لێرەدا پەرتووکی ( پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر ) م بۆ ئامادە کردوون کە پەرتوکێکی زۆر چاکە کە کۆمەلێکی زۆر لە پێناسەکان و راڤەی کۆمپیوتەری تێدایە بە زمانی کوردی کە زۆر بە جوانی وردی بەشەکانی کۆمپیوتەر روون دەکاتەوە.

لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بۆ زکرەکان ئەوەیش بەرنامەی ( Al-Thkir 2.6 ) کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت بیسەری زکرەکانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز بێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بە شێوەیەک کە ماوە ماوە خۆی لە ویندۆیەکی بچووک لە کۆمپیوتەرەکەت نیشانت دەدات کە دەتوانیت خۆت دیاری بکەیت لە ماوە و بۆ ماوەی چەند زکرەکانیت نیشان بدات.

بەرنامەی Al-Thkir 2.6 ![]()
لێرەدا فەرهەنگی ( فەرهەنگی زانستی ئینگلیزی - کوردی ) بۆ ئامادە کردوون کە لە ١٧٢ لاپەرە پێکهاتووە لە وشەی زانستی زمانی ئینگلزی و کوردی کە زۆر بواری لە خۆوەگرتووە وەکو بواری ( زانستی رامیاری، کەشناسی ، تەلارسازی ، ئەلیکترۆنیک ، پزیشکی، بایۆلۆجی ، فیزیک ، کیمیا ، بیرکاری ، ئای تی،ئامار ، کۆمەڵناسی ، دەرونناسی ، ... هتد.

فەرهەنگی زانستی ئینگلیزی - کوردی ![]()
لێرەدا بەرنامەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون ئەویش بەرنامەی ( 1.0 Shortcut Virus Remover ) کە کاری بەرنامەکە بریتیە لە سرینەوەی ڤایرۆسی شۆرکەت لە میمۆری و فلاش میمۆریەکان و میدیاکانی تر وەکو سیدی و دیڤیدی و ... هتد ، کە بەکارهێنانی بەرنامەکەش بەم شێوەیەیە سەرەتا دوای کردنەوەی بەرنامەکە لە شوێنی ( Driver letter ) ناوی ئەو میدیایە یان ئەو فلاش میمۆریە یان میمۆریە بنووسە کە ئارەزوو دەکەیت سکانی بکەیت بۆ نموونە گەر بێت فلاش میمۆریەکەت لە بەشی ( H ) بێت لە کۆمپیوتەرەکەت ئەوا لە بەشی ( Driver letter ) بنووسە ( H ) پاشان کلیک لەسەر ( Clean Virus ) بکە بۆ سکان کردن و سرینەوەی ڤایرۆسەکان.

بەرنامەی Shortcut Virus Remover 1.0 ![]()
لێرەدا فەرهەنگێکی پزیشکیم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی ( فەرهەنگی پزیشکی ) کە بە شێوەی فایلی ئەکرۆباتە ( PDF ) کە وشەی پزییشکیەکانی بە هەرسێ زمانی کوردی و عربی و ئینگیزی تێدایە کە فەرهەنگەکە لە ٤٣٢ لاپەرە پێک دێت.

فەرهەنگی پزیشکی 1.0 ![]()
بەرنامەی (ABBYY FineReader 15) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ خوێندنەوە و دەستکاری کردنی فایلەکانی ئەکرۆبات ( PDF ) هەروەها بۆ گۆرینی فایلەکان بۆ فۆرمات ( PDF ) و جۆرەکانی تری فۆرماتی دۆکیمێنت هەروەها گۆرینی وێنە نووسراوەکان یان سکان بۆ فایلە دۆکیمێنتەکان کە زۆر بە سەرکەتووی نموونەی کارەکە ئەنجام دەدات کە دەتوانیت نووسراوی ئینگلیزی و عەرەبی وێنەیی بگۆرێت بۆ تێکست.
کلیک لێرە بکە بۆ چۆنیەتی دابەزاندن و کراک کردن بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

دابەزاندنی بەرنامەکە لەگەڵ کراک قەبارە:٣٣٥ مب
لێرەدا ١٠،٠٠٠ فۆنتی جۆرا و جۆری ئینگلیزیم بۆ ئامادە کردوون بۆ کەڵك وەرگرتن لە نووسین لەناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا.

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندن قەبارە: ٥٩٩ مب
لێرەدا ڤاکسینی ( Panda USB 1.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کۆمپیوتەرەکەت لە بوونی ڤایرۆس بە تایبەتی ڤایرۆسی ( Autorun ) کە لە رێگایی فلاش میمۆری یان میمۆری یان سیدی و دیڤیدی یان هەر میدیایەکی تر لەم جۆرانەوە داخڵی کۆمپیوتەرەکەت ببێت.

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئاگاداربوون لە هەبوون و نەبوونی ئینتەرنێت لەناو کۆمپیوتەرەکەمان دا یان هەبوون و نەبوونی پەیوەندی نیتوۆرک بە کۆمپیوتەرەکەمان ئەوەیش بە رێگایی بەکارهێنانی ( Ping ) بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز یان لە ( RUN ) بنووسە ( ping www.bijmer.com -t ) گەر هاتوو وەڵامی ماڵپەرەکە هەبوو واتا نووسرا ( Replay from ) ئەوە واتا هیلی ئینتەرنێت هەیە گەر هاتوو نووسرا ( Request time out ) ئەوا یان هێلی ئینتەرنێتەکەت نیە یان زۆر لەسەرخۆیە گەر بێت و نووسرا ( General Failure ) واتا کۆمپیوتەرەکەت پەیوەندی بە نێتوۆرکەوە نیە گەر هاتوو نووسرا ( Destination host unreachable ) واتا کۆمپیوتەرکەت پەیوەندی لەگەل نێتوۆرک هەیە بەڵام لەگەل هێلی ئینتەرنێت نیە.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ

زۆر جار کێشەمان بۆ دروست دەبێت لە کاتی هەوڵدانماندا بۆ کردنەوەی فایلێک لە کۆمپیوتەرەکەماندا کاتێک هەوڵدەدەین بیکەینەوە نابێتەوە یان نازانین چ جۆرە فایلێکە بۆ ئەوەی بەرنامەیەک دابەزێنین بۆ کردنەوەی فایلەکە جا لێرەدا رێگایەکی زۆر ئاسان باس دەکەین بۆ چارەسەر و وەرگرتنی زانیاری لەسەر فایلەکە و بۆ کردنەوەی فایلەکە بەم شێوەیە سەرەتا کلیکی لای راست لەسەر فایلەکە بکە پاشان لە بەشی ( Type of files ) زانیاری وەرگرە لەسەر جۆر فایلەکە واتا جۆرەکەی چیە وەکو ( txt یان doc یان pdf یان ...هتد ) پاشان ناوی جۆری فایلەکە بۆ نموونە ( PDF ) لەم ماڵپەرە بنووسە کلیک لێرە بکە پاشان کلیک لەسەر گەران بکە و بەم شێوەیە زانیارت دەست دەکەوێت لەسەر فایلەکە و کە چ جۆرێکە و بە چی بەرنامەیەک کار دەکات.

لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ چۆنیەتی گەران لە ناو هەر ماڵپەرێک گەر بێت و ماڵپەرەکە ئامرازی گەرانیشی نەىیت بۆ گەرانی بە دوای هەربابەتێک ئەویش لە رێگایی بەکارهێنانی گەرانی گۆوگڵەوە بەم شێوەیە:
سەرەتا ماڵپەری گۆوگڵ بکەوە ( www.google.com ) پاشان لە گەرانەکە بنووسە بۆ نموونە ( site: www.bijmer.com computer ) کە تۆ دەتوانیت لە شوێنی ماڵپەری بژمێر ئەو ماڵپەرە داخڵ بکەیت کە ئارەزوو دەکەیت بگەریت لەناویدا لە شوێنی ( computer ) دەتوانیت ئەو وشەیە بنووسیت کە ئارەزووی دەکەیت بگەرێت بە دوای ئەم وشەیە لەناو ماڵپەرەکەدا، بەم شێوەیە دەتوانیت گەران ئەنجام بدەیت بۆ هەر وشەیەک لەناو هەر ماڵپەرێکی جیهاندا لە ماڵپەری گۆوگڵدا.

لێرەدا نامیلکەیەکی بچووکم بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی دەربارەی ( CMOS & BIOS ) کە باس لە بەشی ( CMOS ) و ( BIOS ) دەکات بە زمانی کوردی کە هەر بەشێکیان کاریان چیە و کاردانەوەیان چیە لەسەر کۆمپیەتەر و... هتد.

زانیاری لەسەر CMOS & BIOS ![]()
لێرەدا پەرتووکی ( Malware Analysis ) بۆ ئامادە کردوون کە بە زمانی کوردیە کە دەبارەی ڤایرۆسی ( Malware ) ە کە چۆن داخڵی کۆمپیوتەرەکەت دەبێت یان چۆن بڵاو دەبێتەوە یان کێ داخڵی دەکات یان لایەنە خراپەکانی ئەم ڤایرۆسە چیە؟ چۆن خۆمانی لێ رزگار بکەین یان چ شتێک ئەدزێت ؟ چۆن کارئەکات ؟ کاتی دروست کردنی؟ ... هتد لەگەڵ چەندین زانیاری تر دەربارەی ئەم ڤایرۆسە لەم پەرتووکەدا.

پەرتووکی Malware Analysis ![]()
هەروەک دەزانین کۆمەڵیک لە سکریپت هەن لە جیهاندا بۆ دروست کردن و بەرێوەبردنی ماڵپەرەکان وەکو سکریپتی ( Joomla , Wordpress , Dropal , ... هتد ) کە کار ئاسانی زۆرمان بۆ دەکات بۆدروست کردنی ماڵپەرەکان گەر بێت شارەزایەکی ئەوتۆشمان نەىیت لە زمانەکانی پرۆگرامینگ بۆ دروست کردنی ماڵپەرەکان چونکە بەشەکانی ئامادە کراون و بە بەکارهێنانی زمانەکانی پرۆگرامینگ بێ ئەوەی تۆ خۆی لە سەرەتاوە بی نووسیتەوە ، کە یەكیک لە گرینگی ئەم سکرپتانە ئەوەیە بە دراێژکراوە ( extension )ی زۆریان هەیە کە هەندیكیان بە خۆراین هەندێکیشیان بە پارەن زۆر جۆریان هەیە وەک سلاید شۆی ...

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە فەرهەنگی برادۆست کە فەرهەنگێکی کوردی زۆر چاکە بۆ دەست کەوتنی زانیاری دەربارەی هەر وشەیەکی کوردی کە لە کاتی گەران بە دوای هەر وشەیەک لە کۆمەڵیکی زۆر لە فەرهەنگی جۆراو جۆر لە زمان و جۆر دەگەرێت.

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەی ( driveridentifier 6.0 ) کە بەرنامەیەکی خۆرایە و زۆر چاکە بۆ دەست کەوتنی ناوی پێناسە ( تعريف ) ەکانی کۆمپیوتەر و دابەزاندن و نوێ کردنەوەی درایڤەکانی کۆمپیوتەر کە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە دەتوانیت کۆمپیوتەرەکەت سکان بکەیت بۆ گەران بە دوای درایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەت کە ( تعریف ) نەکراون و پاشان تعریفەکانیان دابەزێنیت و پاشان پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەت ( تعریف ) بکەیت.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ

بەرنامەی driveridentifier 6.0 ![]()
لێرەدا فەرهەنگی ئەناهیتام بۆ ئامادە کردوون کە فەرهەنگێکی کوردیە کە بۆ گەران بە دوای هەر وشیەکی کوردی زانیاری زۆرت دەداتێ دەربارەی وشەکە بە زمانی کوردی.
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ماڵپەرەکانەوە دەتوانیت هەر ماڵپەرێک
کە ئارەزوو بکەیت داخڵی ماڵپەرەکان بکەیت و بە هۆیەوە نرخی خەملێنراوی ماڵپەرەکە بزانیت.

لێرەدا باس لە چەند رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بە تایبەتی ڤیدیۆیی سۆشیەلەکانی ئینتەرنێت وەکو فەیسبووک و ئینستگرام و تویتەر و ... هەروەها لە ماڵپەری یوتیوب و...هتد بە چەند رێگایەک زۆر ئاسان کە لێرەدا باسیان دەکەین :
رێگایی یەکەم : ئەوەیش ئاسانترین رێگایە ئەویش بە دابەزاندنی زیادکراوی بۆ براوزەری کۆمپیوتەرکەت کە پاش دابەزاندنی زیادکراوەکە دوگمەیەک زیاد دەبێت لە زۆربەی لاپەرەی ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت کە هەرکاتێک کلیکت لەسەر ئەو دوگمە کرد دەتوانیت ڤیدیۆکە بە جۆر و کوالێتی جیاواز دایبەزێنیتە ناو کۆمپیوتەرەکەت، کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی زیاد کراوەکە
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ.

رێگایی دووەم : ئەویش بریتیە لە کۆپی کردنی لینکی ڤیدیۆکە و پەیست کردنی لەناو لینکی ئەم ماڵپەرە و کلیک لێرە بکە پاشان دابەزاندنی ڤیدیۆکە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت.
لە رێگایی بەرنامەی ( LinuxLive USB Creator 2.9.4 ) کە بۆم ئامادە کردوون کە زمانی کوردیشی تێدایە دەتوانین سیستەمی بووتکراو لەسەر فلاش میمۆری دروست بکەن و پاشان ئەو سیستەمە بەکاربێنین لە رێگایی فلاش میمۆری لەسەر کۆمپیوتەرەکانی تر و بیکەیتەوەو ئەگەر هاتوو کۆمپیوتەرەکەش هیچ ویندۆزێکی لەسەر نەبێت! کە دتوانیت سەرەتا سیستەمەکەت لەسەر ئینتەرنێت یان لە رێگایی سیدی کۆمپیوتەر یان بە شێوەی ( IMG ) دابەزێنیتە سەر فلاش میمۆریەکەت و پاشان لەسەر فلاشەکە بووتی بکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک بکە

بەرنامەی LinuxLive USB Creator 2.9.4 ![]()