لە رێگایی بەرنامەی ( Ventoy2Disk ) دەتوانین زۆر بە ئاسانی زیاتر لە یەک سیستەم بخەن سەر فلاش میمۆری بۆ فۆرمات کردنی کۆمپیوتەرەکان بۆ نموونە دەتوانیت سیستەمی ویندۆز و ماکنتۆش و لینۆکس بخەنە سەر فلاشێک و پاشان ٣ جۆر کۆمپیوتەری پێ فۆرمات بکەن یان سیستەمەکەی لەسەر دامەزرێنن، کە بەم شێوەیە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین دوای دابەزاندنی بەرنامەکە ئەم بەرنامە بکەوە ( Ventoy2Disk ) پاشان فلاش میمۆرێکی بە تاڵ بهێنە و بەم بەرنامە فۆرماتی بکەن پاش فۆرمات کردن،ئەو سیستەمانەی کە ئامانجتە بە شێوەی جۆری ( ISO ) کۆپی بکە و تەنها بیخە ناو فلاش میمۆریەکە بەم شێوەیە کارەکە کۆتای دێت، پاشان لە بووتی کۆمپیوتەرەکان لۆدی بکە و کۆمپیوتەرەکان. پێ فۆرمات بکەن, زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

بەرنامەی ( Siemens TIA-Portal V17 ) یەکێکە لە بەرنامەکانی پرۆگرام کردنی ئامێری ( PLC ) کە ئامێری ( PLC ) بە کاردێت لە بواری کۆنترۆل کردنی کارەگەکان بە شێوەی خۆکار ( Atomatic )، کە لێرەدا ئەم بەرنامەیەم بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ چەند بەرنامەیەکی تری پێویست لەم بوارەدا.

داگرتنی بەرنامەی Siemens TIA-Portal V17
داگرتنی + STEP7 Professional Safety WINCC Advanced V17
داگرتنی + Siemens WinCC Unified V17
داگرتنی + Siemens WinCC Runtime Advanced V17
+ Siemens WinCC Panel Images V17
Siemens WinCC Legacy Panel Images V17
+ Startdrive Advanced V17 داگرتنی
تێ بینی : وشەی نهێنی ئەو فایلانەی ( Password ) لەسەر بریتیە لە plc4me.com
ئەم ماڵپەرە ( dev.tube ) کۆمەڵێكی زۆر لە ڤیدیۆی یوتیوبی ئامادە کردووە لە ماڵپەرەکەی دەربارەی پرۆگرامینگ و فێربوونی زمانەکانی کۆمپیوتەر و بەرنامەی رێژی و بابەتی تر دەرباەری کۆمپیوتەر کەڤیدیۆکان پۆلین کراون بۆ سەر بەشەکانی کۆمپیوتەر و زمانەکانی.

ویندۆز ( Windows PE 10 ) ویندۆزێکە هەروەکو ویندۆزەکانی تر کار دەکات بەڵام پۆرتەبڵە ( Portable ) واتا پێویست بە ( Setup ) دامەزراندن ناکات بۆ بەگەر خستنی، بەڵکو دەخرێتە سەر فلاشێک یان دیڤیدی پاشان راستەوخۆ کاتێک دەخرێتە سەر کۆمپیوتەر لەسەرەتایی داگیرسای کۆمپیوتەر کار دەکات ئەگەر بێت و کۆمپیوتەرەکەت هیچ ویندۆزێکیشی لەسەر نەبێت ! وەکو ویندۆزی ئاسای کار دەکات چەند بەرنامەیەکی تێدایە وەکو ئەنتی ڤایرۆس بۆ سکان کردنی فایلەکانت لە ڤایرۆس، هەروەها بەرنامەکانی ( Explorer ) تێدایە بۆ کردنەوەی فایلەکانی درایڤی کۆمپیوتەرەکەت و کە ئەمەش سوودی هەیە بۆ گواستنەوەی فایلەکانی کۆمپیوتەرەکەت لە درایڤێکەوە بۆ درایڤێکی تر کە یەكێک لە سوودەکانی ئەم ویندۆزەش ئەوەیە کاتێک ئێمە لەبەر هەر هۆکارێک بێت ویندۆزی کۆمپیوتەرەکەمان لە کار کەوتووبێت دەتوانین لە رێگایی ئەم ویندۆزەوە داخڵ هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ببینن و فایلاکان لە درایڤی ( C ) بگوازینەوەی بۆ درایڤێکی تر یان شوێنێکی تر بە ئاسانی، هەروەها هەر لەم ویندۆزەدا چەندین بەرنامەی بە سوودی تێدایە بە شێوەی پۆرتەبڵ واتا بێ ( Setup ) کردنی بەرنامەکان کاردەکەن .

تێ بینی: دەتوانین لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ( Rufus ) ئەم ویندۆزە بخەیتە سەر فلاشێک پاشان
بەگەری بخەیت لەسەرەتایی داگیرسانی کۆمپیوتەردا.
زۆرجار کێشەمان بۆ دروست دەبێت کە ئایە ماڵپەرەکەمان کار دەکات یان دەکرێتەوە لە وڵاتانی جیهان یان نا یان لە چ وڵاتێک کێشەی هەیە یان ئارەزوو دەکەین بزانین لەو وڵاتەی کە کێشەی هەیە لە چ شارێک !ماڵپەرەکە ناکرێتەوە جا لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( dnsmid.com ) کە دەتوانین هەر ماڵپەرێک ئارەزوو بکەن پێی بپشکنن لە هەموو وڵاتانی جیهان، یان لە زۆربەی شارەکانی وڵاتێک پشکنینی بۆ بکەن کە ئایە وەڵام هەیە بۆ ماڵپەرەکە لە شوێنەکان یان نا.

یەكیك لە خزمەتگوزاریە چاکەکانی ماڵپەری گۆوگڵ بریتیە لە خزمەتگوزاری ( My Google Activity ) لەم بەشەدا دەتوانیت هەموو ئەو چالاکیانەی خۆت ببینیت لە ئەکاونتەکەت کاتێک رۆژانە ئەنجامی دەدەیت واتا بۆ نموونە تۆ رۆژانە چی گەرانێک دەکەیت لە ( Google ) بۆت دیاری دەکات لەگەڵ بەروار یان چی ڤیدیۆیەک دەکەیتەوە لە ماڵپەری ( YouTube ) یان چ بەشێک دەکەیتەوە لە مۆبایلەکەت یان دەتوانیت دیاری بکەیت لە کام ( APP ) مۆبایلەکەت چ دەکەیتەوە یان چ چالاکیەکت هەیە ؟ هەروەها هەر لەم بەشدا دەتوانیت بزانیت لە کام شوێن واتا لە کام شار ئەم بەشانەت کردۆتەوە لە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکت؟! لەگەڵ چەندین بەشی تری بە سوودی ئەم بەشە ( My Google Activity ).

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون لەسەر بەرنامەی فۆتۆشۆپ ( Photoshop ) کە ئەم بەرنامە
بەکاردێت بۆ کاری گرافیک و دیزاین کە ئەم پەرتووکە بە زمانی کوردیە و لە ١٢٠ وانە پێکهاتووە
کە لەلایەن کاک هێمن مەلا کەریم بەرزنجی ئامادە کراوە بە سوپاسە کە بە نووسراو وێنە
وانەکانی بەرنامەی فۆتۆشۆپ شی دەکاتەوە .

١٢٠ وانەی گرینگی فۆتۆشۆپ ( Photoshop ) ![]()
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی تەندروستی کە باس لە چۆنیەتی بە کارهێنانی کۆمپیوتەر دەکات بە شێوەیەکی تەندروست و کە ئەگەر بێت و نا تەندروست بەکاری بهێنین رەنگدانەوەی خراپی چی دەبێت لەسەر جەستەمەندا ، کە رێنمایی تێدایە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە شێوەیەکی تەندروستی.

کۆمپیوتەر و تەندروستی ![]()
یاری ( Driver Francisco 2023 ) یاریەکی لێخورنی ئۆتومبێلی زۆر خۆشە کە بە شێوەیەکی ئازادانە دەتوانیت لە کۆڵانەکان ئۆتۆمبێل لێبوخریت و برۆیت هەروەها دەتوانیت یاری بکەیت بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ، کە بۆ بەگەرخستنی ئەم یاریە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دەبێت کۆمپیوتەرەکەت ئەم توانایەیی هەبێت:
رام : ١ گێگا ، بۆ شایی : ٥گێگا ، هەبوونی : DirectX ، ڤیدیۆ کارد : ٢٥٦ مب لەسەر زۆربەی سیستەمەکانی کۆمپیوتەر کار دەکات.
بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە : ٤.٦ گێگا
زۆر جار ئێمە زانیاریمان بۆ دێت کە گوایە ماڵپەرێک ناپارێزراوە یان ڤایرۆسی تێدایە یان فایلی هاکی تێدایە رەنگە بوێری ئەوەمان نەبێت بیکەینەوە جا لێرەدا دەتوانیت لە رێگایی ئەم ماڵپەرانەی خوارەوە ماڵپەرەکان بپشکنین کە پارێزراوە یان نا ئینجا ماڵپەرەکە بکەینەوە کە یەكێک لە لینکەکان تایبەتە بە لینکی گۆگوڵ و دوو لینکەکەی تریش سکانی ماڵپەرەکان دەکات لە زۆرترین ئەنتی ڤایرۆسەکانی جیهاندا .
زۆر رێگا و بەرنامە هەیە بۆ دەست کەوتنی زانیاری لەسەر هارد و زانینی جۆری هارد واتا هاردەکە (HDD) یان (SSD) یە بەڵام لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەم بۆ زانینی جۆری هاردەکەمان بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک بەم رێگایە لە گەرانی ویندۆز بنووسە ( Windows PowerShell ) پاشان کلیکی لای راست بکە و بە شێوەی ئەدمین بیکەرەوە واتا ئەمە بکە ( Run as administrator ) پاشان بنووسە ( Get-PhysicalDisk | Format-Table -AutoSize ) پاشان دەبینین لە ژێر خانەی ( Mediatype ) جۆری هاردەکەمان نووسراوە.

لێرەدا درێژکراوەکم ( Extension ) بۆ ئامادە کردوون کە زیاد دەکرێت لە براوزەری ( Edge , Chrome ) کە ئەم درێژکراوە بە خۆرایە و رێگە دەگرێت لە هەموو رێکلامێک لە ماڵپەرەکان و تەنانات رێکلامی ماڵپەرەکانی ڤیدیۆیش وەکو ( YouTube ) , هەروەها ماڵپەری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، کە ناهێلێت هیچ رێکلامێک هەبێت لە نێوان ڤیدیۆکاندا یان لە بەشی تری ماڵپەردا هەروەها دەتوانیت وابکەیت لە هەندێك ماڵپەر درێژکراوەکە چالاک بێت لە هەندێکی تر ناچالاک بێت، کە دەتوانیت چ کاتێک ئارەزوو بکەیت درێژکراوەکە ناچالاک بکەیت بۆ بینینی رێکلامەکان دووبارە.

لێرەدا بەرنامەیەکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی بەرنامەکەوە دەتوانین گوێ لە قورئانی پیرۆز بگرن بە دەنگی قاریء ( الشيخ محمود خليل الحصري ) کە جگە لەمە دەتوانین گەران بکەن لەناو بەرنامەکەدا بۆ دۆزینەوەی نەصەکانی قورئانی پیرۆز و خوێندنەوەیان بە دەنگی قاریء .

ئەم بەرنامەیە ( PRTG Network Monitor ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە چاودێری کردنی هارد و رام و پرۆسێسەر و فان و پاوەرسپڵای و ... هتد ی راوتەر و کۆمپیوتەر و ... هتد واتا بۆ نموونە تۆ راوتەرێکی سیسکۆت هەیە ئارەزوو دەکەیت بزانیت باری تەندروستی راوتەرەکەت چۆنە واتا بزانیت فان یان میمۆری یان ( CPU ) یان پاوەرسپڵا یان ... هتد ی راوتەرەکەت چۆنە کاری دەکات یان نا، کێشەی هەیە یان نا یان تاکو چ رێژەیەکی لۆدی لەسەرە، یان ... هتد زانیاری زۆر زیاتر، کە دەبێت کۆنفیگێک بکەیت لە نێوان راوتەرەکەت و ئەم بەرنامە بۆ ئەوەی لە رێگایی ئەم بەرنامەوە ئاگاداری تەندروستی راوتەکەت ببیت یان ئاگاداری هەر کێشەیەک ببیت کە لە راوتەرەکەت دایە . بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە ،

تێ بینی : لە کاتی دابەزاندنی بەرنامەکە لە ماڵپەرەی بەرنامەکە لە ژێرەوە سیریەلێکت دەداتێ بۆ چالاک کردنی بەرنامەکە ئەگەر داوای سریەلی کرد .
لێرەدا زیاتر لە ١٣٠٠ پەرتووکی کوردی هەمەجۆرم بۆ ئامادە کردووەن دەربارەی زۆربەی بوارەکان وەکو ( کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و مێژوو و ئاینی ، فەلسەفە ، چیرۆک ، دەرونزانی ، زانست و ...هتد کە پەرتووکەکان بە شێوەی فایلی ( doc ) ن واتا بە شێوەی فایلی مایکرۆسۆفت وۆرد.

زۆر جار لە کۆمپیوتەرەکەمان پێویستمان بەوە دەبێت یەک بەرنامە چەند چارێک بیکەینەوە واتا بۆ نموونە هەندێک بەرنامە هەیە خۆی دەتوانیت زیاتر لە جارێک بیکیتەوە و کێشە نیە بەڵام هەندێک بەرنامە هەیە تەنها دەتوانیت یەک جار بیکەیتەوە لە یەک کاتدا بۆ نموونە دەتوانین بەرنامەی ( AnyDesk ) چەند جارێک بکەینەوە لە یەک کاتدا بەڵام هەندێک بەرنامە هەیە وا نیە بۆ نەموونە ( Viber ) ناتوانین لە یەک کاتدا چەند جارێک بیکەینەوە جا لێرەدا بۆ ئەوەی بتوانین ئەو بەرنامانەی تەنها یەک جاک دەکرێنەوە زیاتر لە جارێک بیکینەوە پشت دەبەستین بە بەرنامەی ( sandboxed ) کە دەتواێت وا لە بەرنامەکان بکات زیاتر لە جارێک بکرێنەوە لە یەک کاتدا ئەویش بەم شێوەیەیە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە و کردنەوەی بەرنامەکە ئەو بەرنامەی کە ئارەزوو دەکەیت زیاتر لە چەند جارێک بکرێتەوە لە یەک کاتدا رایکێشە ناو بەرنامەی ( sandboxed ) و پاشان ( OK ) بکە و پاشان ئەوە بەرنامەی کە راتکێشاوە بۆ ناو بەرنامەی ( sandboxed ) چەند جار ئارەزوو دەکەیت بیکەوە.

بەرنامەی Sandboxie Plus 1.9 ![]()
بەرێزان لێرەدا فێرکاریەکی ڤیدیۆیم بۆ ئامادە کردوون کە باس لەوە دەکات چۆن بتوانین زانیاریەکانی ناو فەیسبووکەکەمان وەک وێنە و ڤیدیۆ پۆست و ... هتد بگوازینەوە بۆ شوێنێکی تر لەناو ئینتەرنێتدا بۆ ئەوەی بە هۆی هەر کێشەیەکەوە بێت کاتێک فەیسبووکەکەمان لە کار کەوت شتەکان لە دەست نەدەین و لە شوێنیکی تر پاشەکەتمان هەبێت .

لێرەدا درێژکراوێکم (Extension) بۆ ئامادە کردوون بۆ براوزەرەکان کە لە رێگایی ئەم درێژکراوەدا دەتوانین وا لە ماڵپەرەکان بکەن بە دوو ئەکاونت یان زیاتر داخڵی ( Login ) ماڵپەرەکان ببن بۆ نموونە دەتوانیت لە رێگایی ماڵپەری ( web.whatsapp.com ) زیاتر لە چەند ئەکاونتێکی واتس ئەپ بکەنەوە یان بۆ هەر ماڵپەر و ئەکانتێکی تر دەتوانین هەمان کردار ئەنجام بدەن، بەم شێوەش دەتوانین ئەم کردارە ئەنجام بدەن دوای دانانی و چالاک کردنی درێژکراوەکە بۆ ناو براوزەرەکەتان سەرەتا ئەو ماڵپەرەی کە مەبەستانە بیکەنەوە پاشان لەسەرەوە کلیک لەسەر درێژکراوەکە بکەن پاشان کلیک لەسەر هێمایی کۆکردنەوەی نێوان دوو هێماکەی تر بکە پاشان ماڵپەرێكی ترت بۆ دەبێتەوە بەم شێوەیە دەتوانیت بە ئەکاونتی تر داخڵ ماڵپەرەکە ببیت.
تێ بینی : سەرەتا درێژکراوەکە داوای دروست کردنی ئەکاونت دەکات تۆ دەتوانیت وەکو میوان ( Guest ) داخڵی درێژکراوەکە ببیت.

زۆر چار هەندێک ماڵپەر هەیە یار هەندێک یاری ئۆنلاین هەیە یان هەندێک ئەپلیکەیشن هەیە کە ئارەزوو دەکەین بیکەینەوە لەناو هەندێک براوزەر وەکو ( Google Chrome ) یان براوزەری ( Microsoft Edge ) ناكریتەوە تەنها لە براوزەری ( Internet Explorer ) نەبێت جا بۆ جارەسەری ئەم کێشەیە لە براوزەری ( Microsoft Edge ) کلیک لەسەر سێ خاڵی لای دەستە راستی براوزەرەکە دەکەین واتا بەشی ( Settings ) پاشان کلیک لەسەر ( Reload in Internet explorer mode ) دەکەین بەم شێوەیە پەیجەکە دەکرێتەوە لە ناو مۆدی ( Internet Explorer )ەوە ئەو بەشانەی کە ناچالاکن بە هۆی نەبوونی ( Internet Explorer ) ەوە چالاک دەبن و بەگەر دەخسترین.
زۆر جار ئێمە هەندێک زانیاری یان وێنە یان ڤیدیۆ یان هەر فایلێکی تایبەتمان هەیە لە هاردی کۆمپیوتەرەکەمان ترسی ئەوەمان هەیە دوای سرانەوەی فایلەکان لە هاردی کۆمپیوتەرەکەمان فایلکان جارێکی تر بهێندرێتەوە بە بەرنامەکانی ریکۆڤیری ( Recovery ) کە کاتێک ئارەزوو بکەین هاردی کۆمپیوتەرەکەمان وەلا بنێن لەبەر هەر هۆکارێک بێت، جا بۆ ئەوەی بتوانین هەموو فایلە سراوەکانی ناو کۆمپیوتەرەکامان بە یەکجارەکی بسرینەوە و جارێکی تر بە بەرنامەکانی ریکۆڤێری نەهێندرێتەوە ئەوا دەتوانیت بەرنامەی ( Disk redactor 1.2 ) بە کاربهێنین بۆ ئەم مەبەستە کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی فایلە سراوەکان لە هارد و میمۆری و ... هتد بە یەکجارەکی بۆ ئەوەی جارێکی تر بە هیچ بەرنامەیەکی ریکۆڤێری فایلەکان نەهێندریتەوە.

بەرنامەی Disk redactor 1.2 ![]()