لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( desmos.com ) کە لە رێگایی ئەم ماڵپەرە دەتوانیت وێنەی نەخشەی بیرکاریەکان دروست بکەن یان شیکار بکان بە هۆی داخڵ کردنی هاوكێشە بیرکاریەکان لە ماڵپەرەکەدا کە زۆرترین فەنکشنەکانی بیرکاری تێدایە بۆ نووسینەوەی نەخشەکانی بیرکاری،هەروەها دەتوانین سوودی لێ وەرگرن بۆ دۆزینەوەی بوار و مەودا، هەروەها دەتوانیت خۆتان تۆمار بکەن و ئەکاونت دروست بکەن بۆ تۆماکردنی نەخشەکان لەسەر ئەکاونتی خۆتان.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە
هەروەها دەتوانین وەک بەرنامە لەسەر مۆبایلیش بەکاری بهێنن، بۆ دابەزاندن بۆ جۆری مۆبایلەکان کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
هەندێک جار کاتێک هەوڵ دەدەین بە زمانی کوردی لەناو بەرنامەی فۆتۆشۆپ بنووسین کێشەمان بۆ دروست دەبێت پیتەکان لێ دوور دەکەونەوە دروست نانووسرێن جا لێرەدا باس لە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە سەرکەوتووی بنووسین بە زمانی کوردی لەناو بەرنامە فۆتۆشۆپ بەم شێوەیە : دوای کردنەوەی بەرنامەی فۆتۆشۆپ کلیک لەسەر ( Edit ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Preferences ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( General ) بکە پاشان لە دەستی چەپ کلیک لەسەر ( Type ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Middle Eastern and South Asian ) بکە و پاشان ( OK ) بکە، بەم شێوەیە کردارەکە کۆتای دێت بەڵام دەبێت بەرنامەکە دابخەیت و جارێکی تر بیکەینەوە بۆ ئەوەی کردارەکە بە سەرکەووتوی ئەنجام بدرێت و بتوانین بە زمانی کوردی و عربی بنووسین .

بەرنامەی ( Auto Cad ) یەكێکە لە بەرنامە بەناوبانگەکانی جیهان و یەکێکە لە چاکترین بەرنامەکانی دیزاین کردنی زەوی و باڵەخانە و روپێوی کاری ئەندازیاری کە لێرەدا فێرکایەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامەی ( Auto Cad Land Development ).

ئەم بەرنامەیە ( الدعاء المستجاب ) بەرنامەیەکی ئاینی زۆر چاکە بە زمانی عربیە کە کۆمەڵێکی زۆر لە زکرەکانی ئاینی ئیسلامی پیرۆزی تێدایە کە زکرەکان دەربارەی زۆر بواری ژیانن و کە زکرەکان بە شێوەی لیست هەن و هەر کاتێک کلیکت لەسەر زکرێک کرد دەتوانیت زکرەکە بخوێنیتەوە.

بەرنامەی الدعاء المستجاب ![]()
یاری ( conflict desert storm 3 ) یەكێکە لە یاریە هەرە خۆشەکانی جەنگی کە باس لە شەری جەنگی ڤێتنام دەکات کە تۆ لە یاریەکە وەکو سەرکردەیەک یاری دەکەیت لە گروپێکدا کە لە چوار جوندی پێکاتووە کە پێویستە رێبەرایەتی جوندیەکان بکەیت کە یاریەکە لە شێوەی یاری جەنگی عراقە، بۆ بینینی یاریەکە بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن - قەبارە : ١.٤١ گب
بەرنامەی ( Flash MX ) یەكێکە لە بەرنامە هەرە چاکەکانی دروست کردنی ئەنیمەیشن کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زۆر جۆر ئەنیمەیشنی فلاشی زۆر جوان دروست بکەن کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ئەم بەرنامە بە زمانی کوردی.
بۆ دابەزاندنی بەرنامەی ( Flash MX 2004 ) کلیک لێرە بکە

فێرکاری لەسەر Flash MX ![]()
ماڵپەری ( cymath.com ) تایبەتە بە شیکارکردنی هاوكێشەکانی بیرکاری کە دەتوانیت هاوکێشەکانی بیرکاری شیکار بکات بۆ زۆربەی ئاستەکانی خوێندن کە زۆر جۆر شێوازی بیرکاری لە خۆوە دەگرێت بۆ شیکارکردنی هاوکێشەکان وەک بەکارهێنانی رەگ و پای و لۆگاریتم و توان و ... هتد. هەروەها دەتوانیت وەکو بەرنامەش لەسەر مۆبایلەکان بەکاریان بهێنن کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
کلیک لێرە بکە بۆ سەردان کردنی ماڵپەرەکە

هەندێک جار کاتێک لەسەر هەندێک کۆمپیوتەر ئارەزوو دەکەین ویندۆز ٧ دامەزرێنین ( Setup ) بکەین روبەروی ئەم پەیامە دەبینەوە ( a required cd/dvd drive device driver is missing ) کە داوامان لێدەکات هاردەکەمان دیار بکەین بۆ دامەزراندنی ویندۆز ٧ لەسەری لە هەمان کاتیشدا پارتێشنەکانی هاردەکەش دیار نیە جا بەم شێوەیە ئەم کێشە چارەسەر دەکەین سەرەتا دەبێت ئەم بەرنامەی ( Gigabyte Windows USB Installation Tool ) دابەزێنیت پاش کردنەوەی بەرنامەکە ئەگەر بێت و ویندۆزەکەمان لەسەر سیدی و دیڤیدی بێت سەرەتا لە بەشی ( Path CD-Room ) ویندۆزەکەمان هەڵدەبژێرین ئەگەر بێت ویندۆزەکەمان لەسەر فلاش میمۆری بێت لە بەشی ( Path USB Driver ) ویندۆزی سەر فلاشەکەمان هەڵدەبژێرین پاشان کلیک لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەین (1-add usb driver, 2-Add NVMe Drivers, 3-Add Packages, ... to an offline Widnwos 7 image) پاشان کلیک لەسەر ( Start ) دەکەین و بۆ ماوەیەک چاوەروان دەکەین تاکو تەواو دەبێت پاشان جارێکی تر فلاشەکە یان دیڤیدیەکە دەخەینە سەر کۆمپیوتەرەکەمان بۆ ئەوەی فۆرماتی بکەین. کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ

بەرنامەی Gigabyte Windows USB Installation Tool ![]()
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون لەسەر بەرنامەی ماتلاب کە بەرنامەیەکە بەکاردێت لە بواری پرۆگرامە ئەندازەیەکان ، ئەم بەرنامەیە شیکاری هاوکێشە جابری و داتاشراوەکان دەکات بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان هەروەها لە بواری پیشەسازی و فرۆکەوانی و گەردوونی زۆر بواری تر بەکاردێت ، کە لەم نامیلکەیەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری گرافیک دەکرێت لە بەرنامەی ماتلاب ( Matlab ) کە نامیلکەکە بە زمانی کوردیە و بە وێنە و نووسراو بەشەکان روون دەکاتەوە.

گراف بە ماتلاب Matlab ![]()
زۆر جار ئێمە کاتێک کار لەسەر بەرنامەی ( Microsoft Excel ) دەکەین بۆ ئەوەی زانیاریەکانمان بپارێزین وشەی نهێنی ( Password ) لەسەر ئەکسڵەکە دادەنێین بۆ ئەوەی کەس داخڵی زانیاریەکانمان نەبێت جا ئەگەر بێت و وشەی نهێنیمان لە یاد بچێت کیشەمان بۆ دروست دەبێت دەبێتە هۆکاری لە دەست دانی زانیاریەکان جا لێرەدا بەرنامەی ( Any Excel Password Recovery ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە دۆزینەوەی وشەی نهێنی فایلەکانی ( Microsoft Excel ) بۆ ئەوەی ئەو فایلانەی بە وشەی نهێنی داخراون بیان کەینەوە بە ئاسانی.

هەروەک دەزانن بەرنامەی ( Photo Shop CS ) یەکێکە لە بەرنامە هەر چاکەکانی بواری گرافیک کە بەکاردێت بۆ دروست کردن و دەستکاری کردنی وێنە بە شێوەیەکی زۆر جوان لەگەڵ کەرستە و ئیفێکتی جۆراوجۆر بۆ کار کردن لەسەر وێنەکان کە لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادەکردون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەم بەرنامەی کە بە وێنە و نووسراو باس لەم بەرنامە دەکات کە پەرتووکەکە لە ٢٠٠ لاپەرە پێكهاتووە.

پەرتووکی فۆتۆشۆپ سی ئیش ![]()
لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( 3uTools ) کە بەرنامەیەکی زۆر چاکە و بە سوودە کە تایبەتە بە مۆبایلی ئایفۆن ( I phone ) کە کاتێک مۆبایلەکە کۆنێکت دەکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە لە رێگایی کێبڵەوە دەتوانیت کۆنترۆڵی بەشی ( ڤیدیۆ ، دەنگ ، وێنە ، زەنگەکان ، بەرنامەکان ، فایلەکان ... هتد ) بکەیت واتا وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکان ببینیت و زیاد و کەمی بکەیت، هەروەها دەتوانیت بەرنامەکانی ناو مۆبایلەکەت بسریتەوە یان هی نوێ دامەزرێنیت یان هەموو داتای ناو مۆبایلەکات بسریتەوە یان سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە هەروەها دەتوانیت ئەم کارانەش ئەنجام بدەیت لە رێگایی ئەم بەرنامەوە وەکو گواستنەوەی داتا ، گۆرینی جۆرەکانی دەنگ و رەنگ ، دروست کردنی زەنگ ، راگرتنی بەشی نوێ کردنەوەی سیستەم ، هەڵگرتن و هێنانەوەی فایلەکان ، ... هتد لەگەڵ چەندین بەشی بەسوودی تری ئەم بەرنامە، هەروەها دەتوانیت زانیاری هەمە چەشنت دەست کەوێت لەسەر مۆبایلی ئایفۆنەکە ، هەروەها لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە لە بەشی ( View Verification Report ) دەتوانیت هەموو پارچەکانی مۆبایلەکەت ببینیت وەکو بەشی پاتری و کامێراو و بلۆتوس و وایفای و هارد و ... هتد و زانیارت دەست کەوێت لەسەر ئەوەی کام لە پارچەکان گۆردراون. بۆ زانیاری زیاتر بە کلیک لەسەر ڤیدیۆکان بکە : ڤیدیۆ یەکەم ، ڤیدیۆی دووەم ، ڤیدیۆ سێ یەمە

بەرنامەی 3uTools 2.59 ![]()
لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی بۆ ئاست سەرەتایەکان بۆ فێربوونی بەرنامە ئەکسڵ ٢٠١٠ ( Microsoft Excel 2010 ) بە نووسراو وێنە .

لێرەدا فەرهەنگی پزیشکی ( A medical / dental ) بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە کۆمەڵێکی زۆر وشەی پزیشکی ددان لە خۆوە گرتووە بە زمانی کوردی و عربی و ئینگلیزی.

فەرهەنگی پزیشکی ددان ![]()
لێرەدا فایلێکی ئەکسڵ ( Excel ) م بۆ ئامادە کردوون کە وەکو پرۆگرامێک وایە بەکاردێت بۆ زانینی بری هەڵکەندن و پرکردنەوەی پرۆژەکان و رێگاوبان و وێنەکێشان لە رێگایی داخڵ کردنی داتاکان لە لیڤڵ و تۆتەڵ ستەیشن و ... هتد لە بواری روپێوی هەروەها بە کاردێت بۆ دۆزینەوەی بری کەرستەی بەکارهاتوو و بری بودجەی تێچوو بۆ پرۆژەکان و لەگەڵ چەندین کار ئاسانی تر بۆ ئەندازیارەکان.

فایلێکی ئەکسڵ بۆ بواری رووپێوی و رێگاوبان ![]()
بەرنامەی ( 3D Studio MAX ) یەكێکە لە بەرنامە هەر چاکەکان کە لە زۆر بواری چاک بەرکاردێت وەکو دروست کردنی تایتڵ بۆ کەناڵەکان ، وە دروست کردنی فلمی کارتۆنی سریدی و کاری سینەمایی وە بۆ بینیات نانی شاری ئەندازیاری و تەلارسازی و بارە سروشتیەکان وەکو ئاگر و زەریا و بۆشای ئاسمان و ... هتد کە لێرەدا کتێبێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم بەرنامە.

پەرتووکی 3D Studio MAX بە کوردی ![]()
لە رێگایی ماڵپەری ( internetlivestats.com ) دەتوانین سەرژمێری ئینتەرنێت بزانن وەکو ئەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت چەندە لە جیهاندا ؟ یان ژمارەی ماڵپەرەکان لە جیهاندا چەندە ؟ یان ژمارەی ئەکاونتەکانی فەیسبووک چەندە لە جیهاندا یان رۆژانە چەند ماڵپەر هاک دەکرێت ؟ یان ژمارەی ئەو ئیمەیڵانەی دەنێردرێن لە جیهاندا چەندە ؟ یان ... هتد، کە بەردەوام ماڵپەرەکە نوێ دەکرێتەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی کردنی ماڵپەرەکە

بەرنامەی ( 3D MAX ) یەكێکە لەو بەرنامانەی کە بە کاردێت بۆ دروست کردنی ئەنیمەیشن و فلمی ڤیدیۆی جۆراو جۆر کە لێرەدا فێرکاریەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی ئەم بەرنامە کە بە وێنە و نووسراو باس لە بەشەکانی بەرنامەکە دەکات.

لێرەدا فایلێکم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی ( HTML ) کە زیاتر لە دەیان تەفسیری قورئانی پیرۆزی بە زمانی عربی لەخۆوە گرتووە کە بە ئاسانی دەتوانین بیان خوێنەوە.

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە ماڵپەری ( Trustpilot.com ) کە ماڵپەرێکی زۆر چاکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی باشی و خراپی کۆمپانیاکانی جیهان بە تایبەتی کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر کە کاتێک ماڵپەرێک داخڵی ئەم ماڵپەرە دەکەیت بۆت دیاری دەکات تاکو چ ئاستێک باشە یان خراپە یان تاکو چ ئاستێک خەڵک پێان چاکە چونکە هەڵسانگاندنی خەڵک وەردەگرێت لەسەر باشی و خراپی کۆمپانیاکان.
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە
