بەرنامەی ( PingyThingy 1.0 ) بەرنامەیەکی بچووک و سادەیە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانیت کۆمەڵیک ماڵپەرە بەیەکەوە داخڵی بەرنامەکە بکەیت و پینگیان بکەیت واتا ئاگاداربیت ماڵپەرەکان وەڵامیان هەیە یان نا یان کاردەکەن یان کارناکەن کە کاتی وەڵمدانەوەکەشتان بۆ دیاری دەکات.

لێرەدا لینکی فەرهەنگی ئایتی ( KITN ) بۆ ئامادە کردوون کە دەتوانین لە رێگای ئەم فەرهەنگەوە بگەرێن بە دوای وشەکانی کۆمپیوتەر و زانیاری وەرگرن لەسەر وشەکان بە زمانی کوردی.

لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە فەرهەنگی ئایتی ( Zkurd ) کە فەرهەنگێکی زۆر چاکە کە دەتوانین لە رێگایی ماڵپەرەکەوە سەردانی فەرهەنگەکە بکەن و کە زیاتر لە ١5٠٠ وشەی لەخۆوە گرتووە کە دەتوانیت بەپێ پیتە ئینگلیزیەکان بەدوای وشەکاندا بگەرێن و زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی زانیاری ئایتی بە زمانی کوردی.

لێرەدا دەتوانین فۆنتە کوردیەکان وەکو ( Ali - PG - Zanst - Zhiar - Ribaz - AF - Shler ) لەگەڵ فۆنتەکانی یونی کۆد بە شێوەی بەرنامە دابەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەتان.

دابەزاندنی کۆمەڵیک فۆنتی کوردی ![]()
لێرەدا ناملکەیەکم بۆ ئامادە کردوون بە شێوەی ( PDF ) بۆ بۆ فێربوونی ( Microsoft Access ) بە زمانی کوردی کە زیاتر لە ١٠٠ لاپەرە پێکهاتووە و لەگەڵ هەبوونی وێنە بۆ شیکارکردنی بەشەکان.

فێربوونی Microsoft Access ![]()
بەرنامەی ( USB Disk Security 6.5 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە تایبەتە بە پاراستنی میمۆری و فلاش میمۆریەکان لە ڤایرۆسەکان کە دەتوانیت فلاشەکانتان سکان بکەن دژی ڤایرۆسەکان و هەروەها رێگەگری دەکات لە ڤایرۆسەکانی ناو میمۆریەکان هەروەها لە بەشی ( Data Protection ) دەتوانیت رێگری بکەیت لە کۆپی کردن داتا لە کۆمپیوتەرەوە بۆ ناو میمۆریەکان هەروەها دەتوانیت ماڵپەرەکان سکان بکەیت لە بوونی فایرۆس لەناویاندا لەگەڵ چەند بەشێکی بەسودی تری ئەم بەرنامە.

لێرەدا پەرتوکێکم بۆ ئامادە کردوون بە ناوی پەرتوکی ( بەرنامەی پاوەرپۆینت ٢٠٠٣ ) بۆ چۆنیەتی فێربوونی بەرنامەی ( Power Point ) کە لە زیاتر لە ١٤٠ لاپەرە پێکهاتووە کە باس لە زۆربەی بەشەکانی بەرنامەی پاوەر پۆینت دەکات لەگەڵ هەبونی وێنەی پێویست بۆ شیکارکردنی بەشەکان.

پەرتوکی فێربوونی Power Point ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( The Holy Quran Sercher 2.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین بگەرێن لە هەر وشەیەک لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز کە جگە لە قورئانی پیرۆز تەفسیری قورئانی پیرۆزی تێدایە بۆ زمانەکای کوردی و عربی و ئنگلیزی.

بەرنامەی The Holy Quran Sercher 2.0 ![]()
لێرەدا پەرتوکێکم بۆ ئامادە کردوون بۆ فێربوونی بەرنامەی ( 2010 Microsoft Excel ) بە زمانی کوردی کە باس لە زۆربەی بەشەکانی ( Excel ) دەکات لەگەڵ هەبوونی وێنەی پێویست بۆ شیکارکردنی بەشەکان.

پەرتوکی فێربوونی Excel 2010 ![]()
لە رێگایی ماڵپەری ( grammarly.com ) دەتوانیت بە ئاسانی توێژینەوەکانتان داخڵ ماڵپەرەکە بکەن و بۆ ئەوەی هەڵەکانی گرامەر و سپێلینگ و ( Punctuation ) بۆ دیاری بکات بە خۆرایی و پاشان خۆتان هەڵەکان چاک بکەنەوە، کە کاتێک دۆکیمێنتێک داخڵ بە ماڵپەرەکە دەکەیت هەموو هەڵەکانت بۆ دیاری دەکات لەگەڵ ژمارەی هەڵەکان, هەروەها دەتوانیت بە شێوەی بەرنامە دایبەزێنیت بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت و کاری لەسەر بکەیت، هەروەها دەتوانیت لە ئەکاونتی ( Premium ) ئەم کارانە ئەنجام بدەیت ( Clarity and conciseness , Plagiarism , Inappropriate tone ,Grammar, Spelling, Punctuation, Vocabulary enhancements ) وە پێویستە خۆت تۆمار بکەیت لەناو ماڵپەرەکە بۆ کارکردن لەناو ماڵپەر و بەرنامەکەدا، هەروەها دەتوانیت ئیکستێنشن دابەزێنیت بۆ ناو بەرنامەی ( Microsoft Word ) بۆ دۆزینەوەی هەڵەکانی گرامەر لە وۆردا، جگە لەمانە دتوانیت ئەم بەرنامە لەسەر ماڵپەر و مۆبایلیش بە کاربێنیت ، کلیک لەسەر جۆری براوزەرەکان بکە بۆ دابەزاندنی درێژکراوەکە ( Firefox , EDGE , Chrome ) ، کلیک لەسەر جۆری مۆبایلەکان بکە بۆ دەبەزانی بەرنامەک بۆ سەر مۆبایلەکان ( ئەندرۆید ، ئایفۆن )
کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی ماڵپەرەکە

بەرنامەی Grammarly + AddIn Microsoft word ![]()
لێرەدا بەرنامەی ( تحقيق الاحاديث النبويه الشريف ) بۆم ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین بگەرێن بەدوای ٩ پەرتوک لە فەرمودەکانی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ) بۆ ئەوەی بزانین فەرموودەکە صحيح یان ضعيفه کە لە کاتی گەراندا جۆری و ژمارەو ناوی پەرتوکەکە و فەرموودەکەت بۆ دیاری دەکات.

بەرنامەی تحقيق الاحاديث النبويه الشريف 2 ![]()
لێرەدا پەرتوکێکم زۆر چاکم بۆ ئامادە کردوون بۆ فێربوونی بەرنامەی ( Microsoft word 2010 ) بە زمانی کوردی و کە زۆر بە ورد و بە رونی باسی بەشەکانی بەرنامەی وۆرد دەکات لەگەڵ هەبوونی وێنەی پێویست بۆ شیکارکردنی بەشەکانی وۆرد.

لێرەدا بەرنامەی ( نوێژەکانمان ) بۆ ئامادە کردوون کە بە زمانی کوردی و عربی دروست کراوە کە بەکاردێت بۆ زانینی کاتەکانی بانگ بۆ شارەکانی ( هەولێر و سلێمان و کەرکوک و دهۆک و نەینەوا ) لەگەڵ چەندین بانگ بێژ بۆ کاتەکانی بانگ.

لێرەدا فەرهەنگی ( Shler Dictionary Talker v4.0 ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم فەرهەنگەوە دەتوانین وشەی لە ئینگلیزیەوە وەرگێرن بۆ کوردی.

بەرنامەی ( HWinfo 6.42 ) بەرنامەیەکی زۆر چاکە بۆ دەست کەوتنی زانیاری دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت کە دەتوانێت بە شێوەیەکی ورد و چروپر زانیاریت بداتێ دەربارەی زۆربەی بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت وەکو ( Video adapter, Drivers , Mother Board , Memory , Monitor, ... هتد ).
هەروەها دەتوانیت ریپۆرت لەسەر بەشەکانی کۆمپیوتەرەکەت دروست بکەیت واتا فایل دروست بکەیت بە شێوەی ( HTML , TEXT , ... هتد ) کە زانیاریەکانی کۆمپیوتەرەکەتی تێدابێت.

بەرنامەی HWinfo 6.42 ![]()
( Bitlocker ) بەشێکە لەبەشەکانی ویندۆز بەکاردێت بۆ پاراستنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر بە بەکارهێنانی وشەی نهێنی لەسەر پارتێشنەکان وەکو ( C , D ) کە هەرکاتێک دوای داگیرسانی کۆمپیوتەرکەت دەبێت لە ( Bitlocker ) لەسەر پارتێشنەکان وشەی نهێنی داخڵ بکەیت بۆ کردنەوەی پارتێشنەکان، بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانە سەرەتا ئەو پارتێشنەی کە مەبەستتە دەبێت دیاری بکەیت پاشان کلیکی لای لارست لەسەر پارتێشنەکە بکە و ( Turn On Bitlocker ) هەڵبژێرە پاشان ( Use Password to Unlock ) هەڵبژێرە و پاشان وشەی نهینی داخڵ بکە و پاشان یەکێک لە هەڵبژاردەکان هەڵبژێرە بۆ پاراستنی کۆدی هێنانەوەی ووشەی نهێنی پارتێشنەکە کاتێک کە وشەی نهێنیت لە یاد بچێت و کۆدەکە لە شوێنێک هەڵی بگرە پاشان ( Encrypt Used Disk Space Only ) هەڵبژێرە و پاشان ( Compatible Mode ) هەڵبژێرەو کلیک لەسەر ( Start encrypting ) بەم شێوەیە پارتێشنەکە بە وشەی نهێنی پارێزراو دەبێت هەرکاتتێک ئارەزوت کرد داخڵی ئەم پارتێشنە ببیت دەبێت وشەی نهێنی داخڵ بکەیت بۆ کردنەوەی پارتێشنەکە.
* ئاگاداربە گەر بێت ئەو پارتێشنەی کە بە وشەی نهێنی پاراستووتە ئارەزوو بکەیت لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بیکەیتەوە رەنگە کێشەت بۆ دروست بکات و نەکرێتەوە بۆیە پێویستە لەسەر ئەو کۆمپیوتەرەی کە وشەی نهێنیت لەسەر پارتێشنەکە داناوە ( Bitlocker ) لەسەری لابەریت ئینجا لە کۆمپیوتەرێکی تر بیکەیتەوە
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

لێرەدا بەرنامەی ( OS Detect - 32-bit or 64-bit ) بۆ ئامادە کردوون کە لە رێگایی ئەم بەرنامەوە دەتوانین زانیاریتان دەست کەوێت دەربارەی ویندۆزەکاتان وەکو ناو و جۆری سیستەمەکەتان

بەرنامەی OS Detect 1.3 ![]()
لێرەدا چەند ماڵپەرێکم بۆ ئاماد کردوون کە لە رێگایی ماڵپەرەکان دەتوانیت ماڵپەرەکان یان ماڵپەرەکەی خۆتان تاقی بکەنەوە ئایە خێرایی چەندە لە زۆر بوارەوە یان چ کێشەیەکی هەیە بۆت دیاری دەکات بۆ هۆکاری لەسەر خۆکرانەوەی ماڵپەرەکە یان کێشەکانی تر، هەروەها دەتوانێت بزانیت خێرای ماڵپەرەکەت لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان چەند ؟ کە دەتوانیت لە رێگایی ماڵپەرەکان زانیاریەکی زۆرت دەست کەوێت لەسەر ماڵپەرەکە.

لێرەدا باس لە رێگایەکی ئاسان دەکەین بۆ دەست کەوتنی زانیاریەکی زۆر دەربارەی کۆمپیوتەرەکەتان وەکو زانینی بەرواری دروست کردنی کۆمپیوتەرەکەتان یان زانیاری لەسەر جۆری سیستەمی کۆمپیوتەرەکەتان یان زانیاری لەسەر بایۆس یان ... هتد بێ بوونی هیچ بەرنامەیەک ئەویش لە رێگا داخڵ بوونی دۆز بەم شێوەیە سەرەتا لە ( RUN ) بنووسە ( CMD ) پاشان بنووسە ( Systeminfo ) بەم شێوەیە زانیاریەکی وردت دەست دەکەوێت دەربارەی کۆمپیوتەرەکەت.

لە رێگایی ئەم کۆدەی بۆم ئامادە کردوون دەتوانین زانیاری ورد دەربارەی مۆڵەتی ( license ) ویندۆزەکەتان بزانن وەکو ماوەی مۆڵەتەکە بە رۆژ و کات یان باری مۆڵەتەکە یان ... هتد.
لە ( RUN ) بنووسە ( slmgr.vbs /dli )
