لێرەدا بەرنامەی ( التداوى بالاعشاب ) بۆم ئامادە کردوون کە باس لە نەخۆشیەکان و چارەسەرەکەیان دەکات لە رێگایی بەکارهێنانی دەرمانی ( اعشاب ) کە نەخۆشیەکان بەش بەش پۆلین کراون وهەروەها بەرنامەکە فەرهەنگێکی تایبەت بە ( اعشاب ) لە خۆوە گرتووە.
تێ بینی: پاش کردنەوەی فۆڵدەر (التداوى اعشاب) کلیک لەسەر ( Start ) بکە بۆ کردنەوەی بەرنامەکە.

پرۆکسی بەرنامەیەکی سۆفتویریە ، کە ناسراوە بە خزمەتگوزاری پرۆکسی .
کاری پرۆکسی چیە؟ : پرۆکسی سێ کاری هەیە ئەمانەن :
هەڵگرتن ( Caching ) : کە ئەمە کاری سەرەکی پرۆکسی یە، کە ماڵپەر و پێگەکان هەڵدەگرێت ( Save ) دەکات.
بەو شێوەیە کە پێی سپێردراوە ، وەخستنەرووی بۆ بەکاربەر وە خێراکردنی کردەی پەرەکردنەوە.
( Filtering ) فلتەرکردن: لە پاڵ کاری سەرەکی کە کاچینگ پرۆکسی هەڵدەستێ بە رێگەگەرتن وفلتەرکردنی ئەو پێگ و ماڵپەرانەی کە نەویستراون، هاوشێوەی فایەروۆڵ وەکو پارێزگارێک دەبێت.
گۆرین - ئاراستەبردن ( Redirection ) : بە شێوەیەک کە هەندێ لە داواکاریەکان بەرە و ئاراستەی تردەبات، بۆ نموونە گۆرینی رێرەوی کرانەوەی ماڵپەرێکی نەویستراو بۆ ماڵپەرێکی ئاینی و وە بەم شێوەیە..

سوودی هەڵگرتن - کاچینگ چیە؟ : کردەی هەڵگرتن لەسەر کارگوزار کە پرۆکسی لەسەرە، دەبێتە هۆێ خێرابوونی ئینتەرنێت ، تایبەت خێرابوونی گەران و دۆزینەوەی ماڵپەرەکان.
نموونەی کارگوزاری پرۆکسی: Netscape Proxy Server , Squid Web Proxy Cashe, Microsoft Proxy Server
بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە لایەن :
لێرەدا بەرنامەی ( اعراب القرآن الكريم ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە شیکردنەوە ( اعراب ) ی وشەکانی قورئانی پیرۆز کە کاتێک کلیک لەسەر یەکێک لە وشەکان دەکەیت لە وشەکانی قورئانی پیرۆز لە ژێرەوەی ئایەتەکە وشەکەت بۆ ( اعراب ) شیدەکاتەوە بە زمانی عربی.

بەرنامەی اعراب القرآن الكريم ![]()
لێرەدا پەرتووكێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ئەلیکترۆنیک کە پەرتووکە کە باس لە دروست کردنی نەخشەی ئەلیکترۆنیک و هۆرنی ئۆتۆمبێل و چاوی ئەلیکترۆنی و تاقیکردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێل و ئامێری ناسینەوەی سیگناڵ و زەنگی دەرگا و ئەلەرمی دەست لێدان و ئۆرگی ئەلیکترۆنی و تاقیکردنەوەی رۆناکی فۆتۆ و فلاشەری ئەلیکترۆنی و تایمەری ئەلیکترۆنی و ... هتد باس دەکات.

لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن سوود لە ( VPN ) ناو کۆمپیوتەرەکەمان وەرگرین کە بە شێوەی خۆکار هەیە لەسەر ( Widnows 10 ) کە سوودی ( VPN ) ئەوەیە دەتوانیت بە هۆیەوە ( IP ) کۆمپیوتەرکەت بگۆریت و شاراوە بیت لەسەر ئینتەرنێت بۆ پاراستنی خۆت لە هاک کردن و هەروەها بتوانیت ئەو ماڵپەرانە بکەیتەوە کە داخراون ( Block ) کراون لەسەر ئینتەرنێت کە لە سەر سێرڤەرەوە داخراون کە دەتوانیت لە رێگایی ( VPN ) بیانکەیتەوە بەم شێوەیش دەتوانیت ئەم ( VPN ) بە کاربێنیت سەرەتا لە ویندۆز کلیک لەسەر ( Settings ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Network & internet ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( VPN ) بکە پاشان کلیک لەسەر ( Add a VPN connection ) بکە پاشان لە ( VPN Provider ) ( Windows ( Bulit-in) ) هەڵبژێرە پاشان لە ( Connection name ) ناوێک بە ئارەزووی خۆت بنووسە پاشان لە ( VPN Type ) ( point to point tunneling protocol ( PPTP ) ) هەڵبژێرە پاشان ئەم ماڵپەرە بکەوە کلیک بکە لە ماڵپەرەکە کلیک لەسەر ( Free VPN ) بکە پاشان لە دەست چەپ لە بەشی ( Free PPTP VPN ) بە ئارەزووی خۆت یەكێک لە سێرڤەری ( VPN ) هەڵبژێرە وەکو ( fr1.vpnbook.com ) لە بەشی ( VPN ) لەویندۆز لە ( Server name Or Adreess ) داخڵ بکە پاشان لە بەشی ( User & password ) لە ( VPN ) ئەو ( User & password ) داخیڵ بکەن کە لە خوارەوەی ناوی سێرڤەرەکان هەیە لە بەشی ( Free PPTP VPN ) لە ماڵپەرەکە پاشان کلیک لەسەر ( Save ) بکە پاشان کلیک لەسەر ناوی ( VPN ) بکە و پاشان کلیک لەسەر ( Connect ) بکە بەم شێوەیە پەیوەندی دروست دەبێت لەگەڵ سێرڤەرەکەو ( IP ) ی کۆمپیوتەرەکەت دەگۆرێت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی بەکارهێنانی فەیسبووک کە باس لە زۆربەی بەشەکانی فەیسبووک دەکات کە هەریەكێک لە بەشەکان چیە و چۆن بەکاردێت و سوودیان چیە کە پەرتووکەکە لە ٢٤٠ لاپەرە پێکهاتووە.

پەرتووكێک لەسەر فێربوونی فەیسبووک ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( أحكام التجويد ) بۆ ئامادە کردوون کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە فێربوونی تەجویدی قورئانی پیرۆز کە لە زۆر بەش پێکهاتووە کە زۆر بە جوانی باس لە فێربوونی تەجوید دەکات کە باس لە ( علم تجويد و علم القراءة و اداب التلاوة و احكام نون و ميم الساكينه و أحكام المد والق ص و احكام الوقق و تعريف الإدغام وأسبابه و التفخيم والترقيق و ... هتد باس دەکات بە زمانی عربی.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

لێرەدا پەرتوکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی فێربوونی بەرنامەی گرافیک فۆتۆشۆپ ١٠ کە باس لە فێربوونی سەرەتای فۆتۆشۆپ دەکات و یان دانانی باگراوند بۆ وێنەکان و چاکردنی وێنە کۆنەکان و رەنگ کردنی وێنەی رەش و سپیەکان و رەنگ کردنی دیجیتاڵی و ... هتد باس دەکات.

فێربوونی فۆتۆشؤپ ١٠ - PhotoShop 10 ![]()
زۆرچار کاتێک هەندێک ماڵپەر دەکەینەوە دەبینین لە لای چەپی تابی ماڵپەرەکە لە براوزەرەکە لۆگۆیەک یان ئایکۆنێک هەیە تایبەت بە ماڵپەرەکە کە خاوەن ماڵپەرەکە خۆی دایناوە جا لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی دانانی ئەم لۆگۆیە بۆ ماڵپەرەکەمان، سەرەتا دەبێت ئەم ماڵپەرە بکەیتەوە کلیک بکە پاشان لە بەشی ( IMGAE ) وێنەیەک هەڵبژێرە بۆ دانان ئەم وێنەیە وەکو لۆگۆی ماڵپەرەکەت، پاشان کلیک لەسەر ( Create Favicon ) بکە پاشان ئەم کۆدەی لە خوارەوەی لۆگۆی ماڵپەرەکەت هەیە لە ماڵپەرەکە کۆپی بکە و پاشان لە پەرێ ( Index ) لە ماڵپەرەکەت لە خوارەوی ( Head ) ی دۆکیمێنتی ( HTML ) پەیست بکە پاشان کلیک لەسەر ( Download the generated favicon ) بکە لە ماڵپەرەکە ئایکۆنەکان دابەزێنە و بیخە ناو فۆڵدەر ماڵپەرەکەت و ( Extract ) ئایکۆنەکان بکە بۆ ناو ماڵپەرەکەت بەم شێوەیە لۆگۆ بۆ ماڵپەرەکەت دروست دەبێت لەسەر براوزەرەکانی ئینتەرنێت .
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە
![]()
لێرەدا زیاتر لە ٦٠٠ فۆنتی قورئانی پیرۆزم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی بەرنامە بۆ نووسین لە ناو بەرنامەکانی نووسینی کۆمپیوتەر کە کاتێک پیتەکانی ئینگلیزی کیبۆردەکەت دادەگریت وشەکانی قورئانی پیرۆزت بۆ دەنووسێت بە شێوەی جیاواز و زۆر جوان و شێوەی قورئانی.

بەرنامەی ( Macrorit Disk Scanner 4.3.8 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە کاری بەرنامەکە بریتیە لە سکان کردنی هاردی کۆمپیوتەرەکەت لە هەبوونی کێشە، کە بۆت دیاری کات کە لە کام شوێن بێ کێشەیە و لە کام شوێنیش باد سێکتەری هەیە کە بە رەنگی سەوز و سوور بۆت دیاری دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

بەرنامەی Macrorit Disk Scanner 32 + 64 Bit 4.3.8 ![]()
لێرەدا پەرتووکێکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی لەسەر ئینتەرنێت کە باس لە چۆنیەتی دروست کردنی ئیمەیل و بەکارهێنانی دەکات لەگەڵ دروست کردنی ماڵپەر ( سایت ) و یان فێرکاری کاتێک بە یەکەمجار ئینتەرنێت بە کاردەهێنیت یان چۆنیەتی گەرانی سەرکەوتوو لە ئینتەرنێت و یان دابەزاندنی بەرنامەکان لە ئینتەرنێت و یان سکان کردنی کۆمپیوتەرکەت لە ڤایرۆس لە رێگایی ئینتەرنێت و ... هتد، کە پەرتووکەکە لە ١٨٧ لاپەرە پێکهاتووە.

پەرتووکێک لەسەر ئینتەرنێت ![]()
لێرەدا نامیلکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی کە باس لە چۆنیەتی بەکارهێنانی کەرستەکان و هێلکاری ( Diagram ) دەکات لەگەڵ مەبەستەکانی بۆ پۆلین کردنی کارەکان .

فێرکاری لەسەر هیڵکاریی چالاکی (Activity Diagram) ![]()
لێرەدا کۆمەڵێکی زۆر لە فۆنتەکانی هێمای هەمە جۆرم بۆ ئامادە کردوون وەکو نەخشەکانی جیهان یان ناوەکانی خوای گەورە یان وشەی ( بسم الله الرحمن الرحيم ) بە زۆر شیوە یان ناوەکانی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ) بە زۆر شێوە یان شێوەکانی مزگەت یان ... هتد.

کۆمەڵیک لە فۆنتەکانی هێما Symbol ![]()
بەرنامەی ( موسوعة الإعجاز العلمي ) بەرنامەیەکی ئاینی زۆر چاکە کە کۆمەڵێکی زۆر لە ئیعجازی زانستی تێدایە کە زۆر بوار لە خۆوە دەگرێت وەکو ئیعجازی ئاسمانی و بەحری و غەیبی و تاریخی و زەوی و ئاژەڵی و رەنگەکان و ... هتد باس دەکات بە وێنە و نووسراو و دەلیلی قورئانی پیرۆز.

لێرەدا نامیلکەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی هاش تاگ کە کاری چیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەرەکەیان یان هاش تاگ لە هەر شوێنێکی تر و چۆن بەکاردێت و یان بیرۆکەکەی چیە یان ئامانجی چیە هەروەها سوودی چیە و هەروەها چۆنیەتی دروست کردنی هاش تاگ و تایبەت مەندیەکانی و ... هتد.

هاش تاگ چیە ؟ ![]()
لێرەدا پەرتووکێم بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ماتلاب و بیرکاری و بەرنامە سازی و چارەسەرکردن بە زمانی کوردی بە ناوی ( نەخشەسازی و ژیربێژیی ژمارەی ) کە باس لە کردارە ژمێریاریەکان دەکات هەروەها باس لە تێگەیشتن لە کۆمپیوتەر لە ( ٠، ١ ) دەکات لەگەڵ تێگەیشتن لە کردارە ژمێریاریەکانی تر کۆمپیوتەر و تێگەیشتن لە ( Signals and Digital Number System ) و لە ( Disadvantage ) و لە ( Digital Signal ) و لە ( Binary Digital Signal ) ، ... هتد.

پەرتووکی نەخشەسازی و ژیربێژیی ژمارەی ![]()
لێرەدا پەرتووکێم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی کە باس لە مێژووی کۆمپیوتەر دەکات واتا سەرەتای دروست بوونی کۆمپیوتەر و چۆنیەتی گەشەسەندنی کۆمپیوتەر و هەروەها وەچەکانی کۆمپیوتەر و روودارە گرینگەکانی جیهانی کۆمپیوتەر و شۆرشی دیجیتال و ... هتد باس دەکات.

پەرتووکێک لەسەر مێژووی کۆمپیوتەر ![]()
لێرەدا کۆمەڵێکی زۆر لە فرمانەکانی یان کۆماندەکانی ( RUN ) بۆ ئامادە کردوون لەگەڵ روون کردنەوە و کاری هەر فرمانێک لە فرمانەکانی ( RUN ) بە زمانی کوردی.

temp : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
%temp% : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
recent : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
Prefetch : ئهو فایلانهی زیادن له کۆمپیوتهرهکهت دهتوانی دلێتیان بکهی
accwiz : زیادکردنی ههندی مواسهفاتی دیسکتۆپ
hdwwiz.cpl : زیادکردنی پارچهی ڕهقی کۆمپیوتهر
appwiz.cpl : بۆ هینانی ویندۆی فرێدانی بهرنامه کان
wuaucpl.cpl : بۆ ویندۆ نوێکردنهوه .... زیاتر بخوێنەوە
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە بە داخڵ کردنی هەر ماڵپەرێک لەناویدا زانیاریت دەداتێ دەربارەی ماڵپەرەکە زانیاری وەک دەربارەی بەرواری تۆمار و نوێ کردنەوە و بەسەرچونی ماڵپەر و یان لەسەر کام سێرڤەرە یان زانیاری لەسەر ناونیشان و ... هتد.
ماڵپەری یەکەم دووەم سێ یەم چوارەم پێنجەم شەشەم حەوتەم
