لێرەدا درێژکراوێکم (Extension) بۆ ئامادە کردوون بۆ براوزەرەکان کە لە رێگایی ئەم درێژکراوەدا دەتوانین وا لە ماڵپەرەکان بکەن بە دوو ئەکاونت یان زیاتر داخڵی ( Login ) ماڵپەرەکان ببن بۆ نموونە دەتوانیت لە رێگایی ماڵپەری ( web.whatsapp.com ) زیاتر لە چەند ئەکاونتێکی واتس ئەپ بکەنەوە یان بۆ هەر ماڵپەر و ئەکانتێکی تر دەتوانین هەمان کردار ئەنجام بدەن، بەم شێوەش دەتوانین ئەم کردارە ئەنجام بدەن دوای دانانی و چالاک کردنی درێژکراوەکە بۆ ناو براوزەرەکەتان سەرەتا ئەو ماڵپەرەی کە مەبەستانە بیکەنەوە پاشان لەسەرەوە کلیک لەسەر درێژکراوەکە بکەن پاشان کلیک لەسەر هێمایی کۆکردنەوەی نێوان دوو هێماکەی تر بکە پاشان ماڵپەرێكی ترت بۆ دەبێتەوە بەم شێوەیە دەتوانیت بە ئەکاونتی تر داخڵ ماڵپەرەکە ببیت.
تێ بینی : سەرەتا درێژکراوەکە داوای دروست کردنی ئەکاونت دەکات تۆ دەتوانیت وەکو میوان ( Guest ) داخڵی درێژکراوەکە ببیت.

Comments powered by CComment