۆ ئامادە کردوون بۆ سرینەوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ( Microsoft Office ) بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بێ کێشە لە کاتێكدا گەر بێت و بە شێوەی ئاسایی نەتوانین ئۆفیسەکە بسرنەوە.

بەرنامەی Microsoft Support and Recovery Assistant ![]()
لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان و چاک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین زۆر بە ئاسانی فایلێکی قەبارە گەورە ( Big Size ) بەش بەش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی بەشەکانی فایلەکە بەرزی ( Upload ) بکەینەوە سەر ئینتەرنێت و پاشان دایبەزێنینەوەو جارێکی تر لێکی بدەینەوە چونکە ئەم کردارە کار ئاسانیمان بۆ دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت فایلێکی قەبارە گەورە ( Download / Upload ) بکەین کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کردارە ئەنجام بدەیت سەرەتا دەبێت بەرنامەی ( Winrar ) هەبێت لە کۆمپیوتەرەکەت کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن پاشان هەر بەرنامەیەک یان فایلێک کە ئارەزوو بکەیت بەش بەشی بکەیت کلیکی لای راستی لەسەر دەکەیت پاشان لە ( Winrar ) کلیک لەسەر ( Add to Archive ) بکە پاشان لە ژێرەوە لە ( Split to volume, Size ) قەبارەیەک هەڵبژێرە بۆ نموونە بنووسە ( 100 MB ) پاشان کلیک لەسەر ( Browser ) بکە و شوێنیك هەڵبژێرە بۆ ( Save ) کردنی فایلەکە پاشان کلیک لەسەر ( OK ) بکە، بەم شیوەیە فایلەکە بەش بەش دەبێت، قەبارەی هەر فایلێک دەبێتە ( 100 Mb ) بۆ لێکدانەوەی فایلەکە کلیک لای راست لەسەر هەموو فایلەکان بکەن کە بەش بەش کراون پاشان کلیک لەسەر ( Extract Here ) بکە، بەم شێوەیە کردارەکە کۆتای دێت.

هەروەک دەزانین زمانی پایسۆن ( python ) یەكێکە لە زمانەکانی پرۆرامینگ کە لە زۆر بواری پرۆگرامینگ بەکاردێت وەکو دروست کردنی ماڵپەر ( سایت ) ، جا لێرەدا کۆمەڵێک فێرکاری بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بە ڤیدیۆ بۆ فێربوونی ئەم زمانە، بە هیوای سوود وەرگرتن.
